بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چەوساندنەوەی ئێزیدییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
منداڵانی ئاوارەی ئێزیدیی شەنگال لە کەمپی نەورۆز لە قەزای مالیکییە، ئابی ٢٠١٤، دوای کۆمەڵکوژی شنگال.
وێرانییەکانی مەزارگەی ئێزیدی مام ڕەشان لە چیای شنگال دوای لەناوبردنی لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی.

چەوساندنەوەی ئێزیدییەکان لانیکەم لە سەدەی دوازدەی زایینییەوە درێژەی ھەیە[١][٢][٣] ئێزیدییەکان کەمینەیەکی ئایینین و زۆربەیان بە کوردی کرمانجی قسە دەکەن، و بە ڕەسەن خەڵکی کوردستانن.[٤] ئایینی ئێزیدی لەلایەن موسڵمانان و ئیسلامییەکانەوە وەک «شەیتانپەرستی» سەیر دەکرێت.[١][٥][٦][٧] ئێزیدییەکان لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە لەلایەن موسڵمانانی دەوروبەرییانەوە ھێرشیان لەسەر بووە و کە دیارترینیان سەفەوییەکان، و عوسمانییەکان بوون، دواتریش ھۆز و میرنشینە کورد و عەرەبییەکانی تر.[٥][٢][٨] دوای کۆمەڵکوژی ھەزاران ئێزیدی لە شەنگال لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە دەست کرا بە کۆمەڵکوژی نەتەوەیی و کولتووری و ئایینی ئێزدییەکان لە ناوچەکە،[٥] ئێزیدییەکان ھێشتا ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە.

سەرەتای توندوتیژییەکان

[دەستکاری]

دوای ئەوەی لە سەدەی دەیەمدا بەشێک لە عەشیرەتە کوردە ئیسلامییەکان، لە چیای ھەکاریدا بەشدارییان کرد لە چەوساندنەوەی ئێزیدییەکان، لەژێر کاریگەری بیروڕای ئیسلامی.[٢][٩] کوردە موسڵمانەکان بە ھۆکاری تێنەگەیشتن لە ئایینەکەیان، بە دڕندەیی و توندوتیژی ھێرشیان کردە سەر ئێزیدییەکان.[٩] ھەندێک جار لە کاتی ئەم کۆمەڵکوژییانەدا کورد و عەرەب و تورکە موسڵمانەکان ھەوڵیان دەدا ئێزیدییەکان ناچار بکەن موسڵمان ببن.[١٠][١١] نزیکەی ھەموو دانیشتووانی ئێزیدی بەھۆی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە کورد و تورکە موسڵمانەکان لە سەدەی نۆزدەھەمدا ئەنجامیان دا، نزیک بوون لەوەی بە یەکجاری بسڕێنەوە.[١٢][١٣]

تێڕوانینی ئێزیدییەکان بۆ چەوساندنەوەکان

[دەستکاری]

