شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە شێخ جەعفەرەوە)
Jump to navigation Jump to search
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٨ی ئایلوولی ٢٠١٩
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (1950-07-01) ١ی تەممووزی ١٩٥٠ (تەمەن ٧١

)
قەرەداغ، کوردستان

نەتەوە کورد
حیزبی سیاسی یەکێتی نشتیمانی کوردستان
منداڵەکان لانە شێخ جەعفەر
ئایین ئیسلام

جەعفەر شێخ مستەفا، ناسراو بە شێخ جەعفەر (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٥٠ لە قەرەداغ، عێراق) جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە پێشتر فەرماندەی ھێزەکان ٧٠ بوو و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە. لە ٨ی لە ئەیلوولی ٢٠١٩ وەک جێگر سەرۆکی ھەرێم و جێگری فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە کوردستان دەستبەکار دەبێت.[١]

ژیان[دەستکاری]

شێخ جعفەر شێخ مستەفا لە ١ی مانگی ٧ی ١٩٥٠ لە ناوچەی قەرەداغی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە دایک بووە. لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا پەیوەندی بە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووو و ژیانی خۆی بۆ خەباتی شۆڕشگێری تەرخان کردووە و چەندین پلە و بەرپرسیارییەتیی سەربازی لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا وەرگرتووە.

لە ساڵی ١٩٩١دا ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لە میحوەری (١) ی دەربەندیخان تا خانەقین و دواتر دەبێتە بەرپرسی ھێزەکانی ھەولێر و کۆیە. لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستاندا دەبێتە ئەندامی پەرلەمان و پاشان لە ئیدارەی سلێمانی دەبێتە بریکاری وەزیری پێشمەرگە و لێپرسراویەتیی (فەرماندەی فەرماندەییی سلێمانی) پێدەبەخشرێت.

لە سەردەمی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی (ئەنسارولئیسلام)دا لەسەر داوای سەرۆک مام جەلال ساڵی ٢٠٠٢ دەبێتە لێپرسراوی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان. پاش یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی ھەولێر و سلێمانی، دەبێتە وەزیری پێشمەرگە و لە ھەمان کاتیشدا فەرماندەی ھێزەکانی (٧٠) بووە.

ساڵی ٢٠١٤ بە یەکێک لە کاریگەرترین سەرکردەکانی شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش دەناسرێت و لە ماوەی فەرماندەییکردنی ھێزی پێشمەرگەدا دژ بە داعش بە دەیان داستانی قارەمانانە و سەرکەوتن تۆمار دەکات.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە ٨ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٩ وەک جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جێگری فەرماندەی گشتیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستبەکار بوو و لەڕووی ستراتیژییەوە لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەشدارێکی سەرەکییە لە پرۆسەی یەکخستن و یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک سوپایەکی یەکگرتوو پێشمەرگەی کوردستان لەژێر فەرماندەیی وەزارەتی پێشمەرگەدا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "شێخ جەعفەر شێخ مستەفا". مەڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان - عێراق. Retrieved ۲٥ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰. Check date values in: |access-date= (help)
  2. ^ https://presidency.gov.krd/jaafar-sheikh-mustafa/