کۆماری ئازەربایجان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کۆماری ئازەربایجان
Azərbaycan Respublikası
Azerbaycan Republic
[[ی ئازەربایجان |]]
سروود: 
پایتەختCoat of arms of Baku.svg باکوو
گەورەترین باکوو
زمانە فەرمییەکان ئازەربایجانی
دەوڵەت کۆماری سەرۆکایەتی
 -  سەرۆک کۆمار ئیلھام عەلیۆڤ
 -  جێگری سەرۆک ئارتور راسی زادە
 -  ئاو (%) ١.٦%
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ١٩٩٩ ٩.٠٤٧.٠٠٠ (٩٠)
 -  سەرژمێریی ٢٠٢٠ ١٠،١٣٩،٠٠٠ 
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠١٠
 -  سەرجەم ٩٠.٧٩٠$ ملیار 
 -  سەرانە ١٠.٠٣٢$ 
دراو مانات (AZN)
ناوچەی کاتی کاتی ئازەربایجان AZN (UTCUTC+4)
 -  ھاوین (DST) +5 (UTC)
لای لێخوڕین لە لای ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .az

ئازەربایجان بە فەرمی کۆماری ئازەربایجان، وڵاتێکە کە دانشتووانی ئازەرین و لە ناوچەی قەوقاز و لە قەراخی دەریای خەزەر ھەڵکەوتووە. لەدوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤێت لە ساڵی ١٩٩١دا سەربەخۆیی بەدەستھێناوە. ئێستاش یەکێکە لە بەرھەمھێنەرانی نەوت لە ناوچەکەدا. دانیشتوانی ئازەربایجان ٩ ملیۆن کەسە و پایتەختەکەی شاری باکوویە. کۆماری ئازەربایجان لە ساڵی ١٩٩١دا بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی ئەورووپا و ئەندامیشە لە شەراکەتی ئاشتی کە لە ساڵی ١٩٩٤ لە ناتۆ دروستبووە.

مێژوو[دەستکاری]

تورک و فارسەکان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لەسەر ئازەربایجان لە ململانێدا بوون و ڕووسیا لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمدا بەشی باکووری داگیرکردووە و لە ساڵی ١٩٢٠دا کرایە یەکێک لە کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤێت، بەڵام ئەو کۆمارە تا ڕووخانی ئەو یەکێتیە لە ساڵی ١٩٩١دا سەربەخۆیی وەرنەگرت. ھەرێمی جێناکۆکی ناگۆرنی قەرەباخ کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئەرمەنن و لە سەردەمی یەکێتی سۆڤێتدا بە کۆماری ئازەربایجانەوە لکێنرا، بەڵام لەدوای ھەڵگیرسانی شەڕێک کە کوژرانی ٣٠٠٠٠ کەسی لێکەوتەوە و سەدان ھەزاری تریش ئاوارە و دەربەدەر بوون لەنێوان ساڵانی ١٩٨٨ – ١٩٩٤ سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند. پاشان لە ١٩٩٤دا ڕێکەوتنێکی ئاگربەست لەنێوان ھەردوولادا ئیمزاکرا، بەڵام باکۆ و یەریڤان تائێستا نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتنێکی یەکلاکەرەوە لەسەر دیاریکردنی بارودۆخی ئەو ناوچەیە کە ھێشتا سەرچاوەیەکە بۆ پشێوی و نائارامی.

جوگرافیا[دەستکاری]

ڕووبەری ئازەربایجان ٨٦۶۰۰ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە (۱۱۲وڵاتی جیهان)و کەوتووەتە سەر دەریای کاسپیەن لە بەشی خۆرھەڵاتی ناوچەی قەوقاز و ھەریەکە لە ئێران و جۆرجیا و ئەرمینیا و ڕووسیا لەگەڵیدا ھاوسنوورن.

دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئازەربایجان ٩,٥١٤,٨٨٧ کەس بووە کە دەکاتە ٠.١٣ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٠.١ ساڵە. ھەروەھا ٥٤ لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]

زمان[دەستکاری]

زۆربەیان دانیشتوانی ئازەربایجان ئازەرین. زمانی ڕەسمیی ئازەربایجان زمانی ئازەرییە، بەڵام لە باکووی پایتەخت زمانی ڕووسی بەکاردەھێنرێت. ھەروەھا لە قەرەباغ کە لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە ھەڵکەوتووە زمانی ئەرمەنیش قسەی پێ دەکرێت.

ئایین[دەستکاری]

ئایینەکان لە ئازەربایجان [٢]
ئایینەکان ڕێژە
شیعە
  
٥٠٫٠٪
سوننە
  
٤٣٫٠٪
ئەوانی تر
  
٧٫٠٪

ئابووری[دەستکاری]

کۆماری ئازەربایجانی دەوڵەمەند بە سەرچاوەی نەوت بە خاڵی دەستپێکردنی ڕێگە ستراتیجییەکانی گواستنەوەی نەوت لە دەریای کاسپیەنەوە بەرەو کیشوەری ئەوروپا دادەنرێت، سەرەڕای نزیکی لە ڕوسیاوە. ئابووری ئازەربایجان سەرباری کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابووری جیھان لەسەری بووژانەوەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام کێرڤی پێشکەوتنی ئابووری کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٦دا گەیشتە لوتکە بەڕێژەی ٣٤,٥% پاشان دەستی بە پاشەکشەکردن کرد، بەڵام چاوەڕواندەکرێت بودجەی ساڵی ٢٠١١ی ئازەربایجان لەکۆی داھاتی کەرەستەی خاودا بەڕێژەی ٣,٨% گەشەکردنێکی باش بەخۆیەوە ببینێت، ئەوەش بەھۆی زۆری ھەناردەکانی گاز و نەوتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  2. ^ بەختیاری, سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.