ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٢٧ی تشرینی یەکەم
ڕواڵەت

- ١٤٩٢ - کریستۆفەر کۆڵومبس (لە وێنەدا) دوای سەفەرێکی درێژ گەییشتە سەر خاکی دوورگەی کووبا.
- ١٨٨٠ - ھێزە کوردەکان بە سەرۆکایەتی شێخ عوبەیدوڵڵا ھێرشیان کردە سەر شاری ورمێ.
- ١٩١٨ - لە برووسکەیەکدا بۆ بەرپرسانی خۆی لە لەندەن، کاپتن ویڵسن، حاکمی گشتی بەریتانیا لە بەغدا تەئکیدی لە سەر دروستکردنی یەکێتییەکی کۆنفیدراڵی سەربەخۆ بۆ کوردەکان کرد لەو ناوچانەی کە لە حوکمی تورکی ڕزگاربوون.
- ١٩٢٢ - بەریتانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیا بانگەوازێکیان بۆ حکوومەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆمانیا، یووگۆسلاڤیا و حکوومەتی قوستەنتەنییەی عوسمانی و حکوومەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی گەورە لە ئەنقەرە نارد بۆ سازکردنی کۆنگرەیەک لە لۆزانی خۆراوای سویسرا کە دواتر پەیمانی لۆزانی لێ کەوتەوە.
- ١٩٢٨ - لە ناو بەڵگەنامەیەکی حکوومەتی بەریتانیادا کە ساڵی ١٩٢٨ نووسراوە نامەیەکی نھێنی نوری سەعیدی تیایە کە بۆ ھێنری دوبسی ناردووە و باس لە ڕۆڵی حکوومەتی ئینگلیز دەکات لە سەرکوتکردنی بزووتنەوە سیاسییەکانی کورد.