جیھانی سۆفیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
جیھانی سۆفیا
Sofies Welt, 1993.jpg
ڕووبەرگی پێشەوەی کتێبە ئەڵمانییەکە، چاپی ١٩٩٣.
نووسەریۆستاین گاردەر
سەردێڕی سەرەکیSofies verden
وڵاتنەرویژ
زماننەرویجی
چەشنڕۆمانی فەلسەفی
بڵاوکەرەوەبێرکڵی بووکس، فاررار، سترۆس ئاند جیرۆکس (ھاردکەڤەرە ڕەسەنەکە)، ماکمیڵان (دەنگی)
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٩١
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی
١٩٩٤
جۆری کتێبچاپ (ھاردکەڤەر و پەیپەرباک) و کتێبی دەنگیی (ئینگلیزی، سیدی و داونڵۆد)
لاپەڕەکان٥١٨ لاپەڕە
ژپنک (ISBN)978-1-85799-291-5
ISBN 978-1-4272-0087-7
ISBN 978-1-4272-0086-0
OCLC246845141
LC ClassMLCM 92/06829 (P)

جیھانی سۆفیا (بە نەرویجی: Sofies verden) ڕۆمانێکی ساڵی ١٩٩١ە لە نووسینی نووسەری نەرویجی یۆستاین گاردەر. ڕۆمانەکە باسی سۆفی ئامندسن دەکات، کە گەنجێکی نەرویجییە کە پێشکەش کراوە لە مێژووی فەلسەفەدا لەلایەن ئالبێرتۆ نۆکس، کە فەیلەسووفێکی تەمەن ناوەڕاستە.

جیھانی سۆفیا بوو بە پڕفرۆشترین کتێب لە نەرویجدا و خەڵاتی ئەدەبیی ئەڵمانیی گەنجانی بردەوە لە ساڵی ١٩٩٤دا. وەرگێڕانە ئینگلیزییەکە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوکرایەوە، وە بوو بە پڕفرۆشترین کتێبی جیھان لەو ساڵەدا. بە گوێرەی ساڵی ٢٠١١ ڕۆمانەکە وەرگێڕدراوەتە سەر پەنجاونۆ زمان، لەگەڵ زیاتر لە چل میلیۆن کۆپیی چاپ فرۆشراوە.[١] ئەمە سەرکەوتووترین ڕۆمانی نەرویجییە لەڕووی بازرگانییەوە لە دەرەوەی نەرویجدا، وە کراوە بە فیلم و یاری کۆمپیوتەریش.

ئەو کارانەی کە لەسەر ئەم ڕۆمانە کراون[دەستکاری]

فیلم[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٩دا جیھانی سۆفیا کرا بە فیلمێکی نەرویجی لەلایەن سیناریۆنووس پیتەر سکاڤلان. فیلمەکە لە دەرەوەی نەرویجدا بە گشتی بڵاونەکرایەوە. کیێرستی ھۆڵمن خەڵاتی ئاماندای بردەوە بەھۆی ڕۆڵەکەی لە فیلمەکەدا.[٢]

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٩دا فیلمەکە پێشکەش کرا بە زنجیرەیەکی ھەشت ئەڵقەیی تەلەڤزیۆنی لە ئوسترالیا و ئایسلەندادا، دیسانەوە لەلایەن پیتەر سکاڤلانەوە سیناریۆکەی نووسرابوو.

ھەروەھا کرا بۆ تەلەڤزیۆن لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن پۆڵ گرینگراس و لە بی بی سی پەخشکرا وەک بەشێک لە ذە لەیت شۆ. ڕۆڵە سەرەکییەکانی ئەم جۆرەیان پێکھاتبوو لە جێسیکا مارشاڵ-گاردینەر بە ڕۆڵی سۆفیا، جیم کارتەر بە ڕۆڵی ئالبێرت نۆکس، و تویگی بە ڕۆڵی دایکی سۆفیا.

کایەی تەختە[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٢دا کرا بە یاریی تەختە لەلایەن ڕۆبەرت ھاید و کێن ھاوارد، وە بڵاوکرایەوە لەلایەن سۆفیسیتیکەیتد گەیمس/سنووردار.[٣] یارییەکە پێکدێت لە تریڤیای وەڵامدانەوە لەسەر فەیلەسووفە بەناوبانگەکان و ڕێگە بە یاریکەران دەدات کە قسەبکەن بۆ چەندان خوولەک لەسەر باباتە فەلسەفیەکان وەک مافی ئاژەڵ.

کایەی کۆمپیوتەر[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٨دا کرا بە ڤیدیۆ گەیمێکی کۆمپیوتەر و ماک سیدی ڕۆم لەلایەن مەڵتیمیدیا کۆرپۆرەیشن.[ژێدەر پێویستە] یارییەکە ڕێگە بە یاریکەران دەدات کە فێرببن دەربارەی فەلسەفە وەک کە لە کتێبەکەدا ھەیە، کە لەھەمان کاتدا گۆڕینی شتە پاش-خەیاڵییەکان بۆ جیھانێکی خەیاڵیی.

مۆسیقا[دەستکاری]

باندی ڕۆکی ئینگلیزی بەناوی سپیریتوەلایزد ناوی ئەلبوومەکەی ساڵی ١٩٩٧یان نا خانمان و بەڕێزان ئێمە سەرئەکەوین لە بۆشایی ئاسماندا دوای دێڕێک لە ڕۆمانەکەدا.

ئەلبوومەکەی باندی ڕۆکی چینیی بەیبی فۆرمولا کە ھەر بەناوی خۆیانەوەیە تراکێکی تێدایە بەناوی جیھانی سۆفیا (苏菲的世界).

خەڵاتەکان[دەستکاری]

ڕۆمانی جیھانی سۆفیا بوو بە پڕفرۆشترین ڕۆمانی نەرویج، ساڵی ١٩٩٤ خەڵاتی وێژەی لاوانی ئاڵمانیاییی پێبەخشرا، بە ٥٣ زمان وەڕگێڕاوە و زیاتر لە سی میلیۆن کۆپی لێی چاپکراوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Mattin، David (14 March 2011). "Sophie's World author turns from philosophy to climate change". The National. لە ڕێکەوتی ٢٤ شوبات ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  2. ^ "AMANDA-VINNERE 1985–2006" (PDF) (بە زمانی نەرویجی). Filmweb.no. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 20 September 2008. لە ڕێکەوتی ٠٣ ئازار ٢٠٠٨ ھێنراوە. 
  3. ^ Bloor، Chris (٢٠٠٠). "Sophie's World: The Boardgame!". Philosophy Now. لە ڕێکەوتی ٢٤ شوبات ٢٠١٩ ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]