ھیندۆ ئێرانییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەلانی ھیندۆ ئێرانییەکان کە ھەندێک جار پێیان دەگوترا ئاریا، یان ئارییەکان، کۆمەڵەیەکی ئێتنۆ زمانی بوون،[١] کە زمانی ھیندۆ ئێرانی (لقێکی سەرەکی بنەماڵەی زمانە ھیندۆ ئەورووپییەکان)یان ھێنایە ناوچە سەرەکییەکانی ئۆراسیا.

مێژوو[دەستکاری]

دوایین کات کە دەتوانرێت دیاری بکرێت بۆ فراوانبوونی ھیندۆ ئێرانییەکان بۆ ناوچە جیاوازەکان لە دەوروبەری سەدەی ١٤ی پێش زاییندایە. بەپێی ئەم جۆرە بەڵگەیە توێژەران سەرەتای بڵاوبوونەوەی ھیندۆ ئێرانییەکان لە نیوەی یەکەمی ھەزارەی دووەمی پێش زایین دەزانن. لە ماوەی ھەزارەی دووەم و سەرەتای ھەزارەی یەکەمی پێش زایین، کۆمەڵە جۆربەجۆرەکانی ھیندۆ ئێرانی وردە وردە بۆ شوێنەکانی ئاسیای ناوەڕاست و باکووری ئەفغانستان بڵاوبوونەوە. لە ڕاستیدا وردە وردە لە دەشتە بێ دارەکانەوە ڕوویان کردە خاکەکانی باشوور. بۆیە سێ شارستانییەتی جیاواز لە باکووری ڕۆژاوا (باکتریا-Bactria) سەریان ھەڵدا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Naseer Dashti (8 October 2012). The Baloch and Balochistan: A historical account from the Beginning to the fall of the Baloch State. Trafford Publishing. ISBN 978-1-4669-5897-5. Archived from the original on 9 ینایر 2020. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%B1%D8%AF%D9%85%D8%A7%D9%86_%D9%87%D9%86%D8%AF%D9%88%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C?wprov=sfla1