زمان (ئەندام)
Jump to navigation
Jump to search
زمان ماسکولکەیەکی هایدرۆستاتییە (ماسولکەی هایدرۆستاتی) لە ناوی دەمی گیانەوەراندا بە تایبەت مۆرەغەداران. زمان لە دەستەیەک لە ماسوولکە شانەییەکان (Muscular tissue) پێهاتووە کە یارمەتی جوون و هەڵتاواندی[١] خواردنەکان ئەکات.
زمان بە هۆی هەبوونی پرزگەلێک[٢] لەسەری، تەنیا ئەندامێ چێشتنو تامکردنە لە جەستەدا. هەروەها یارمەتیمان ئەدات کاتی قسەکردن بەهاتووچۆ پێکردنی جۆراوجۆر، دەنگگەلێکی جۆراوجۆریش سازبکەین. زمان بە هۆی لییکاوی ناودەم دایمە بە تەڕی و کەشدار ئەمێنێتەوە، هەژمارێکی زۆر دەمار (Nerve) و رەگ یارمەتی زمان ئەدەن بۆ جم وجۆڵ کردن.
هەندێک زمان، وەک بەهێزترین ماسولکەی جەستەی مرڤ ناوزەد ئەکەن.