مەلا شوان کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شوان سەڵاح محەممەد

لەدایکبوون١٩٨٦
مەرگ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٥ (۲۹-۳۰ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگهێرشه ئاسمانییەکان
ناوەکانی ترئەبوو ھاڕوون
پیشەپیاوی ئایینی
ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
چالاکبوون۲۰۱٤-۲۰۱٥
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)۳ (کچ)[١]

مەلا شوان کوردی ناسراو بە ئەبوو ھاڕوون لەناو داعشدا (١٩٨٦ – ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٥)[٢] داعشێکی کورد بوو، لە سەرەتای دروستبوونی گرووپی داعش، لە ڕێگەی کەرکووکەوە چووە نێو ئەو ڕێکخراوە.

ژیاننامە[دەستکاری]

شوان سڵاح محەممەد، خەڵکی گوندی زێبارۆکی نزیک شەقڵاوەیە.[٣] مەلا شوان لە ساڵی ١٩٨٦ لە ھەولێر لەدایکبووە و لەو گوندە نەژیاوە. تا پۆلی ٩ی بنەڕەتی خوێندووە. لە ساڵی ٢٠٠٦ ژنی ھێناوە. دایک و باوکی لە ھەولێر دادەنیشن، دوو خوشک و دوو براشی ھەیە. باپیری مەلا شوان پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە و مامێکی شەھیدە، دوو مامی لە شەڕی دژی داعش بریندار بوون، برایەکیشی پێشمەرگەیە. مەلا شوان لە مزگەوتی مام جەعفەر لە شارۆچکەی دارەتوو، نزیک ھەولێر پێشنوێژ و وتارخوێن بووە.[٤]

چوونە ناو داعش[دەستکاری]

لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە ڕێگەی کەرکووکەوە لەگەڵ خێزان و کچەکانی بە نێوی ھانا و ھالە، لەگەڵ دوو کەسی دیکە چووە نێو داعش.[٥]

لە چەندین گرتەی ڤیدیۆییدا مەلا شوان ھەڕەشە لە پێشمەرگە و خەڵکی باشووری کوردستان دەکات، تەنانەت ھەڕەشە لە مەلاکانی کوردستان دەکات و بە خۆفرۆش ناویان دەبات.

لە ڕۆژی ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٥، ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە «لە پڕۆسەیەکی نھێنیدا لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان، توانییان شوێنی مەلا شوان دیاریبکەن، کە چەند ڕۆژێک چاودێری تەواوی ماڵەکەیان کردووە لە حەویجە، دوای چوونە دەرەوەشی لە ماڵەکەیدا، لەژێر چاودێرییەکی تووند لە شوێنێکی چۆڵ، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکەی پڕ لە چەکداری داعش، بۆردوومانکراون و بەھۆیەوە مەلا شوان کوژرا».

دوای کوژرانی مەلا شوان، چارەنووسی خێزانەکەی نادیارە.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وێنه‌.. هاوسه‌ر و کچه‌کانی مه‌لا شوان چییان لێ به‌سه‌ر هات؟". سپی میدیا. Retrieved 28ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "مەلا شوان کوردی". www.rudaw.net. Retrieved 2021-03-06.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "داعش رایگەیاند : مەلا شوان کوژراوە". witebej.com. Retrieved 2021-03-06.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ چارەنوسی هاوسەر و كچەكانی مەلا كوردەكەی ناو دەوڵەتی ئیسلامی ٦ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، پلاتفۆرمی دابڕان، ٣ی شووباتی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە.
  5. ^ "داعش: مەلا شوان کوژراوە". www.rudaw.net. Retrieved 2021-03-06.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ arabic, Kurdiu. "هاوسەر و منداڵەکانی مەلا شوان نادیارن". www.kurdiu.org. Retrieved 2021-03-06.