دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٦٩٬٨٤٥ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
جومانجی: ئاستی دواتر (بە ئینگلیزی: Jumanji: The Next Level) فیلمێکی سەرکێشیی خەیاڵیی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٩یە، لە دەرھێنانی جەیک کاسدان، کە لەگەڵ جێف پینکنەر و سکۆت ڕۆزنبێرگ سیناریۆکەیان نووسیووە. ئەم فیلمە قۆناغی چوارەمی زنجیرەفیلمی جومانجییە و درێژەی فیلمی جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستانە. دوەین جانسن، جاک بلاک، کێڤن ھارت، کارین گیلان، نیک جۆناس، ئەلێکس وۆڵف، مۆرگان تەرنەر، سێرداریوس بلەین و مادیسۆن ئیسمان ڕۆڵەکانیان لە فیلمی پێشوودا دووبارە دەکەنەوە لەکاتێکدا ئاکوافینا و دانی گلۆڤەر و دانی دێڤیتۆ ئەکتەری نوێن و پەیوەندی بە کاستەکەوە دەکەن. چیرۆکی فیلمەکە دوای دوو ساڵ لە فیلمی بەخێرھاتن بۆ دارستان ڕوودەدات، کە ھەمان گرووپی ھەرزەکار لەگەڵ ھاوڕێیەکی دێرین و دوو کەسی دیکەدا، بە ھەڵە جارێکی دیکە تووشی جومانجی دەبنەوە. لەوێ ھەموویان خۆیان لەگەڵ کەسایەتیی ئەڤەتاری کۆن و نوێدا ڕووبەڕووی کێشە و دژایەتی دەبنەوە، لەکاتێکدا دەبێت ھەڵبێن بۆ ئەوەی خاکەکە لە خراپەکارێکی نوێ ڕزگار بکەن.
وێنەگرییی سەرەکی لە نێوان ٢١ی ١ تا ١١ی ئایاری ٢٠١٩ لە شوێنەکانی وەک ئەتلەنتا، نیو مەکسیکۆ، ئەلبێرتای ئەمریکا و ھاوایی ئەنجامدراوە. فیلمی جومانجی: ئاستی دواتر لە ئەمریکا لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز بڵاوکرایەوە. فیلمەکە بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت و لە سەرانسەری جیھاندا ٨٠١٫٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا لە بەرامبەر بوودجەی ١٢٥–١٣٢ ملیۆن دۆلار، ئەمەش بووە دەیەمین فیلمی زۆرترین داھاتی ساڵی ٢٠١٩. بەدواداچوونێکی تری لەژێر پەرەپێداندایە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٠ی ئاب – ڕێبوار تەھا (لە وێنەکەدا) وەک پارێزگاری کەرکووک ھەڵبژێردرا و بەھۆیەوە لایەنە کوردەکان دوای ٧ ساڵان توانییان ئەو پۆستە بگرنەوە دەستیان.
- ٥ی ئاب – شێخ حەسینە، سەرۆک وەزیرانی بەنگلادێش بەھۆی خۆپیشاندانەکانی دژی دوەڵەتەکەی ڕای کردە ھیندستان و لە پۆستەکەی کشایەوە.
- ١ی ئاب – ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕووسیا و ھاوپەیمانەکانیان ٢٦ بەندکراویان ئاڵوگۆڕ پێکرد.
- ٣١ی تەممووز – ئیسماعیل ھەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران، ئێران تیرۆر کرا.
- ٢٦ی تەممووز – ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ لە پاریس دەستیپێکرد.
- ١٩١٦ – حکومەتی ئاڵمانیا جەنگی لە دژی ڕۆمانیا ڕاگەیاند و ھێرشی کردە سەر ناوچە سنورییەکانی ڕۆمانیا.
- ١٩٢٢ – ژمارە چواری ڕۆژنامەی بانگی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، کە ڕۆژنامەیەکی سیاسی و فەرھەنگی و ڕۆشنبیری بووە.
- ٢٠٠٧ – عەبدوڵڵا گول وەکو سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڵبژێردرا، کە لەپاش سێ خولی دەنگدان لەناو پەرلەماندا توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت.
- … کە ڕۆمانی جیھانی سۆفیا بووبە پڕفرۆشترین ڕۆمانی نەرویژ و لە ساڵی ١٩٩٤ خەڵاتی وێژەی لاوانی ئەڵمانی پێبەخشرا، بە ٥٣ زمان وەڕگێڕاوە و زیاتر لە سی میلیۆن کۆپی لێی چاپکراوە. وەرگێڕانە ئینگلیزییەکە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوکراوەتەوە و بووەتە پڕفرۆشترین کتێبی جیھان لەو ساڵەدا؟