دەروازە:کۆریای باشوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


بەخێربێن



ھەنووکە ٦٠٥ وتار لە دەروازەی کۆریای باشووردا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی (کۆریا)

کۆریا (بە ئینگلیزی: Korea) ناوچەیەکی جوگرافییە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە. کۆریا دابەشکراوە لە نێوان دوو دەوڵەتدا کە ئەوانیش کۆریای باکوور و کۆریای باشوورە. ھەر دوو دەوڵەتەکە نیمچەدوورگەیەک پێک دەھێنن کە لە باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ چین و لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ڕووسیا ھاوسنوورە. لە ڕۆژھەڵاتەوە دەریای ژاپۆن لە ژاپۆن و ھەروەھا دەریای چینی رۆژھەڵات لە تایوان جیای دەکاتەوە. نووسینی چینی لە کۆریا و ھەروەھا ئایینی بوزی لەسەدەکانی ٣–٤ پێش زایین دەورێکی کاریگەری بینی لە مێژووی کۆریادا، کە ئەو کاتە کۆریا لە لایەن زیاتر لە ٣ دەوڵەتەوە بەرێوە براوە ئەوانیش: گۆریۆ، شیلا، بایکجی و دایجو.

کۆریای باشوور

کۆریای باشوور بە فەرمی کۆماری کۆریا (بە کۆری: 대한민국) وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا. پایتەخت و گەورەترین شارەکی ئەم وڵاتە سێئولە. کۆریای باشوور تەنیا ھاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی کۆریای باکوور[٥] و سنوورەکانی دیکەشی لەگەڵ زەریاکانە. بەپێی ئامارەکانی ٢٠١٤ ژماری دانیشتوانی وڵاتەکە ٥١٫٣ ملیۆن کەس بووە. کۆریای باشوور وڵاتێکی پێشکەوتووە و لە پلەی حەوتەم دێت لە بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی (HDI) لە ناوچەی ئاسیای ئۆقیانووسی. ئەندامە لە گرووپی گرووپی ٢٠ و یانەی پاریس. ئابوورییەکەی لە پلەی دەیەم دایە بەپێی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی. ھاوڵاتییانی سوودمەندن لە یەکێک لە خێراترین ھێڵەکانی ئینتەرنێت و چڕترین ھێڵی خێرای شەمەندەفەر. کۆریای باشوور لە ساڵی ٢٠١٧ حەوتەم گەورەترین سەرچاوەی دوان ئۆکسیدی کاربۆن بووە لە جیھان. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی کۆریای باشوور ٤٩٬٥١٢٬٠٢٦ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٦٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٩٫٩ ساڵە. ھەروەھا ٨٤ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

وتاری ھەڵبژێردراو

مێژووی کۆریای باشوور (بە ئینگلیزی: History of South Korea) باسکردنە لە ڕوودا و پێشھاتەکانی کۆریای باشوور بەمەبەستی ئاشناکردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. ئەوەی زانراوە کاتی دامەزراندنی وڵاتی کۆریا لە ساڵی ١٩٤٨ بە سەرەتایی مێژووی کۆریا باشوور دادەنرێت ئەمەش دوای ئەوەی کۆریا بوو بە دووبەشی سەرەکی و دووحکومەتی جیاواز سالی ١٩٤٨ نەتەوەیەکگرتوەکان دانیان نا بە سەربەخۆی کۆریای باشوور لە ساڵانی دوای دامەزراند مێژووی کۆریای باشور زۆر خوێناوی و کارەسات بار بوو ئەمەش دوای ئەوەی جەنگێکی خوێناوی لەگەڵ کۆریای باکوور، پاشان لە ساڵانی دوارتر زیاتر بەرەو پێش چوو تا ئەوەی کۆریای باشوور بووە یەکیک لە وڵاتە گەشەسەندووەکانی ناوچەکە. لە کۆتایی ساڵی ١٩١٠دا، ژاپۆن کۆریایی داگیرکرد، ئەمشە بە مەبەستی فروانکردنی دەسەڵاتەکانیان ئەم داگیر کارییە مایەوە تا ڕۆژگاری جەنگی جیھانیی دووەم دوای ئەوەی ژاپۆن پشتیوانی خۆی بۆ نازییەکان دەڕبری بووە یەکێک لە دووژمنە سەرەکییەکانی ئەمریکا ھەرچەند دەسەڵاتی نازییەکانی کۆتایی ھات بەڵام ژاپۆن بەردەوام بوو لە شەڕکردن و ھێرشکردنە سەر ئەمریکا ئەم دۆخە بۆ ئەمریکا جێگای قبوڵ نەبوو بۆیە ھێرشی ئەتۆمی کرایە سەر.

