بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

وزەی خۆری (بە ئینگلیزی: Solar Energy) وزەیەکە کە لە ڕووناکی و گەرمیی خۆرەوە وەردەگیرێت. ئەم وزەیە بە بەکارھێنانی کۆمەڵێک تەکنۆلۆژیای نوێ بەرھەم دێت کە ھەموو ڕۆژێک خەریکی گەشەکردن و پێشکەوتنن. بڕێک لەم تەکنۆلۆژیایانە بریتین لە بەکارھێنانی کۆکەرەوەی گەرمیی خۆری، تەکنۆلۆژیای (فۆتۆڤۆڵتایی یان تەختەخانەی ھەڵمژی خۆری)، وزەی گەرمی خۆر، تەلارسازیی خۆری، کێڵگەکانی وزەی خۆری و تەکنیکییەکانی توانەوەی خوێیە جۆربەجۆرەکان و فۆتۆسینتەسیزی دەستکرد.

سەرچاوەی سەرەکیی وزە نوێ و خاوێنەکەی جیھان تەکنەلۆژیا ئاڵۆز و پێشکەوتووەکانی بواری خۆرن، کە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریان لەسەر دەکرێت و بەرەو پێش دەچن. ئەم تەکنەلۆژیایانە پشت بە چۆنییەتی ھەڵمژینی وزەی خۆر و چۆنییەتی کۆگاکردن و دواتر گۆڕینی بۆ وزەی گەرمی دەبەستن. تەکنیکییە چالاکەکانی بواری خۆر بریتیین لە بەکارھێنانی سیستەمی فۆڤۆڵتایک، وزەی خۆری چڕکراو، ئاوگەرمکەری خۆری و ھەموو ئەو ئامرازانەی کە بۆ ئیشپێکردنیان پەنا بۆ بەکارھێنانی وزە و تەکنیکی (Passive solar) دەبەن، وەک نموونە دیاریکردنی و ئاڕاستەکردنی ڕووی باڵاخانەیەک بە ڕووی خۆر یان دیاریکردنی ئەو ماددانەی کە بارستەی گەرمییان باشە یان تایبەتمەندیی بڵاوکردنەوەی ڕووناکییان ھەیە، ھەروەھا چۆنییەتی سوودبینینی ئەو گەرمییەی کە لە بۆشاییی ھەوادا ھەیە.

وزەی خۆری بەو گەورەییەی کە لە بەردەستدایە، بووەتە جێگای سەرنج کە بۆچی تەنھا لە بواری وزەی کارەبا سوودی لێ بینراوە. بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەڵسەنگاندنی وزەی جیھانی ساڵی ٢٠٠٠دا، ئەوەی بۆ دەرکەوت کە توانای ساڵانەی وزەی خۆر ١٫٥٧٥–٤٩٫٨٣٧ ئیجەبوول (EJ) بووە. ئەمە چەند جارێک لە کۆی بەکاربردنی ھەموو جۆرە وزە جۆربەجۆرەکانی تری جیھان گەورەترە، کە لە ساڵی ٢٠١٢دا ٨٫٥٥٩ ئی جەی بووە.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
ڕێبوار تەھا لە ساڵی ٢٠٢٢
ڕێبوار تەھا لە ساڵی ٢٠٢٢

ئەمڕۆ لە مێژوودا...
  • لە ساڵی ١٩٣٣دا ،فەیسەڵی‌ یەكەمی‌ پاشای‌ عێراق كۆچی‌ دوایی‌ كردووه‌، كه‌ یەكەم پاشای‌ عێراق بووه‌‌، لەژێر فەرمانڕه‌وایی‌ ئینگلزه‌كاندا حوكمی‌ عێراقی‌ كردووه‌.
  • لە ساڵی ١٩٤١دا،هێزه‌كانی‌ ئاڵمانیای نازی ئابڵوقه‌یان خسته‌ سه‌ر شاری‌ (لینینگراد)ی‌ یەکێتیی سۆڤیەت و گه‌مارۆیاندا، كه‌ ئاماده‌نه‌بوو خۆی‌ بدات بەده‌سته‌وه‌‌و به‌رگریی‌ ده‌كرد.


  • لەساڵی ١٩٤٣ دا ، لەجەنگی جیهانی دووەم پاش ئه‌وه‌ی‌ سوپای‌ هاوپه‌یمانه‌كان له‌چه‌ندین لاوه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئیتالیا، حكومه‌تی‌ ڕۆما به‌بێ‌ هیچ مه‌رجێك خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی‌ ڕاگه‌یاند.
  • لەساڵی ١٩٩١ دا ،هه‌رێمی‌ مەقدوونیا له‌كۆماری‌ یوگۆسلاڤیا جیابووه‌وه‌‌و وه‌كو وڵاتێكی‌ خاوه‌ن سه‌روه‌ری‌، سه‌ربه‌خۆیی‌ ڕاگه‌یاند.


ئایا زانیوتە...
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٠٬٩٠٠ وتار و ١٦٠ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٤٬٣٣١ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٦٠ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٧٠٬٩٠٠ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.