موسڵمانە کوردەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە موسڵمانی کوردەوە ڕەوانە کراوە)

موسڵمانی کورد ئەو کوردانەن کە پەیڕەوی ئایینی ئیسلام دەکەن، کە بۆ چەندین سەدەیە گەورەترین ئایینە لەنێو کورددا.[١] کورد تا ڕادەیەکی زۆر لە سەدەی حەوتەمدا بوونە موسڵمان.

موسڵمانی کورد
Total population
90% هەموو کوردەکان
(75% سوننە; 15% شیعە)
Regions with significant populations
کوردستان, دانیشتووانی کورد
Religions
بە زۆری سوننە (شافعی)
کەمینەکان شیعەی دوازدە ئیمام شیعە, سۆفییایەتی
Scriptures
قورئان
Languages
کوردی (ناوەندی, باکووری, باشووری)

مێژوو[دەستکاری]

پێش ئیسلام زۆرینەی کوردەکان پەیڕەوییان لە بتپەرستی ئێرانی رۆژئاوایی کردووە کە لە نەریتی هیندۆ-ئێرانەوە هاتووە.[٢] کوردەکان لە سەدەی حەوتەمدا لە کاتی فەتحەکانی سەرەتای موسڵماناندا یەکەم پەیوەندییان لەگەڵ ئیسلامدا دروست کرد. کورد نەتەوەیەک بوو کە لەنێوان ئیمپراتۆریەتی بیزەنتین و فارسدا دابەشکرابوو، پێش ئەوەی لەژێر دەسەڵاتی خەلافەتی ڕاشدیندا یەکبگرن.  جابانی کوردی و کوڕەکەی مەیموون کوردی یەکەمین کورد بوون کە موسڵمان بوونە، هەروەها میسیۆنەری موسڵمان بوون کە یارمەتیدەر بوون لە ناساندنی ئیسلام بە زۆرێک لە کوردەکانی تر. خەلیل کوردی سیممانی یەکێک بوو لە یەکەم تابعینەکانی کورد.[٣]  گۆڕینی بەکۆمەڵی کورد بۆ ئیسلام تا سەردەمی عومەری کوڕی خەتاب، خەلیفەی دووەمی خەلافەتی ڕاشدین لە نێوان ساڵانی ٦٣٤ بۆ ٦٤٤ ڕووی نەدا. کورد بۆ یەکەمجار لە کاتی داگیرکردنی فارسەکان لەلایەن موسڵمانان لە ساڵی ٦٣٧ بەرکەوتەی لەگەڵ سوپای موسڵماناندا هات، هۆزە کوردەکان توخمێکی گرنگ بوون لە ئیمپراتۆریەتی ساسانی، و سەرەتا پشتیوانییەکی بەهێزیان لە ساسانیەکان کرد لە کاتێکدا هەوڵیان دەدا شەڕ لەگەڵ سوپای موسڵمانان بکەن، لە نێوان  ٦٣٩ و ٦٤٤. هەرچەندە جارێک ڕوون بووەوە کە ساسانیەکان بەم زووانە دەکەونە خوارەوە، بەڵام سەرۆکە کوردەکان یەک بە یەک ملکەچی سوپا موسڵمانەکان بوون و ڕازی بوون بە قبوڵکردنی ئیسلام، ئەمەش وایکرد ئەندامانی هۆزەکەیان هەمان شت بکەن.[٤] ئەمڕۆ زۆرینەی کوردەکان موسڵمانی سوننەن و بە کەم شیعە و سۆفی و عەلەوی هەیە. کوردە موسڵمانە سوننەکان زۆربەیان شافعین. ڕێژەی ئەو کوردانەی کە موسڵمانی سوننەن نزیکەی ٧٥٪ی هەموو کوردەکانە و ڕێژەی ئەو کوردانەی کە موسڵمانی شیعەن نزیکەی ١٥٪.

موسوڵمانانی هاوچەرخی کورد[دەستکاری]

ئیسلام پشتیوانییەکی بەهێزی لە لایەن کوردەوە بەدەستهێناوە و لە مێژوودا وەک بڕبڕەی پشتی بزووتنەوەی کورد کاری کردووە.

دوای بە عەلمانی بوونی تورکیا، کوردستانی تورکیا بوو بە دوا قەڵای ئیسلام، کە قوتابخانە ئیسلامییەکانی تێدا پارێزراون، زۆرێک لە زانایانی موسڵمانی تورکیش بە مەبەستی بەدەستهێنانی خوێندنی ئیسلامیی دروست چوون بۆ کوردستان. یەکەم مزگەوت لە تورکیای مزگەوتی مێنوچەهر بوو کە لە ساڵی ١٠٧٢ لەلایەن شەدادییەکانەوە بنەماڵەی موسڵمانانی کوردەوە دروستکرا.[٥]

دوای سەرهەڵدانی ئیسلامگەرایی کورد (ئایدۆلۆژیایەکی کوردایەتی و ئیسلامیەت) لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، ئیسلامییە کوردەکان ناسنامەی کورد و ئیسلامی خۆیان بەکارهێنا بۆ بەرگریکردن لە خۆیان لە بەرامبەر دوژمنە سەرەکییەکانیان، عێراق، ئێران، تورکیا و سووریا.[٦][٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ali, Othman (1997-10-01). "Southern Kurdistan during the last phase of Ottoman control: 1839–1914". Journal of Muslim Minority Affairs. 17 (2): 283–291. ISSN 1360-2004.
  2. ^ Foltz, Richard (2017-06-01). "The "Original" Kurdish Religion? Kurdish Nationalism and the False Conflation of the Yezidi and Zoroastrian Traditions". Journal of Persianate Studies (بە ئینگلیزی). 10 (1): 87–106. ISSN 1874-7167.
  3. ^ HAZAL, Kadri. "Kürtler ve İslamiyet (1) - Kadri HAZAL". Risale Haber (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2022-10-11.
  4. ^ McDowall, David (1997). A Modern History of the Kurds (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. ISBN 978-1-86064-185-5.
  5. ^ Foundation, Encyclopaedia Iranica. "Welcome to Encyclopaedia Iranica". iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-10-11.
  6. ^ "Islamists of Kurdistan: Contradictions Between Identity and Freedom". The Washington Institute (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-10-11.
  7. ^ Övet, Kerem; Hewitt, James; Abbas, Tahir (2022-02-23). "Understanding PKK, Kurdish Hezbollah and ISIS Recruitment in Southeastern Turkey". Studies in Conflict & Terrorism. 0 (0): 1–21. ISSN 1057-610X.