زیاتر...

وتار

یاری سکوید (بە کۆری: 오징어 게임، بە ئینگلیزی: Squid Game) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی کۆریای باشوورە کە لە نێتفلیکس بڵاوکرایەوە. نووسەر و دەرھێنەری زنجیرەکە ھوانگ دۆنگ-ھیوک و زنجیرەکە لە چەشنی زیندوومانەوەیە؛ گرووپێکی پێکھاتوو لە خەڵکی ئاسایی کە ژمارەیان ٤٥٦ کەسە بانگھێشت دەکرێن تاکوو بۆ بەدەستھێنانی ٧٬٣٨ ملیۆن دۆلار، بەشداری لە کۆمەڵە یارییەکی منداڵانەدا بکەن کە تێپەڕاندنیان ھەڕەشەی مەرگی بەدواوەیە. یاریی سکوید بۆ یەکەمجار لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١دا بۆ ھەموو جیھان بڵاو بووەوە و بوو بە یەکەمین زنجیرەی درامیی کۆری کە پلەی یەکەم بھێنێت لە «دە لە پڕبینەرترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنییەکانی حەوتە». یارییە پێکھاتەکە لەلایەن ھوانگ دۆنگ ھیوکەوە نووسراوە و بەرھەم ھێنراوە. بە گوتەی ھوانگ، لە ساڵی ٢٠٠٨دا سیناریۆی زنجیرەکەی نووسیوە، ئەو کاتەی لە شاری مانھوابانگ بووە و ھەروەھا لە دۆخێکی خراپی ئابووریدا بووە. ھوانگ وتی، «ویستم چیرۆکێک بنووسم کە چاندی کۆمەڵگەی سەرمایەداری مۆدێرن بێت، شتێک کە وێناکردنی کێبڕکێیەکی زۆر توند و تۆڵ بێت، تا ڕادەیەک ھاوشێوەی کێبڕکێی توندی ژیان». لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ کۆمپانیای نێتفلێکس لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند کە زنجیرەیەکی تری ڕەسەنی کۆری بەرھەم دەھێنێت، کە بە شێوەیەکی تاقیکاری ناوی دەوری شەشە و لەلایەن ھوانگ دۆنگ ھیوکەوە نووسراوە و بەرھەم ھێنراوە. چیرۆکی ئەم زنجیرەیە لە یارییەکی بەناوبانگی منداڵانی کۆریاوە وەرگیراوە


زیاتر…

وتار

مافیاکە، پۆلیسەکە، شەیتانەکە (بە کۆری: 악인전) فیلمێکی ئەکشنی ھەستبزوێنی کۆریای باشوورە، لە ساڵی ٢٠١٩ لە دەرھێنانی لی وۆن تای بڵاوکرایەوە. لەم فیلمەدا "ما دۆنگ سیۆک، کیم مو یۆل، کیم سونگ کیو" ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. گێڕانەوەکە لە بازنەی سێ کەسایەتییەکە دەسوڕێتەوە: بکوژێکی زنجیرەیی، و مافیایەکی گەورە، و پۆلیسێکی بەھێز، پۆلیسەکە و مافیاکە ھێزەکەیان یەکدەخەن و دەبنە تیمێک بۆ ئەوەی بتوانن ڕووبەرووی بکوژەکە ببنەوە و بیگرن. فیلمەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ لە کۆریای باشوور بە شێوەی شانۆیی نمایشکرا، ھەروەھا لە بەشی "نیشانەکانی نیوەشەو" لە فێستیڤاڵی فیلمی کان ٢٠١٩ و ھەروەھا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەنتازیا ٢٠١٩ نمایشکرا. وێنەگرتنی سەرەکی لە ٣١ی تەمموزی ٢٠١٨ دەستیپێکردووە، و لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ پێچراوەتەوە. فیلمی مافیاکە، پۆلیسەکە، شەیتانەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ لە کۆریای باشوور نمایشکرا، ھەروەھا فیلمەکە لە بەشی نمایشەکانی نیوەشەو لە فێستیڤاڵی فیلمی کان ٢٠١٩ لە دەرەوەی کێبڕکێ نمایش کرا. فیلمەکە پێداچوونەوەی ڕەخنەگرانی ئەرێنی وەرگرت. لەسەر کۆکەرەوەی پێداچوونەوە ڕاتن تۆمەیتۆز، فیلمەکە بە پشتبەستن بە ٣٤ پێداچوونەوە ڕیزبەندی ٩٧٪ی ھەیە. لە ماڵپەڕی کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکانی مێتاکریتیک، فیلمەکە تێکڕای نمرەی قورسایی ٦٥ لە کۆی ١٠٠ بەدەستھێناوە بە پشتبەستن بە حەوت ڕەخنەگر، ئەمەش ئاماژەیە بۆ "پێداچوونەوە بەگشتی لەبار". لە ٥ی ئایاری ٢٠١٩ ڕاگەیەندرا کە سیلڤستەر ستالۆن و ھاوبەشەکەی لە کۆمپانیای بالبۆا پرۆدەکشنز برادن ئافتەرگود بەرھەمی دووبارەکردنەوەی ئەمریکی فیلمی The Gangster, the Cop, the Devil بەرھەم دەھێنن.


زیاتر…

وێنەی ھەڵبژێردراو

پێشانگای ھونەریی یۆسو، جیۆلانامدۆ لە کۆریای باشوور

وێنەی نایاب

وێنەیەکی سیئۆڵی پایتەختی کۆریای باشوور لە ئاسمانەوە

زانیاری کۆریای باشوور

چەند زانیاریەک لەسەر کۆریای باشوور:

  • لە کۆریای باشوور سوور بە ڕەنگی خۆشی دادەنرێت.
  • کۆریای باشوور بە پەرستگای بوودای کە ١٠٠ ساڵە کۆنە، و بە شارە تەکنۆلۆژیا بەرزەکانی وەک شاری سیئۆڵی پایتەختی بەناوبانگە.
  • کۆریای باشوور ڕووبەرەکەی ١٠٠،٢١٠ کم دووجایە.
  • پیاوانی کۆریای باشوور ئارەزووی ماکیاژکردن دەکەن.
  • ٢ ملیۆن کەسی کۆریای باشوور لە ئەمریکا دەژین.
  • دراوی وڵاتی کۆریای باشوور بریتییە لە وۆنی کۆریای باشوور.
  • بەپێی سەرژمێرییەکی بانکی جیھانی لەساڵی ٢٠٢١، ژمارەی دانیشتووانی کۆریای باشوور پۆڵێنکرا بۆ ٥١،٧٤ ملیۆن کەس.
  • زمانی فەرمی وڵاتی کۆریای باشوور بریتییە لە زمانی کۆری.

سیئۆڵ (پایتەخت)

سیئۆڵ (بە کۆری: 서울) بە فەرمی بە شاری تایبەتی سێئول ناسراوە، پایتەخت و گەورەترین گەورەشاری کۆریای باشوورە. بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٠، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ٩٬٩ ملیۆن کەس بووە. مێژووی شاری سێئول دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٨ی پێش زایین. سێئول لەلایەن شانشینی بایکجی دروست کرا کە پێیان دەگوترا (وی ڕی سۆنگ) کە پایتەخی شانشینی بایکجی بوو ھەردوو شانشینەکەی تریش چاویان بڕیبووە شاری سێئول. لە ساڵی ٣٩٢ گۆگریۆ شاری سێئولی داگیرکرد بەسەر کردایەتی پاشا گوان گای تۆ دواتر شیلا لە ساڵی ٥٥١ ز شاری سێئولی داگیر کرد کە ناوەکەی گۆڕی بە ھان یانگ

زیاتر...

پانۆرامایەکی کۆریای باشوور

دیمەنی دایجۆن لە دونسان-دۆنگەوە، کە چەندەھا شوێنی گرینگی ناوچەکە نیشان دەدات

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان