دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٧٢٬٨٣٧ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
دۆرسێت (بە ئینگلیزی: Dorset) شارستانێکی ڕێوڕەسمییە لە باشووری ڕۆژاوای ئینگلتەرا. سنووری لە باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ سۆمەرسێت، لە باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ویڵتشایەر، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ھامپشایەر، لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ دوورگەی وایت لە ئەوبەری کەناڵی سۆلێنت، لە باشوورەوە لەگەڵ کەناڵی ئینگلیزی، و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ دێڤن ھاوسنوورە. گەورەترین شوێنی نیشتەجێبوون بۆرنماوسە، و ناوەندی شارستانەکەش دۆرچێستەرە.
شارستانەکە ڕووبەرێکی ٢٬٦٥٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٠٢٤ میلی چوارگۆشە) و دانیشتووانێکی ٧٧٢٬٢٦٨ کەسی ھەیە. نزیکەی نیوەی دانیشتووانەکە لە ناوچەی شارنشینی باشووری ڕۆژھەڵاتی دۆرسێت دەژین، کە سێ لە گەورەترین شوێنەکانی نیشتەجێبوونی شارستانەکەی تێدایە: بۆرنماوس (١٨٣٬٤٩١)، پوول (١٥١٬٥٠٠)، و کرایستچێرچ (٣١٬٣٧٢). بەشی ماوەی شارستانەکە زۆربەی لادێیە، و شارە سەرەکییەکانی وێیماوس (٥٣٬٤٢٧) و دۆرچێستەر (٢١٬٣٦٦)ن. دۆرسێت دوو ناوچەی دەسەڵاتی یەکگرتووی تێدایە: بۆرنماوس، کرایستچێرچ و پوول (BCP) و دۆرسێت. شارستانەکە لە ڕووی مێژوویییەوە بۆرنماوس و کرایستچێرچی لەخۆ نەدەگرت، کە بەشێک بوون لە ھامپشایەر.
دۆرسێت خاوەنی سروشتێکی جۆراوجۆرە لە تەپۆڵکە چۆکییەکان، گردۆڵکە بەردینە سەختەکان، و دۆڵە قوڕینە نزمەکان. زۆربەی کەنارەکانی بەشێکن لە شوێنەواری جیھانیی کەناری جوراسیک بەھۆی گرنگی جیۆلۆجی و دێرینەناسییەوە، و شێوە زەوییە بەرچاوەکانی وەک کەنداوی لولوۆرس، دوورگەی پۆرتلاند، کەناری چێسیل و دەروازەی دەردڵ لەخۆدەگرێت. باکووری شارستانەکە بەشێک لە کرانبۆرن چەیس لەخۆدەگرێت کە ناوچەیەکی چۆکییە. بەرزترین خاڵ لە دۆرسێت تەپۆڵکەی لیوێسدۆنە (٢٧٩ مەتر یان ٩١٥ پێ) لە باشووری ڕۆژاوا.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٢٠ی تشرینی یەکەم – ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداریی ٣٨ حیزب و لایەن بەڕێوەچوو.
- ١٦ی تشرینی یەکەم – یەحیا سینوار (لە وێنەکەدا)، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لەلایەن ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیلەوە کوژرا.
- ١٠ی تشرینی یەکەم – ھان کانگ، شاعیر و ڕۆماننوسی کۆریی باشووری خەڵاتی نۆبێلی وێژەی پێبەخشرا.
- ٩ی تشرینی یەکەم – دێمیس ھەسابیس و جۆن ئێم. جامپەر بۆ کارەکانیان لە بواری پێشبینیکردنی پێکھاتەی پرۆتین و دەیڤد بەیکەر بۆ کارەکانی لە دیزاینی پرۆتینی لێکدانەوەییدا، خەڵاتی نوبێلی کیمیایان پێبەخشرا.
- ٩ی تشرینی یەکەم – زریانی میڵتن گەیشتە ویلایەتی فلۆریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
- لە ساڵی ١٧٧٦ دا، بێنجامین فرانکلین (لە وێنەدا) بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی فەڕەنساییەکان لە ئەمریکاوە بەرەو ئەم وڵاتە بەڕێکەوت.
- لە ساڵی ١٨١١ دا، حکوومەتی ئەرجەنتین بە فەرمی فەرمانی ئازادی دەربڕینی بیروڕای بۆ چاپکراوەکان دەرخست.
- لە ساڵی ١٩٦٧ دا، محەممەدڕەزا پەھلەوی، دواهەمین پاشای ئێران تاجی لە سەر دانا.
- لە ساڵی ١٩٧٣ دا، زامبیا و گامبیا پێوەندیە دیپلۆماتیکەکانی نێوان خۆیان و ئیسرائیلیان پچڕان.
- لە ساڵی ٢٠٠٩ دا، زەینەلعابدین بن عەلی بە بەدەستهێنانی ٨٩/٦٢% دەنگەکان بوو بە سەرۆک کۆماری توونس.
- … کە ئەشکەوتی زیتا لە حومس کۆنترین ئەشکەوتی جیھانە کە مێژوویەکی زیاتر لە ٧٠ ملیۆن ساڵی ھەیە؟