جامی ئەورووپای ١٩٥٥-١٩٥٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چامپیۆس لیگی ۱۹۵٦ەوە ڕەوانە کراوە)
جامی ئەورووپای ١٩٥٥-١٩٥٦
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
لەدوای ئەوجامی ئەورووپای ١٩٥٦-١٩٥٧
ژمارەی چاپ1
ڕێکەوتی دەستپێکردن٤ی ئەیلوولی ١٩٥٥
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٤ی حوزەیرانی ١٩٥٦
سەردەم1955-1956 one-year-period
ڕێکخەریەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
براوەیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
Statistical leaderMiloš Milutinović
وێبگەhttps://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/1955/


جامی ئەورووپای ١٩٥٥-١٩٥٦ یەکەمین وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایە و ڕۆژی ٤ی ئەیلوولی ١٩٥٥ یەکەمین یاری ئەنجامدراو و کۆتا یاری پاڵەوانیەتیەکە لەڕۆژی ١٣ی حوزەیرانی ١٩٥٦ لەیاریگای پارکی دی پرێنسی شاری پاریسی فەڕەنسا، لەنێوان یانەی ڕیال مەدرید و ستێد ڕێمز ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ڕیال مەدرید توانی بە ئەنجامی ٤-٣ بەسەر ستێد ڕێمزی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.

یانە بەشداربووەکان[دەستکاری]

ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی یانە بەشداربووەکانی یەکەمین وەرزی جامی ئەورووپای دیاریکرد، کە لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی و ناوبانگی یانەکان بوو لە ئەورووپا. ڕیال مەدرید، ئەی سی میلان، ئەندەرلەخت، ڕۆت ڤایس ئێسن، ستاد ڕیمس،دیۆرگاردن، یانەی ئارھوس وەکو پاڵەوانی خولە ناوخۆیییەکانیان دیاریکران.

چێڵسی پاڵەوانی خولی ئینگلیزی ڕەزامەند بوو بەشداریکردن و ڕووبەڕووی دیۆرگاردنی سویدی بووە، بەڵام لە ژێر فشاری خولی تۆپی پێی ئینگلیزی کشایەوە، کە پێیان وابوو ئەم خولە بۆ کەمکردنەوەی بەھای خولی ناوخۆییە، بۆیە گواردیا وارشۆی پۆڵەندی دیاریکرا. پاڵەوانی خولی سکۆتلەندی ئابەردین بەھەمان ھۆکار کشایەوە و ھیبێرنیەن دیاریکرا، سەرەڕای ئەوەی پاڵەوانی خولی سکۆتلەندی بوون لە وەرزی ١٩٥٠-١٩٥١ و ١٩٥١-١٩٥٢، بەڵام ھۆکاری سەرەکی دیاریکردنیان بەھۆی ھەبوونی ڕووناکی بوو لە یاریگاکەیاندا.

یانەی داینامۆ مۆسکۆی پاڵەوانی یەکێتیی سۆڤیەت بەھۆی کەشوھەوا بەشدارینەکرد. تاکە پاڵەوانیەتیی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپایە کە نوێنەرێکی سارلاند بەشدارە تێیدا پێش ئەوەی لەگەڵ ئەڵمانیای ڕۆژئاوا یەکبگرێتەوە لە ساڵی ١٩٥٧.

یانە بەشدارەکان
بەلجیکا ئەندەرلەخت (١ەم) ئیسپانیا ڕیال مەدرید (١ەم) نەمسا ڕاپیت ڤین (٣یەم) پۆڵەندا گواردیا وارشۆ (٤ەم)
دانمارک ئارھوس (١ەم) سوێد دیۆرگاردن (١ەم) ھۆلەند ئایندھۆڤن (٣یەم) سکۆتلاند ھیبێرنیەن (٥ەم)
فەڕەنسا ستاد ڕیمس (١ەم) ئاڵمانیای ڕۆژاوا ڕۆت ڤایس ئێسن (١ەم) پورتوگال سپۆرتینگ (٣یەم) Socialist Federal Republic of Yugoslavia پارتیزان بێلگراد (٥ەم)
ئیتاڵیا ئەی سی میلان (١ەم) مەجارستان ڤۆرۆس لۆبۆگۆ (٢ەم) Saar (protectorate) ساربروکن (٣یەم) سویس سێرڤێت (٦ەم)

یاریەکانی قۆناخی یەکەم (یاریەکانی چوون)[دەستکاری]

