ویکیپیدیا:شەڕە دەستکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:شدەوە ڕەوانە کراوە)

شەڕە دەستکاری کاتێک ڕوو دەدات کە دوو بەکارھێنەر یان زیاتر ڕێک ناکەون لەسەر دەستکارییەکی دیاری کراو و بەردەوام دەستکارییەکانی یەکتر پووچەڵ دەکەنەوە یان دەسڕنەوە. ئەو بەکارھێنەرانەی کە کێشە لە نێوانیاندا دروست دەبێت لەسەر شتێکی دیاری کراو پێویستە بگەن بە یەکدەنگی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەن لەجیاتی ئەوەی شەڕە دەستکاری بکەن. شەڕە دەستکاری کردارێکی ڕووخێنەرە و ناکۆکی دروست دەکات لەنێوان بەکارھێنەرەکاندا، ئەمەش وادەکات کە بە یەکدەنگی نەگەن و دەبێتە ھۆی دروستبوونی کێشە بۆ کۆمەڵگەی ویکیپیدیا. ئەو بەکارھێنەرانەی بەردەوام خەریکی شەڕە دەستکاریین لەوانەیە بەربەست بکرێن بۆ ماوەیەکی دیاری کراو، یان لەوانەشە بێ کۆتا بەربەست بکرێن. بەکارھێنەرێک کە بەردەوام دەستکارییەکانی بەکارھێنەرێکی تری گەڕاندەوە بۆ ئەوەی وەشانە کۆنەکەی خۆی بێنێتەوە شەڕە دەستکاری دەکات، تەنانەت ئەگەر گەڕێنەرەوەکەش ڕاست بێت ئەمە ھەر شەڕە دەستکارییە.

گەڕاندنەوەی دەستکاری بەکارھێنەرێک پووچەڵکردنەوەیەتی لەسەر ئەو پەڕەیەی کە دەستکارییەکەی تێدا ئەنجام داوە. یاساکانی سێجار گەڕاندنەوە دەڵێت: نابێت بەکارھێنەرێک زیاتر لە سێ کرداری گەڕاندنەوە ئەنجام بدات لەسەر یەک وتار لە ڕۆژێکدا، جا ئەمە لە بەشێکی وتارەکەدا بێت یان لە ھەموو وتارەکەدا بێت. ھەر ھەڵە بەکارھێنانێکی کرداری گەڕاندنەوە و پووچەڵکردنەوە لە دژی ڕێنمایییەکانی ئەم پەڕەیە یاریکردنە بە یاسا و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا. ئەگەر لە ڕۆژێکدا چوار گەڕاندنەوە لەسەر یەک وتار کرا، ئەمە بێ ئەملا و ئەولا شەڕە دەستکارییە. بەھەرحاڵ، پووچەڵکردنەوە یان گەڕاندنەوەی دەستکارییەکی ڕووخێنەری ڕوون کە لەلایەن خراپکارێکەوە ئەنجام دراوە و بە ڕوونی سیاسەتەکانی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان پێشێل دەکات بە شەڕە دەستکاری داناندرێت.

چی شەڕە دەستکاری نییە؟[دەستکاری]

ویکیپیدیا ھانی بەشداربووان دەدات کە ئازا بن، بەڵام ھەندێکجار لەکاتێکدا کە بەکارھێنەرێک ئازا دەبێت و دەستکارییەک دەکات کە بیر و ڕای جیا جیای لەسەرە، لەوانەیە بەکارھێنەرێکی تر بیگەڕێنێتەوە. شەڕە دەستکاری تەنھا کاتێک ڕوو دەدات کە دوو بەکارھێنەر یان زیاتر بەردەوام دەستکارییەکانی یەکتری بگەڕێننەوە بەبێ ئامادەبوون بۆ تووێژکردن. ھەرچۆنێک بێت، ھەموو گەڕاندنەوە و پووچەڵکردنەوەیەک بە شەڕە دەستکاری داناندرێت.

  • گەڕاندنەوەی خراپکاری شەڕە دەستکاری نییە، بەڵام دەستکارییەک کە لە ڕووی لایەنێکەوە کراوە کە زۆرجار لابردنی شتێکە (دێڕێک، وێنەیەک، سەرچاوەیەک، ھتد…) لەگەڵ پێچەوانەی، بە خراپکاری دانانرێن و پێیان دەوترێت دەستکاری پاک.
  • گەڕندنەوەی دەستکارییەک کە چەند سیاسەتێکی دیاریکراوی پێشێل کردووە بە خراپکاری داناندرێت. بۆ نموونە، کاتێک قسەیەکی بێ سەرچاوە (کە زۆرجار ڕووخێنەرن) بۆسەر وتارێک زیاد دەکرێت کە لەبارەی کەسێکی زیندووەوەیە، ئەمە پێشێل کردنی سیاسەتەکانی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکانە و گەڕاندنەوەی شەڕە دەستکاری نییە.
  • گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی بەکارھێنەرێکی بەربەستکراو شەڕە دەستکاری نییە.
  • گەڕاندنەوەی دەستکارییەکان لەسەر پەڕەی بەکارھێنەری خۆت بە دەگمەن گراپکارییە. ویکیپیدیا پەڕەیەکی بەکارھێنەری بۆ ھەر یەکە لە بەکارھێنەرەکان ئامادە کردووە و ڕێگەی پێداون کە چۆنیان دەوێت وای لێ بکەن و چەند زانیارییەکیش داخڵ بکەن.

کاتێک دەستکارییەک دەگەڕێنیتەوە، ھەوڵ بدە کە ھۆکارەکەی لە بەشی «کورتەی دەستکاری» بڵێیت، یانیش باسەکە بەرە بۆ پەڕەی وتووێژەکەی.