کۆئەندامی ھەناسە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆئەندامی ھەناسە
وردەکارییەکان
ناسێنەرەکان
لاتینیsystema respiratorium
MeSHD٠١٢١٣٧
TA98A06.0.00.000
TA2٣١٣٣
FMA7158

کۆئەندامی ھەناسە (بە ئینگلیزی: Respiratory System) کۆمەڵە ئەندامێکە فەرمانی سەرەکی: دابین کردنی ئۆکسجینی خانە‌کانی لە‌ش و دەرکردنی دوئۆکسیدی کاربۆنی بەرھەمھاتوو لە پرۆسەی میتابولیسمە.

ھەموو گیاندارە فرەخانەکان، بە جۆرێک، کۆئەندامی ھەناسەیان ھەیە. ئەندامی ئاڵوگۆڕپێکردنی ھەوا لە گیاندارانی ئاوژیدا بە ناوی ئاوسی و لە گوانداران و پەلەوەراندا، بە سی دەیناسین. ئەم وتارە تەنیا دەپەرژێتە سەر کۆئەندامی ھەناسەی مرۆڤ کە ھاوشێوەی گواندارانە.

ئە‌ندامە‌کانی ئە‌م کۆئەندامە بریتین لە: لووت، گەروو، نای، سی

توێکاری کۆئەندامی ھەناسە[دەستکاری]

لووت: لووت لە کۆمەڵیک ئێسک و کرۆژنە پێکھاتووە. چاڵەکانی ناو بۆشایی لووت بە ناوپۆش و وردەڕەگ داپۆشراوە و دەبێتە ھۆی گەرم و شێدار بوونی ھەوا پێش لەوەی بگاتە سییەکان. موو و مژۆڵەکانی ناولووت تەپوتۆزی ھەوا دەگرن تا ھەوایەکی پاکژ بۆ سییەکان بەڕێ بکرێت.

قوڕگ: پاژێکی بۆری ھەناسەیە کە دەکەوێتە بەشی خوارووی قوڕگ (ئەوک) (لە ئاستی سێھەمین تا شەشەمین مۆرەی مل) و بەرھەمھێنانی دەنگیشی لە ئەستۆیە، لە چەن ماسوولکە و کرۆژنە پێکھاتووە.

نای: بەشێکە لە بۆری ھەناسە کە دەکەوێتە پاش کشکشێ و لە کۆمەڵێک کرۆژنەی (Ω) شکل پێکھاتووە. درێژایییەکەی ١٠–١٢ سانتی میترە و لە ئاستی شەشەمین مۆرەی ملەوە دەست پێدەکات و بۆ خوارەوە دادەکشێ و دەبێتە دوو لقی ڕاست و چەپ کە بە برۆنش یا نایچە دەناسرێت. برۆنشەکان لە ناو سییەکاندا لق و پۆی زۆریان لێ دەبێتەوە بە ناوی برۆنشیۆل.

سی: سییەکان وەک دوو قوچکە، ئەملاولای سینگ پڕ دەکەنەوە، بنکی سییەکان لەسەر گلێجە یا دیافراگمە و لووتکەشیان لە ئاستی یەکەمین مۆرەی بڕبڕاگەی پشتە. برۆنشیۆلەکان لە ناو سییەکاندا بە ئالوێئۆلەکان کۆتاییان دێت و بەھۆی کۆمەڵێک وردەرەگی خوێنی باشەوە، ئاڵوگۆڕی ئوکسیجنی ھەوا و دوئوکسیدی کاربۆن جێبەجێ دەکەن.

پەردەسی: پەردەیەکی دوو تۆی دەور سییەکانە کە بەجیاواز سییەکان دادەپۆشێ. لە نێوان دوو تۆی ئەم پەردەدا، شلەیەک ھەیە کە دەبێتە ھۆی خزبوون و نەرمی بزاوەکانی سی.

سییەکان وازیان لە سەرییەک خەوتنە، بەڵام بەھۆی تەوژمی نەرێنی دوو تۆی پەردەسییەوە، دەکرێنەوە و ھەناسە یان تێدەچێت.