یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
![]() | ||||
ناوی تەواو | یانەی تۆپی پێی شاھانەی مەدرید | |||
---|---|---|---|---|
نازناو | Los Blancos (سپێکان)
Los Merengues (مەرەنگەکان) Los Galácticos (ئەستێرەکان) | |||
ناوی کورتکراوە | ڕیال مەدرید | |||
دامەزراندن | ٦ی ئازاری ١٩٠٢ | |||
یاریگا | یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ | |||
فلۆرەنتینۆ پێریز | ||||
خول | لالیگا | |||
٢٠١٥–٢٠١٦ | دووەم | |||
ماڵپەڕی فەرمی | ماڵپەڕی فەرمی | |||
گەورەترین بردنەوە | ڕیال مەدرید ١١–١ بەرشەلۆنە | |||
|
یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید (بە ئیسپانی: Real Madrid Club de Fútbol) زیاتر بە ڕیال مەدرید ناسراوە، یان کورتدەکرێتەوە بە ڕیال، یانەیەکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانیە و بە یانەی پایتەختی ئیسپانیا مەدرید و یانەی شاھانە یان مێرەنگی ناسراوە.
لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوە، یانەکە لە خولی ئیسپانی یاریدەکات و ھەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە جیھان، یانەی ڕیال مەدرید ٣٤ جار خولی ئیسپانی بەدەستھێناوە (ژمارەی پێوانەیی)، و ١٩ جاریش جامی شای ئیسپانیای بەدەستھێناوە و ژمارە پێوانەیییەکی تریشی تۆمار کردووە بە بەدەستھێنانی ١٣ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا. و لە ٢١ی ئایاری ١٩٠٤ ڕیال مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ھەروەھا ڕیال مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە ئەورووپا کە ئێستا سڕاوەتەوە و گۆڕدراوە بە بزوتنەوەی یانە ئەوروپییەکان.
یانەکە ھەموو یارییە فەرمییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام دەدات و، ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیھان جیاوازە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەھەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات. لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢. و لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠، فیفا ڕیال مەدریدی ھەڵبژارد بە «باشترین یانە لە سەدەی بیستەمدا».
یانەی ڕیال مەدرید بە گەورەترین یانە دادەنرێت لە جیھاندا لە ڕووی بنکەی بەرفراوانی جەماوەرییەوە بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی ھارڤارد ئەنجامی داوە لە ساڵی ٢٠٠٧دا؛ و ئێستاش بە دەوڵەمەندترین یانە دادەنرێت لە جیھاندا بەپێی بودجەی ساڵانە.
دەستکەوتەکانی مەدرید[دەستکاری]
ناوی خول | بەدەستھێنان |
---|---|
خولی ئیسپانیا | ٣٤ جار |
شای ئیسپانیا | ١٩ جار |
سووپەری ئیسپانیا | ١١ جار |
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا | ١٣ جار |
یۆڕۆ لیگ (یەکێتی ئەوڕووپا) | ٢ جار |
سووپەری ئەوڕووپی | ٤ جار |
جامی کیشوەرەکان | ٣ جار |
جامی جیھانی یانەکان | ٤ جار |
کلاسیکۆ[دەستکاری]
کلاسیکۆ (بە ئیسپانی: El Clásico) (بە کەتەلۆنی: El Clàssic) یاری نێوان یانەی ڕیال مەدرید و بارسێلۆنایە کە ساڵانە ئەنجام دەدرێ گرنگی ئەم یارییە ئەوەندەیە کە جگە لە ئامادەبووانی یاریگا نزیکەی ١ میلیارد کەس لەسەر گۆی زەوی لە ڕێگەی شاشەی تەلەفیزیۆنەوە خەریکی سەیرکردنی یاری دێڕبی کلاسیکۆن لە نێوان ڕیال و بارسێلۆنا.
دێڕبی مەدرید[دەستکاری]
دێربی مەدرید بریتییە لە یاریکردنی سێ یانەی شاری مەدریدە لەنێوان ڕیال مەدرید و خیتاڤی و ئەتلەتیکۆ مەدریدە ئەم دێڕبییە گرنگییەکەی تەنیا لە شاری مەدریدە بەوەی کام یانە دەبێتە پاڵەوانی یانەکانی شاری مەدرید تا ئێستا لە دڕێبییە مەدرییەکان یانەی شاھانەی ڕیال مەدرید زۆرترین سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە.
