جمگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جومگەەوە ڕەوانە کراوە)
دیاگرامی جومگەی سینۆڤیاڵ

جمگە یان جومگە (بە ئینگلیزی: Joint) شوێنی بەیەک گەیشتنی دوو یان چەن ئێسک.

لە لەشی مرۆڤدا سێ جۆری سەرەکی لە جومگە ھەیە ، کە بریتین لە :

  • جومگەی ریشاڵی یا نەبزۆک یا ( بە ئینگلیزی Fiberous joint): لەم جومگانەدا دوو سەری ئێسک بە ھۆی ریشاڵەکانەوە پێکەوە دەبەسترێن و جووڵەیان دەبڕێت؛ وەک جومگەکانی سەر و دەموچاو.


  • جومگەی کرۆژنەیی یا نیوەبزۆک یا (Cartilaginous joint): لەم جومگانەدا سەری ئێسکەکان بە نێوانداری کرۆژنەکانەوە پێک دەگەن، نیوە بزێون و جووڵەکانیان سنووردارە و پتر لە ھێڵی ناوەڕاستی لەشدان؛ وەک: جومگەکانی بڕبڕاگە، جومگەی بانەگا(سەمفیزی پووبیسم)،و... .


  • جومگەی سینۆڤیاڵ یا بزۆک یا (Synovial joint): لە باری جووڵانەوە، جۆرێکی تەواوە لە جومگە و بزۆکە.

لەم جومگانەدا سەری ئێسکەکان بە توێژێ کرۆژنە داپۆشراوە و چاڵی جومگەیی، کەپسوولی جومگەیی، بەستەرەکانی جومگە وپەردەی سینۆڤیاڵ لەخۆ دەگرێت.

سینۆڤیاڵ ناوپۆشی سێرڤێزی جومگەیە کە لینجاوێک دەڕژێنێتە ناو چاڵی جومگە تا ئێسکەکان بە ئاسانی تێیدا بجووڵێن.وەک: جومگەی ئەندامەکانی دەست و پێ.

جومگەکانی سینۆڤیاڵ بە پێی شکڵ و شێوە، بە چەن بەش دابەش دەبن:

  • جومگەی زیناسا: روویەکی جومگە، کۆم و روویەکی تری ناوچاڵە( وەک زین) ؛ وەک لەپی دەست
  • جومگەی لاولاوی: روویەکی جومگەکە بە شێوەی قڕقڕەیە و جووڵەکانی تەنیا بەرەو لایێکە؛ وەک ئانیشک.
  • جومگەی لوولەییی: روویەکی جومگە وەک لوولە دەچێ کە لە گەوێکدا دەسووڕێت؛ وەک جومگەی لای ژووری دوو ئیسکی زەند.
  • جومگەی تۆپی: روویەکی جومگە بە شێوەی تۆپێکی کۆمە و روویەکی تری ناوچاڵە؛ وەک: جومگەی ران .