وزەی گەرمی
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |

وزەی گەرمی کۆمەڵێک یاسای ثێرمـۆدایـنامــیکی دەگرێتەوە، وەک و وزەی ناوەکی سیستەمێک.گەرمی یاخود گەرمی هەستپێ کراو،کە وەکو یەکێک لەشێوازەکانی گواستنەوەی وزەی گەرمی ناسراوە. یانیش وەکو یەکێک لە تایبەت مەندیەکانی وزەی سەربەخۆی سیستەمی گەرمی ناسراوە . کاتێک(T) پلەی گەرمییەو (K) وەکوو نەگۆڕی پۆلێتزمان ناسراوە.
پەیوەندی نیوان گەرمی و وزەی ناوەکی.[دەستکاری]
گەرمی بریتییە لە وزەی گوێزەرەوە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی لە سیستەمێکی گەرمەوە بۆ سیستەمێکی سارد.
گەرمی وزەیە لە کاتی گواستنەوەدا نەوەک تایبەت مەندی ئەم سیستەمە ،یاخور بەشێک لە سیستەمەکە بەشێوەیەکی تر وزەی ناوەکی بریتییە لە تایبەت مەندی سیستەمێک. لەگازە نمونەییەکاندا وزەی ناوەکی بریتییە لە کۆی جووڵە وزەی تەنۆلکەکانی گـاز، وە هەرئەم جوڵەوزەیەشە کە ئەبێتە هۆی گواستنەوەی گەرمی لەناو سیستەمێک لەبەر ئەم هۆکارە دەستەواژەی وزەی گـەرمــی پێشی ئەوترێ وزەی نـــاوەکـــی وزەی گەرمی بەهەمان شێوە بەکاردەهێندرێت بۆ گواستنەوەی گــەرمــی.
بەشی مێژوویی[دەستکاری]
لە ساڵی ١٨٤٧ مامۆستای زانکۆ جەیمس پرێسکۆت جوڵ' لە بابەتێکیدا بەناوی 'ژیانی ھێز و گەرمی سەر ماددەکان' چەند تایبەتمەندییەکی نزیک لە دەستەواژەی وزەی گەرمی یان گەرمی خستەڕوو و شیکردەوە، ئەو دۆزیەوە کە دەستەواژەی گەرمی گواستراوە و گەرمی ھەستپێکراو وەکو شێوازێک لە گەرمی دەتوانن کارێگەری بخەنە سەر پێکھاتەی فیزیایی ماددەکان، بەھەمان شێوە وتیشی ئەو وزەیە لەکاتی رێکخستنی تەنۆلکەکاندا دروست دەبێت، شێوازێکی ماتەوزە وە وزەی ھەستپێکراو کە کاریگەری دەکاتە سەر پلەی گەرمی بە ثێرمۆمیتەر پێوانەدەکرێت.
وزەی گەرمی بەفیڕۆچوو[دەستکاری]
ئەگەر نزمترین پلەی گەرمی سیستەمێک بریتیبێت لە Te وە وزەی بەفیرۆچوو بریتیبێت لە S ئەوکاتە وزەی ناوەکی ئەم سیستەمە S*Te ناتوانرێت بگۆردرێت بۆ ئیش یاخود سودی لێوەربگیرێت. ئەمەش جیاوازی نێوان وزەی ناوەکی و وزەی سەربەخۆمان بۆ روون دەکاتەوە.