بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ستێرنۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ستێرنۆم (بە لاتینی : Sternum ) ئێسکێکی درێژ و تاکە و شێوەی خەنجەر و دەکەوێتە بەشی پێشەوە و ناوەڕاستی سنگ و ئیسقانەکانی پەراسوو لە هەردوو لایەوە پێیەوە لکێنراون. هەروەها، چەڵەمە بەستراوەتەوە بە بەشی سەرەوەی (دەستە). درێژی ئەم ئێسکە نزیکەی ١٥ بۆ ٢٠ سم.

لە کوردەواریدا:

لە هەندێک زاراوەی کوردی دا (جەناغ)شی پێ دەگوترێت. هەروەها بە ئێسکە پەراسووی شێوەپانی سێ لای پێشەوەی سینگی باڵندەش دەگوتێ جەناغ یاریی جەناغانێ (چەڵەمە شکێنە) لە کوردەواری هەر لەم جەناغەوە سەری هەڵداوە کە بریتیە لە جەناغە شکاندنی ئێسکی سنگی باڵندەی مریشک و لەگەڵیدا دەگوترێ لەبیرم بی ، لە بیرت چی، بیرت بە قوڕە ڕەشێ داچی. هەر شتێکت لە بەرامبەر وەرگرت دەبێ بڵێی لە بیرمە ئەگەر نا دەیباتەوەو و دەڵێ: جەناغانەم لە تۆ.

جەناغ خشڵێکی زێڕیشە بە بەرد یان ڕەنگی پیرۆزەی شین، شێوەی هەیڤ بە ناوچەوانی منداڵان هەڵدەواسرێ بۆ پاراستنیان لە چاوی پیس.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • ویکیپیدیای فارسی