بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

دۆرسێت (بە ئینگلیزی: Dorset) شارستانێکی ڕێوڕەسمییە لە باشووری ڕۆژاوای ئینگلتەرا. سنووری لە باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ سۆمەرسێت، لە باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ویڵتشایەر، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ھامپشایەر، لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ دوورگەی وایت لە ئەوبەری کەناڵی سۆلێنت، لە باشوورەوە لەگەڵ کەناڵی ئینگلیزی، و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ دێڤن ھاوسنوورە. گەورەترین شوێنی نیشتەجێبوون بۆرنماوسە، و ناوەندی شارستانەکەش دۆرچێستەرە.

شارستانەکە ڕووبەرێکی ٢٬٦٥٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٠٢٤ میلی چوارگۆشە) و دانیشتووانێکی ٧٧٢٬٢٦٨ کەسی ھەیە. نزیکەی نیوەی دانیشتووانەکە لە ناوچەی شارنشینی باشووری ڕۆژھەڵاتی دۆرسێت دەژین، کە سێ لە گەورەترین شوێنەکانی نیشتەجێبوونی شارستانەکەی تێدایە: بۆرنماوس (١٨٣٬٤٩١)، پوول (١٥١٬٥٠٠)، و کرایستچێرچ (٣١٬٣٧٢). بەشی ماوەی شارستانەکە زۆربەی لادێیە، و شارە سەرەکییەکانی وێیماوس (٥٣٬٤٢٧) و دۆرچێستەر (٢١٬٣٦٦)ن. دۆرسێت دوو ناوچەی دەسەڵاتی یەکگرتووی تێدایە: بۆرنماوس، کرایستچێرچ و پوول (BCP) و دۆرسێت. شارستانەکە لە ڕووی مێژوویییەوە بۆرنماوس و کرایستچێرچی لەخۆ نەدەگرت، کە بەشێک بوون لە ھامپشایەر.

دۆرسێت خاوەنی سروشتێکی جۆراوجۆرە لە تەپۆڵکە چۆکییەکان، گردۆڵکە بەردینە سەختەکان، و دۆڵە قوڕینە نزمەکان. زۆربەی کەنارەکانی بەشێکن لە شوێنەواری جیھانیی کەناری جوراسیک بەھۆی گرنگی جیۆلۆجی و دێرینەناسییەوە، و شێوە زەوییە بەرچاوەکانی وەک کەنداوی لولوۆرس، دوورگەی پۆرتلاند، کەناری چێسیل و دەروازەی دەردڵ لەخۆدەگرێت. باکووری شارستانەکە بەشێک لە کرانبۆرن چەیس لەخۆدەگرێت کە ناوچەیەکی چۆکییە. بەرزترین خاڵ لە دۆرسێت تەپۆڵکەی لیوێسدۆنە (٢٧٩ مەتر یان ٩١٥ پێ) لە باشووری ڕۆژاوا.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
یەحیا سینوار لە ٢٠١١
یەحیا سینوار لە ٢٠١١

ئەمڕۆ لە مێژوودا...
  • لە ساڵی ١٨١١ دا، حکوومەتی ئەرجەنتین بە فەرمی فەرمانی ئازادی دەربڕینی بیروڕای بۆ چاپکراوەکان دەرخست.
  • لە ساڵی ١٩٩٤ دا، پەیماننامەیەکی ئاشتی لەنێوان پاشایەتی ئوردونی ھاشمی و دەوڵەتی ئیسرائیل دا مۆر کرا.


ئایا زانیوتە...
  • … کە ئەشکەوتی زیتا لە حومس کۆنترین ئەشکەوتی جیھانە کە مێژوویەکی زیاتر لە ٧٠ ملیۆن ساڵی ھەیە؟
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٢٬٨٣٨ وتار و ١٤٠ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٥٬٠٤٨ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٤٠ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٧٢٬٨٣٨ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.