بیرھێنانەوەی چەوساندنەوەکان، بەشێکە لە ناسنامەی ئێزیدییەکان.[١٤] ئێزیدییەکان لە مێژووی خۆیاندا باس لە ٧٤ جینۆساید دەکەن و ئەو جینۆسایدانە بە ڕۆژگاری ڕەشی خۆیان ناودەبەن.[١٥][١٦] جینۆسایدی کۆتایی ژمارە ٧٤، ئاماژەیە بۆ جینۆسایدی ئێزیدییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە.[١٧][٩][١٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Asatrian، Garnik S.؛ Arakelova، Victoria (٢٠١٤). «Part I: The One God - Malak-Tāwūs: The Leader of the Triad». The Religion of the Peacock Angel: The Yezidis and Their Spirit World. Gnostica. Abingdon, Oxfordshire: Routledge. لاپەڕە ١–٢٨. doi:١٠.٤٣٢٤/٩٧٨١٣١٥٧٢٨٨٩٦. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤٤٦٥-٧٦١-٢. OCLC ٩٣١٠٢٩٩٩٦.
  2. ^ ئ ا ب Naby، Eden (٢٠٠٩). «Yazīdīs». لە Esposito، John (ed.). The Oxford Encyclopedia of the Islamic World. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٥٣٠٥١٣-٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ Acikyildiz، Birgul (٢٠ی ئابی ٢٠١٤). The Yezidis: The History of a Community, Culture and Religion (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٤٥٣-٢١٦-١.
  4. ^ Nelida Fuccaro (1999). The Other Kurds: Yazidis in Colonial Iraq. London & New York: I. B. Tauris. لاپەڕە ٩. ژپنک ١-٨٦٠٦٤-١٧٠-٩.
  5. ^ ئ ا ب {{cite encyclopedia}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  6. ^ van Bruinessen، Martin (1992). «Chapter 2: Kurdish society, ethnicity, nationalism and refugee problems». لە Kreyenbroek، Philip G.؛ Sperl، Stefan (eds.). The Kurds: A Contemporary Overview. London: Routledge. لاپەڕە ٢٦–٥٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٠٧٢٦٥-٦. OCLC ٩١٩٣٠٣٣٩٠.
  7. ^ Jalabi، Raya (١١ی ئابی ٢٠١٤). «Who are the Yazidis and why is Isis hunting them?». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ^ Guest (١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). Survival Among The Kurds (بە ئینگلیزی). Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٦-١٥٧٣٦-٣.
  9. ^ ئ ا ب Kizilhan، Jan Ilhan؛ Noll-Hussong، Michael (2017). «Individual, collective, and transgenerational traumatization in the Yazidi». BMC Medicine. ١٥ (1): ١٩٨. doi:١٠.١١٨٦/s١٢٩١٦-٠١٧-٠٩٦٥-٧. ISSN ١٧٤١-٧٠١٥. PMC ٥٧٢٤٣٠٠. PMID ٢٩٢٢٤٥٧٢.
  10. ^ Orient-Institut، Deutsches؛ Franz، Erhard (1994). Population policy in Turkey: family planning and migration between 1960 and 1992. Deutsches Orient-Institut. لاپەڕە ٣٣٢. ژپنک ٩٧٨-٣-٨٩١٧٣-٠٣٤-٨. Throughout history, there was no shortage of attempts by Kurdish Muslims to violently convert the Yazidis to Islam.
  11. ^ Non-State Violent Actors and Social Movement Organizations: Influence, Adaptation, and Change. Emerald Group Publishing. ٢٦ی نیسانی ٢٠١٧. لاپەڕە ٧٥. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٧١٤-٧٢٨-٧.
  12. ^ Travis، Hannibal (2010). Genocide in the Middle East: The Ottoman Empire, Iraq, and Sudan. Carolina Academic Press. ژپنک ٩٧٨-١-٥٩٤٦٠-٤٣٦-٢. The Yazidis were nearly wiped out in massacres which were committed against them by Turks and Kurds.
  13. ^ Ghareeb، Edmund A.؛ Dougherty، Beth (١٨ی ئازاری ٢٠٠٤). Historical Dictionary of Iraq. Scarecrow Press. لاپەڕە ٢٤٨. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٠٨-٦٥٦٨-٦. Massacres at the hands of the Ottoman Turks and Kurdish princes almost wiped out the Yazidis during the 19th century.
  14. ^ «Yazidi survivors of ISIS rape told children unwelcome | Stephen Quillen». AW (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  15. ^ Savucu، Halil (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦). Yeziden in Deutschland: Eine Religionsgemeinschaft zwischen Tradition, Integration und Assimilation (بە ئەڵمانی). Tectum Wissenschaftsverlag. ژپنک ٩٧٨-٣-٨٢٨٨-٦٥٤٧-١.
  16. ^ Kartal، Celalettin (٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦). Deutsche Yeziden: Geschichte, Gegenwart, Prognosen (بە ئەڵمانی). Tectum Wissenschaftsverlag. ژپنک ٩٧٨-٣-٨٢٨٨-٦٤٨٨-٧.
  17. ^ «Iraq Yazidis: The 'forgotten' people of an unforgettable story». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  18. ^ Hosseini، S. Behnaz (2020). Trauma and the Rehabilitation of Trafficked Women: The Experiences of Yazidi Survivors. Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-٠٠-٠٠٧٨٦٩-٥.