کێڤن ھارت
کێڤن هارت Kevin Hart | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٦ی تەممووزی ١٩٧٩ |
پیشە | ئەکتەر، نووسەر، گۆرانیبێژ |
چالاکبوون | ١٩٩٩ - ئێستا |
کێڤن دارنێڵ هارت (بە ئینگلیزی: Kevin Hart) (لەدایکبووی ٦ی تەممووزی ١٩٧٩؛ لە فیلادێلفیا) ئەکتەرێکی و کۆمیدیانی ستەنداپی ئەمریکییە، ناسراوە بەهۆی ڕۆڵە جیاکانی لە فیلمە کۆمێدییەکان. هارت سەرەتای ژیانی پیشەگەری بە بردنەوەی هەندێ خەڵاتی شانۆیی تایبەت بە کۆمێدیا دەست پێکرد لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا. لە ساڵی ٢٠٠٢ بەشدار بوو لە فیلمی (Paper Soldiers) و هەروەها لە فیلمی (Scary Movie 3)، و فیلمی (Soul Plane) لە ٢٠٠٤، و فیلمی (Little Fockers) لە ٢٠١٠.
کارە کۆمێدییەکانی هارت بەوە گەیشت کە بتوانێ یەکەم ئەلبوومی تایبەت بە خۆی بڵاوبکاتەوە بەناوی (I'm a Grown Little Man) لە ساڵی ٢٠٠٨. هاڕت لە ٢٠١٣ لە فیلمی (Grudge Match)یشدا دەرکەوت لە پاڵ ئەکتەران ڕۆبێرت دی نیرۆ و سلڤستەر ستالۆن. بەرهەمێکی تری هارت لە ساڵی ٢٠١٥ بریتی بوو لە فیلمی (Get Hard) کە لە پاڵ ئەکتەر ویل فێرێلدا بوو، جگە لەمانەش لەپاڵ ئەکتەری بەناوبانگ ئایس کیوب بەشداری کرد لە بەشی یەکەمی (Ride Along) و بەشداری لە بەشەی دووەمی فیلمەکەش دەکات کە وابڕیارە لەساڵی ٢٠١٦ دەرچێت.
- لەدایکبووانی ١٩٧٩
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئەمریکی
- زیندووان
- کۆمیدیاکارە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- سیناریۆنووسە کوڕە ئەمریکییەکان
- کوڕە نووسەرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکان
- ئەکتەرانی دەنگی پیاوی ئەمریکی
- نووسەرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکان
- براوەکانی خەڵاتی شۆرتی