سپڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سپڵ (بە عەرەبی: طحال، بە ئینگلیزی: Spleen) بەشێکە لە کۆئەندامی سووڕان و ها لە چارەکی ژووری لای چەپی سک. ئەم ئەندامە بە هۆی لیگامانی گەدەیی لەگەڵ گەدە و بە هۆی لیگامانی گورچیلەیی لەگەڵ گورچیلە بەیەکەوە لکاون.

وێنەی سپڵ لە کتێبی لەشناسی مرۆڤی گرەی

ئەرکەکان[دەستکاری]

سپڵ هەندێک ئەرکی گرینگی هەیە و لە ناوچوونی ئەم ئەندامە دەبێتە هۆی کێشەیێکی زۆر بۆ مرۆڤی پێگەیشتوو، ئەم ئەندامە ئەگەر لە منداڵدا لەناوبچێت دەبێتە هۆی مردن.

  • چاودێری کردنی چۆنیەتی گلووبوولە سوورەکانی خوێن.
  • درووست کردنی ئانتی بادی لە پاڵپی سپی دا.
  • خاوێنکردنی خوێن لە بەکتریا و ئەو خانەگەلەی(سللوول) دیکە کە لە لایێن ئانتیبادیەکانەوە داپۆشراون.
وێنەی شوێنی سپڵ لە لەشی مرۆڤ دا.


سەرچاوەکان[دەستکاری]