لە ساڵانی (١٩٤٥–١٩٧٨)[دەستکاری]
کە سانتیاگۆ بەرنابیۆ بوو بە سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید لە ساڵی ١٩٤٣ دا کۆمەڵگایەکی گەورەی وەرزشی لە مەدرید دامەزراند، سانتیاگۆ کە بوو بە سەرۆکی یانە ھەوڵی دا ئەستێرەکان لە یانەکەدا کۆبکاتەوە ھەستا بە واژوو کردنی بۆند لەگەڵ یاریزانان ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ و فڕانشیسکۆ خینتۆ لە یەکەم وەرزی دا ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بوو بە گۆڵکاری خولی ئیسپانی بە ٢٧ گۆل، دواتر بەھۆی بیرۆکەی ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی لیکیپ گابرێڵ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا وڕووژێنراو بیرۆکەکە جێبەجێکرا پاڵەوانییەتییەکە دەستی پێکرد کە بە بەشداری یانەکانی (ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و پرتوگال) دەستی پێکرد لە پێنج وەرزی ئەم پاڵەوانییەتە لەسەر یەک یانەی شاھانە (ڕیال مەدرید) بووە پاڵەوان لەنێوان ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٦٠ وە لەساڵانی ١٩٦٢ و ١٩٦٤ پلەی دووەمی بەدەستھێنا دوای دۆڕانی لە یاری کۆتایی بەرامبەر بەنفیکا و ئینتەر میلان، وە ھەروەھا ھەر لە سەردەمی سانتیاگۆ ڕیال مەدرید بووە خاوەنی ٥ نازناو لە خولی ئیسپانیا وە جگە لەمانەش بوو بە خاوەنی چەندەھا جامی بەناوبانگی تر.
سەردەمی یەکەمی پێرێز لە ساڵی ٢٠٠٠[دەستکاری]
دوای ھەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی یانەی شاھانە ئەم جارەیان فلۆرەنتینۆ پێریز بوو بە سەرۆکی یانە و دەستی کرد بە کڕینی یاریزانە ناسراوەکانی جیھان وە لە یەکەم ھەنگاویدا یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لویس فیگۆی کڕی وە یانەکەی زیاتر ناساند بە ھێنانی دەیڤد بێکام وە ڕۆبەرتۆ کارلۆس وە زەینەدین زێدان وە ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی دوای ئەو ھەموو کارانە یانەی ڕیال مەدید بەسەرکردایەتی پێرێز ھەموو نازناوەکانیان بردەوە کە گرنگتریان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا بوو دوای بردنەوە لە یانەی بایەرلێڤەرکۆزنی ئەڵمانی جگە لە جامی شای ئیسپانیا کە نەیانتوانی بەدەستی بھێنن.
ڕامۆن کاڵدیڕۆن[دەستکاری]
لە ساڵی ٢٠٠٦ ھەڵبژاردن کرایەوە ئەم جارەیان ڕامۆن کاڵدیۆن ھەڵبژێردرا بە سەرۆک یانە وە میاتۆڤیچ بوو بە بە بەڕێوبەری وەرزشی یانە وە لە ھەمان ساڵ دا ڕاھێنەری ئیتاڵی فابیۆ کاپێلۆ کرایە ڕاھێنەری یانە لە وەرزی یەکەم بە وشکە ساڵی بەڕێکرا بەڵام لە وەرزی دووەم ساڵی ٢٠٠٧ خولی ئیسپانیان بەدەست ھێنا دواتر یانەی ڕیال مەدرید تا ڕادەیەک ئاستی بەدابەزین کرد و سەرۆکی یانە دەستی لەکارکێشایەوە دووبارە ھەڵبژاردن کرایەوە وە وە دووبارە فلۆرەنتینۆ پێریز بوو بە سەرۆک یانە.
ھاتنەوەی پیرێز[دەستکاری]
دوای ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دووبارە فلۆرەنتینۆ پێریز کرایەوە سەرۆک یانە و دووبارە ھاتەوە سەر نەریتی کڕینی یاریزانان ھەڵسا بە کڕینی ڕیکاردۆ کاکا، و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ٩٤ میلیۆن یۆڕۆ، وە کڕینی کەریم بێنزێما و ئەربێلوا وە ئەلبیۆل بەڵام بەکڕینی ئەم یاریزانانە ڕیال ھیچی بۆ نەبڕایەوە بەڵام لە وەرزی دووەمدا ڕیال بە ھێزێکی گەورەوە گەڕایەوە بە کڕینی یاریزانی کوردی تورکیا مەسعوود ئۆزێڵ و یاریزانی ئەرجەنتینی ئەنخێل دیماریا کە توانیان گرێکوێرەی چەند ساڵەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا بە بردنەوەی لە لیۆن بکەنەوەو بگەن بە قۆناغی پێش کۆتایی کە دواتر بە یانەی بارسێلۆنا دووچاری شکست بوونەوە بەڵام لە وەرزی نوێدا ڕیال گەڕایەوە سەر ئاستی ڕاستەقینەی خۆی بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کردووە تا ئێستا
بەڕێوبەرایەتی یانەکە لە ئێستادا[دەستکاری]
پلە و پایە | وڵات | ناو |
---|---|---|
بەڕێوبەری گشتی | ![]() |
فلۆرەنتینۆ پێریز |
ڕاھێنەری یانەکە | داڕێژە:Flagicon france | زینەدین زێدان |
یاریدەدەری ڕاھێنەر | ![]() |
فێرناندۆ ھیێرۆ |

زەوی (یاریگا)[دەستکاری]
سانتیاگۆ بەرنابیۆ یاریگایەکی تۆپی پێیە دەکەوێتە شاری مەدرید لە وڵاتی ئیسپانیا، یاریگاکە لە ڕێکەوتی ١٤ەی دێسمبەری ساڵی ١٩٤٧ مووڵکی یانەی ڕیال مەدرید یاریگایەکە جێگای ٨٥٬٤٥٤ کەس دەبێتەوە، ناوی یاریگاکە لەپێشوودا نویڤۆ ستادیۆم کامارتین بووە بەڵام دواتر ناوەکە گۆڕدرا بۆ سانتیاگۆ بەرنابیۆ بەھۆکاری ئەوەی کە سانتیاگۆ باشترین دەسکەوتی بۆ یانەی شاھانە بەدەست ھێناوە، یاریگا ماوەی سێ ساڵی پێچوو تا بنیاد نرا کە لەماوەی ساڵی ١٩٤٤ ەوە دەستی پێکرد تا لە ساڵی ١٩٤٧ تەواو کرا و مەڕاسیمێک بۆ کرانەوەی یاریگاکە ئەنجام درا، یاریگاکە لەساڵانی ١٩٥٣ و ١٩٩٢ و ١٩٩٤ و ٢٠١١ نۆژەن و پەرەی پێدراوە، درێژی یاریگاکە ١٠٧ مەترە و پانییەکەشی ٧٢ مەترە
دروووشمەکان[دەستکاری]
درووشمی یەکەمی یانەیڕیال مەدریذ کورت کراوەی ھەرسێ وشەی ("MCF" for Madrid Club de Fútbol) بوو. کەبە ڕەنگی شینی تۆخ نەخشێنرا بوو، تا دواتر لە ساڵانی (١٩٠٢، ١٩٠٨، ١٩٢٠، ١٩٣١، ١٩٤١) گۆڕانکاری تێکرا.
ڕاگەیاندنی یانە[دەستکاری]
ڕیال مەدرید لە چاو سەرجەم یانەکانی جیھان زۆرترین گرنگی بۆ ڕاگەیاندنە کە دوو ڕۆژنامەی نزیکی ھەیە کە ئەوانیش ڕۆژنامەی ئەی ئێس ناسراو بە ئاس وە ڕۆژنامەی ماڕکا وە ڕیال مەدرید خاوەن جەماوەرێکی گەورەیە لە پێگە کۆمەڵایەتییەکان وەک فەیسبووک و تویتەر و مای سپەیس وە کەناڵێکی ئاسمانی کە ڕۆژانە چەندەھا ھەواڵ و چالاکییەکانی یانەکە لە سەرجەم خوولەکان دەخاتە ڕوو
کەناڵی تەلەفزیۆنی[دەستکاری]
یانەکە خاوەنی کەناڵێکە کەناڵەکەش بەھەمان ناوی یانەکەیە وە یانەی ڕیال مەدرید خۆی سەپۆرتی ئەم کەناڵە دەکات و ڕۆژانە بەھەردوو زمانی ئینگلیزی و زمانی ئیسپانی پڕۆگرامەکانیان پەخش دەکەن
ھێمای و جلوبەرگی یانەکە[دەستکاری]
سپۆنسەرەکان و ئامادەکەرانی تیشێرتی (بلوز) یانەکە[دەستکاری]
ماوە | دابینکەری تیشێرت | سپۆنسەرەکان |
---|---|---|
١٩٨٠–١٩٨٢ | Adidas | Flay Emirates |
١٩٨٢–١٩٨٥ | Zanussi | |
١٩٨٥–١٩٨٦ | Parmalat | |
١٩٨٦–١٩٨٩ | Hummel | |
١٩٨٩–١٩٩٠ | Reny Picot | |
١٩٩٠–١٩٩٢ | Otaysa | |
١٩٩٢–١٩٩٤ | Teka | |
١٩٩٤–١٩٩٨ | Kelme | |
١٩٩٨–٢٠٠١ | Adidas | |
٢٠٠١–٢٠٠٢ | Realmadrid.com | |
٢٠٠٢–٢٠٠٥ | Siemens Mobile | |
٢٠٠٥–٢٠٠٦ | Siemens | |
٢٠٠٦–٢٠٠٧ | BenQ Siemens | |
٢٠٠٧–٢٠١٣ | bwin.com | |
٢٠١٣–ئێستا | Fly Emirates |
ئەوانەی زۆرترین یاریان بۆ یانەکە کردووە[دەستکاری]
تێبینی: ئەم خشتەیە تەنیا یارییە ڕەسمییەکان دەگرێتەوە وە لەبەر ئەوەی ھەنێ یاریکەرەکان لە یاریکردن ماون ئەگەری گۆڕانکاری تیا ھەیە
یاریزان | ماوەی یاری | خولی تۆپی پێی ئیسپانیا | جامی شای ئیسپانیا | جامەکانی ئەوڕووپا[١] | پاڵەوانییەتی تر | کۆی گشتی | |
---|---|---|---|---|---|---|---|
١ | ڕاول گۆنزالیس | ١٩٩٤–٢٠١٠ | ٥٥٠ | ٣٧ | ١٢٥ | ١٩ | ٧٤١ |
٢ | مانوێل شانشێز | ١٩٨٣–٢٠٠١ | ٥٢٤ | ٦٧ | ٩٩ | ٢١ | ٧١١ |
٣ | کارلۆس سانیلا | ١٩٧١–١٩٨٨ | ٤٦١ | ٨٤ | ٨٧ | ١٣ | ٦٤٥ |
٤ | ئیکەر کاسیاس | ١٩٩٩ – تا ٢٠١٥ | ٤٥٠ | ٢٨ | ١٢١ | ١٦ | ٦١٥ |
٥ | فرناندۆ ھێڕۆ | ١٩٨٩–٢٠٠٣ | ٤٣٩ | ٤٣ | ١٠١ | ١٨ | ٦٠١ |
٦ | فڕانشیسکۆ خینتۆ | ١٩٥٣–١٩٧١ | ٤٢٨ | ٧٥ | ٩٦ | ٠ | ٥٩٩ |
٧ | خۆسیۆ ئەنتۆنیۆ کاماتچۆ | ١٩٧٣–١٩٨٩ | ٤١٤ | ٦١ | ٩٠ | ١٢ | ٥٧٧ |
٨ | بێری | ١٩٦٤–١٩٧٩ | ٤١٧ | ٦٥ | ٧٥ | ٢ | ٥٥٩ |
٩ | مێشێل | ١٩٨١–١٩٩٦ | ٤٠٤ | ٥٣ | ٨٨ | ١٤ | ٥٥٩ |
١٠ | گووتی ھێرناندز | ١٩٩٦–٢٠١٠ | ٣٨٧ | ٤٠ | ١٠١ | ١٤ | ٥٤٢ |
١١ | ڕۆبەرتۆ کارلۆس | ١٩٩٦–٢٠٠٧ | ٣٧٠ | ٣٣ | ١٠٩ | ١٥ | ٥٢٧ |
١٢ | چیندۆ | ١٩٧٧–١٩٩٨ | ٣٦٣ | ٥٣ | ٧٠ | ١١ | ٤٩٧ |
١٣ | ئەماورۆ | ١٩٦٢–١٩٧٦ | ٣٤٤ | ٥٨ | ٦٧ | ٢ | ٤٧١ |
١٤ | بووتراگینۆ | ١٩٨٣–١٩٩٥ | ٣٤١ | ٣٩ | ٧٥ | ٨ | ٤٦٣ |
١٥ | باکو بیو | ١٩٨٦–١٩٩٧ | ٣٤٣ | ٤٤ | ٦٠ | ٧ | ٤٥٤ |
١٦ | زۆکۆ | ١٩٦٢–١٩٧٤ | ٣١٨ | ٥٠ | ٦٤ | ٢ | ٤٣٤ |
١٧ | پینتۆ | ١٩٦٩–١٩٨٢ | ٣١٧ | ٤٥ | ٥٨ | ٠ | ٤٢٠ |
١٨ | ڕافایل ماڕتن ڤازکوز | ١٩٨٣–١٩٩٠ | ٣٠١ | ٤٤ | ٥٤ | ٢ | ٤٠١ |
١٩ | خوان گۆمێز گۆنزالس | ١٩٧٧–١٩٨٧ | ٢٨٤ | ٥٠ | ٥٥ | ١٢ | ٤٠١ |
٢٠ | ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ | ١٩٥٣–١٩٦٤ | ٢٨٢ | ٥٠ | ٥٨ | ٢ | ٣٩٢ |
21 | خۆزیۆ ئەنتۆنیۆ ڕس |
پێکھاتەی یانەکە[دەستکاری]
|
|
ئەو یاریزانانەی یانەکەیان جێھێشتووە[دەستکاری]
|
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Real Madrid CF - All the players in European Cups". Rsssf.com. لە ڕێکەوتی 2008-09-08 ھێنراوە.
- ^ ی ا ب "Captains" (بە زمانی Spanish). Real Madrid C.F.