شەویلگەی خواروو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەویلگەی خوارۆ (بە ئینگلیزی: Mandible) بەشیکە لە ئێسکی کەللە سەر. ئەم ئێسکە تاقە ئێسکی کەللە سەر کە دەجووڵێت و تەکان دەخوات، ئەرکی سرەکی ئەم ئێسکەیش جاوینی ئەو شتەیە کە دێتە ناو دەم. ھەندێک ماسوولکە بەم ئێسکە دەلکن کە لە بەھێزترین ماسوولکەکانی لەشن. خاڵێکی دیکەش کە گرینگە ئەوەیە کە بنەمای ددانەکان دەچنە ناو ئەم ئێسکەوە.

شەوێلگە لەگەڵ ددانەکان، ئەو ژمارەنەکە نووسراوە نیشانی ئەو جێگانەیە کە زۆرتر دەشکێن
شەویلگە بە ڕەنگی زەرد پیشان دراوە.

جیاوازیەکانی شەویلکە لە نێر و مێو دا[دەستکاری]

بە پێی تەکاموڵ (دارڤینیسم)، شەویلکە لە نێرینەدا بەھێزتر، گەورەترە و گۆشەگەلێ تیژتریشی ھەیە.

بەشگەلی شەویلکە[دەستکاری]

شەویلکە وەکوو دیکەی ئێکەکانی لەش لە ھەندێک بەشی گرینگ لە بوواری ئاناتۆمی (لەشناسی) ەوە پێک ھاتووە کە بریتی لەمانەن کە لە خوارەوە ھاتوون:

  • بەرزی کۆرۆنۆئید
  • کۆندیل
  • ڕامووس (لقی شەویلکە)
  • گۆشەی شەویلکە
  • لەشی شەویلکە
  • مێنتال

سەرچاوەکان[دەستکاری]

http://syllabus.med.unc.edu/courseware/embryo_images/unit-hednk/hednk_htms/hednk023.htm ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.