بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:یاریکردن بە سیستم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یاریکردن بە سیستم بەکارھێنانی سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا بە مەبەستی خراپکردن و تێکدانی ئامانجی ویکیپیدیا. یاریکردن بە سیستم واتە دەستکاریی تێکدەر و خراپکاریی بەردەوام و خۆلادان لە یەکدەنگیی کۆمەڵگە بۆ تێکدانی سیستم و سیاسەتەکان. ئامانجی یاریکردن بە سیستم لەوانەیە لایەنگیری یانیش بەردەوامبوون لە شەڕە دەستکاری دروستی بکات. ھەندێک لە بەکارھێنەران لەوانەیە شێوەیەک بدۆزنەوە و سیاسەتێک بەکاربێنن بۆ پەسەندکردنی ڕەفتارێکی خراپیان لە ویکیپیدیا، ئەمە نابێت لەگەڵ دەستکاریی پاک تێکەڵ بکرێت و دەبێت ئەو بەکارھێنەرانە لە کردارەکانیان ئاگادار بکرێنەوە. ئەگەر دوای ئاگادارییەکەش ھەر لەو ڕەفتارانە بەردەوام بوون، ئەوە واتای ئەوە دەدات کە بۆ مەبەستی خراپ بەشداری لە ویکیپیدیا دەکەن و لەژێر سیاسەتەکانی بەربەستن پێویستە بەربەست بکرێن.

چی یاریکردنە بە سیستم؟

[دەستکاری]
  1. ویکیدادوەری بە مەبەستی خراپ و ھەوڵدان بۆ تێکدانی مەبەستی سیاسەتەکان
  2. بەکارھێنانی سیاسەتەکان دژ بە یەکتری
  3. دەرھێنانی چەند وشەیەک لە سیاسەتێکی دیاریکراو بۆ سەلماندنی کردارەکانی خود و پشتگوێخستنی تەواوی سیاسەتەکە جگە لەوەی کە دەرھێنراوە
  4. ھەوڵدان بۆ سەپاندنی ڕای تاکەکەسی بەسەر سیاسەتەکان کە لەسەر یەکدەنگیی کۆمەڵگە نووسراونەتەوە
  5. پشتگوێخستنی ھەموو سیاسەتەکان و گوێڕایەڵیکردنی تەنھا ئەوانەی کە خود ویستی