لەگەنە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێسکەکانی لەگەنە: ١. سێبەندە ٢. کەلەکە ٣. کڵۆک ٤. شەرم ئێسک ٥. لکانگەی شەرم ٦. کاسە کڵۆک ٧. کونی ئۆبتوراتۆر ٨. کلێجە

لەگەنە یان کاسیلکەی لەگەنە لە دوو ئێسک بە ناوی کزیە لە پێشەوە و سێبەندە و کلێجە لە دواوە پێکھاتووە.

کزیە ئێسکێکە کە لە پێکەوەلکانی سێ ئێسکی دەورانی تۆلی واتە ئێسکی باڵی کزیە یا کەلەکە، کڵۆک و شەرم ئێسک پێک ھاتووە. کۆبوونەوەی دوو کزیە، سێبەندە و کلێجە بۆشایێک پێک دێنێ کە لەگەنەی پێ دەڵێن. ئێسکی ڕان بە ڕووکاری دەر و ژێری لەگەنەەوە بەند دەبێت.

پشتێنەی لەگەنە[دەستکاری]

پشتێنەی لەگەنەی دایناسۆر Falcarius utahensis
وێنەی ئێسکی لەگەنەی مرۆڤ بەتیشکی ئیکس (سەروو)، ئێم ئاڕ ئای (ناوەڕاست)، تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری (خواروو).

پشتێنەی لەگەنە (بە ئینگلیزی: Pelvic girdle) لە دوو کزیە پێک دێت کە لە پێشەوە یەک دەگرن و لکانگەی شەرم (سیمفیزی پوبیس) پێک دێنن. ئەندامەکانی خوارووی لەشی مرۆڤ بە یارمەتی پشتێنەی لەگەنە بە بڕبڕاگەوە بەند دەکرێن. پشتێنەی لەگەنە لەم جومگانەی ژێرەوە دروست دەبێ:

جومگەکانی لەگەنە[دەستکاری]

لەگەنە بنکی تەنە پێک دێنێ و ئەم سێ جومگەی تێدایە:

  • دوو جومگەی سێبەندە-کەلەکە (ساکرۆ ئیلیاک)
  • لکانگەی شەرمە (سیمفیزی پوبیس)

وتاری پێوەندیدار[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکی فارسی