ئەھلولبەیت
ڕواڵەت
(لە ئەهلولبەیتەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
ئەھلولبەیت ئاماژەیە بۆ بنەماڵەی پێغەمبەر محەممەد، بەڵام ئەم زاراوەیە لە سوننەشدا درێژکراوەتەوە بۆ ئەوەی ھەموو نەوەکانی بەنی ھاشم (خێلی محەممەد) و تەنانەت بۆ ھەموو موسڵمانانیش بگرێتەوە. لە شیعەدا ئەو دەستەواژەیە تەنیا بۆ محەممەد سنووردارە و فاتیمەی کچەکەی و عەلی ئامۆزا و زاوای و دوو کوڕەکەیان بە ناوەکانی حەسەن و حوسێن. بۆچوونێکی باوی سوننە خێزانەکانی پێغەمبەر محەممەد بۆ ئەو پێنج کەسە زیاد دەکات.[١]
و لە نێو قورئانیش ئاماژەی پێکراوە لە ئایەتی سی و سێیەمی سورەتی ئەحزابدا ھاتووە، کە بۆ دایکانی ئیمانداران دابەزیوە، ئایەتێک کە بە ئایەتی پاککردنەوە ناسرا.[قورئانی پیرۆز ١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Amir-Moezzi، Mohammad Ali (١ی حوزەیرانی ٢٠١٤)، «Ghadīr Khumm»، Encyclopaedia of Islam, THREE (بە ئینگلیزی)، Brill، لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە
- ↑ وَقَرْنَ فِى بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ ٱلْأُولَىٰ وَأَقِمْنَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتِينَ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِعْنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ ٱلرِّجْسَ أَهْلَ ٱلْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا (الأحزاب: ٣٣) {سفوری‌و دەرخستنی جوانی بۆ پیاوانی نامەحرەم پیشەی ژنانی سەردەمی نەزانی‌و نەفامی بووە!}{{ھن}} [وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ] وه له ماڵه‌کانی خۆتاندا جێگیر‌و نیشته‌جێ بن و بۆ جگه له پێویستى مه‌چنه ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ نوێژکردنى جومعه‌و جه‌ماعه‌ت و ته‌راویح باشتر وایه‌و خێرى زیاتره ئافره‌ت له ماڵى خۆى نوێژ بكات و ده‌رنه‌چێت [وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى] وه وه‌كو ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌زانی و نه‌فامى پێشوو جوانی خۆتان بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م ده‌رمه‌خه‌ن، (كه‌واته سفورى و خۆدانه‌پۆشین و ده‌رخستنى جوانى پێشکه‌وتن نیه به‌ڵکو پیشه‌ى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌زانى و نه‌فامى بووه له پێش ئیسلامدا) [وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ] وه نوێژه‌کانتان بكه‌ن به روكن و واجبات و خشوعه‌وه [وَآتِينَ الزَّكَاةَ] وه زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ] وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ن{{ھن}}{خانەوادەی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - کێن؟}{{ھن}} [إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا (33)] ئه‌ی خانه‌واده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ هه‌ر شتێک كه خراپه‌و تاوان بێ له ئێوه‌ی دوور بخاته‌وه وه به ته‌واوی پاکتان بكاته‌وه له هه‌موو تاوان و پیسی و خراپه‌کاریه‌ک، مه‌به‌ست پێی خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - ئال وبه‌یتی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم -، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌م ئایه‌ته تایبه‌ت له‌سه‌ر خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زى)، چونکه ئایه‌ته‌كانى پێشتر‌و دواتریش هه‌ر باسی ئه‌وانه، وه (عیكریمه) له بازاڕدا بانگى ده‌كردو ده‌یووت: ئه‌م ئایه‌ته تایبه‌ت له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زیوه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وان مه‌به‌ست نین، چونکه عائیشه ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌یانیانێکى له ماڵ ده‌رچوو پۆشاکێکى له‌به‌ردا بوو له مووى ره‌ش دروستكرا بوو، (ئیمامى حه‌سه‌ن) هات و خستییه ژێرێوه، پاشان (ئیمامى حوسێن) هات و خستییه ژێرێوه، پاشان (فاتیمه) هات و خستییه ژێرێوه، پاشان (ئیمامى عه‌لى) هات و خستییه ژێرێوه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ى به‌سه‌ردا خوێندنه‌وه، (كه‌واته خێزانه‌کان و خانه‌واده‌و ئال و به‌یتى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌گرێته‌وه)
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئەھلولبەیت تێدایە.
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی محەممەد
- دەروازەی مێژووی ئیسلام
- دەروازەی ئایین
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی شیعە
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |