فیلمی خەیاڵی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فیلمە خەیاڵییەکان یان فیلمە فەنتازییەکان (بە ئینگلیزی: Fantasy Film) یەکێکە لەو ژانەرە فیلمانەی کە باکگراوندێکی خەیاڵی ھەیە و لە جادوو و ڕووداوی سەرووسروشتی و بوونەوەرە ئەفسانەیییەکان و جیھانە خەیاڵییەکان کەڵک وەردەگرێت. ئەم ژانەرە لێکچوونی لەگەڵ ژانەرەکانی زانستی خەیاڵی و ترسێنەردا ھەیە. بۆ نموونە ھاری پووەتەر کە یەکێکە لە باشترین فیلمەکانی مێژووی ئەم ژانەرە. فیلمە خەیاڵییەکان مێژوویەکیان ھەیە کە نزیکەی بەقەد خودی میدیاکە کۆنە؛ بەڵام فیلمە خەیاڵییەکان تا ساڵانی ھەشتاکان تاڕادەیەک کەم بوون و زۆر دوور بوون، کاتێک تەکنیکەکانی فیلمسازی تەکنەلۆژیای بەرز و زیادبوونی ئارەزووی بینەر بووە ھۆی ئەوەی ئەم ژانرە گەشە بکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]