بۆزی سینا
ڕواڵەت
(لە بۆزێ سیناەوە ڕەوانە کراوە)
| بۆزی سینا | |
|---|---|
| بۆزێ سینا | |
| بەرزایی | ٣٤٨٠ مەتر |
| شوێن | |
| شوێن | گوندەواری مەرگەوەڕ، ناوچەی سلیوانا، شارستانی ورمێ |
| بەشێک لە زنجیرە چیای | زاگرۆس |
بۆزی سینا یان بۆزێ سینا (بە کوردیی باکووری: Bozê Sîna) یەکێک لە کوێستانەکانی زنجیرەچیاکانی زاگرۆسە کە لە نێوان شارستانەکانی ورمێ و شنۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە نزیکی سنووری باشوور و باکووری کوردستان ھەڵکەوتووە. بەرزاییی بۆزی سینا ٣٤٨٠ مەتر لە ئاستی دەریایە. ھەڵکەوتەی جوگرافی و بەرزایییەکەی بووەتە ھۆی ئەوەیکە ئەم چیایە تەواوی وەرزەکانی ساڵ خاوەنی بەفر بێت.[١][٢][٣] ناوی بۆزی سینا، بەھۆی تاشەبەردە سەھۆڵینەکانییەوە ھاتووە.[٤] ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران لە کوردستان و ئێران سەردانی ئەم چیایە دەکەن.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «نزیکەی سێ مەتر بەفر لە بۆزی سینا باریوە». ڕووداو. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «بەم هاوینە هێشتا چیا سەرسەوزەکانی کوردستان مەندیلیان فڕێ نەداوە». ڕۆژنیوز. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «بهفر زنجیره چیاکانی کوردستانی سپی پۆش کرد». کوردستان تیڤی. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «بۆزی سینا- ناوچە کوێستانییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان». کوردستان تیڤی. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «گەشتیاران بۆ خلیسکێن دەچنە بۆزی سینا و داڵامپەڕ». ڕووداو. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.