  • (سپۆرتینگ (٣ ـ ٠) پارتیزان بێلگراد) یاریگای (ئیستادیۆ ناسیۆنال) بەئامادەبوونی٣٠٠٠٠ھاندەر
  • (ڤۆرۆس لۆبۆگۆ (٦ ـ ٣) ئەندەرلەخت) یاریگای (ئێم تی کەی ستادیۆن) بەئامادەبوونی ٣٥٠٠٠ھاندەر
  • (ڕیال مەدرید(٢ ـ ٠) سیرڤێتی) یاریگای (چارمیلس ستادیۆم) بەئامادەبوونی ٧٠٠٠ھاندەر
  • (ھایبەرنیان (٤ ـ ٠) رۆت ویس ئیسێن) یاریگای (جۆرج ماڵچیس ستادیۆم) بە ئامادەبوونی ٥٠٠٠ھاندەر
  • (گواردیە وارساو (٠ ـ ٠) دیۆرگاردن) یاریگای (ستۆکھۆڵم ئۆڵەمپیک ستادیۆم) بەئادەبوونی٣٥٧٤ھاندەر
  • (ستادی ریمس (٢ ـ ٠) ئارھۆس) یاریگای (ئیدرێت سپارکن) بەئامادەبوونی ١٨٠٠٠ھاندەر
  • (ئایندھۆڤن (١ ـ ٦) راپیدوین) یاریگای (فارویس) بەئامادەبوونی ١٠٠٠٠ھاندەر
  • (ساربرۆکن (٤ ـ ٣)ئەی سی میلان)

یاریگای (سان سیرۆ)بەئامادەبوونی ١٨٠٠٠ھاندەر

یارییەکانی گەڕانەوە[دەستکاری]

  • (ڕیال مەدرید(٥ ـ ٠) سیرڤێتی) یاریگای (سانتیگۆ بێرنابیۆ)بەئامادەبوونی ٤٠٣١٨ھاندەر
  • (سپۆرتینگ (٥ ـ ٢) پارتیزان بێلگراد) یاریگای (پارتیزان ستادیۆم) بەئامادەبوونی ١٥٠٠٠ھاندەر
  • (رۆت ویس ئیسێن (١ ـ ١) ھایبەرنیان) یاریگای (یەستار رۆد) بەئامادەبوونی ٣٠٠٠٠ھاندەر
  • (دیۆرگاردن (٤ ـ ١) گواردیە وارساو) یاریگای (وۆیسکا پۆلسکیگۆ)بەئامادەبوونی ٢٥٠٠٠ھاندەر
  • (ڤۆرۆس لۆبۆگو (٤ ـ ١) ئەندەرلەخت) یاریگای (ئێملی ڤارسێ ستادیۆم) بەئامادەبوونی ٣٣٠٠٠ھاندەر
  • (ئارھۆس (٢ ـ ٢) ستادی ریمس) یاریگای (ستادی ئۆگۆست دیلاون) بەئامادەبوونی٥٨٤٥ھاندەر
  • (راپیدوین (١ ـ ١) ئایندھۆڤن) یاریگای (فلیس ستادیۆن) بەئادەبوونی ٨٠٠٠ھاندەر
  • (ئەی سی میلان(٤ ـ ١) ساربڕۆکن) یاریگای (لۆدویک سپارک) بەئامادەبوونی ١٥٠٠٠ھاندەر

قۆناخی ھەشت (یارییەکانی چوون)[دەستکاری]

  • (ھایبەرنیان (٣ ـ ١) دیۆرگاردن) یاریگای (فریک پارک) بەئامادەبوونی ٢١٩٦٢ھاندەر
  • (ڤۆرۆس لۆبۆگۆ (٢ ـ ٤) ستادی ریمس) یاریگای (پارک دێس پرێنس) بەئامادەبوونی ٣٦٠٨٨ھاندەر
  • (پارتیزان (٠ ـ ٤)ڕیال مەدرید)

یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ)بە ئامادەبوونی ١٠٥٥٣٢ھاندەر

یارییەکانی گەرانەوە[دەستکاری]

  • (دیۆرگاردن (٠ ـ ١) ھایبەرنیان) یاریگای (یەستار رۆد) بەئادەبوونی ٣١٣٤٦ھاندەر
  • (ستادی ریمس (٤ ـ ٤) ڤۆرۆس لۆبۆگۆ)

یاریگای (ئێم تی کەی ستادیۆن) بەئامادەبوونی ٣٥٠٠٠ھاندەر

یاریگای (سان سیرۆ) /ناوبژیوان (لیۆ ھۆرن) ی ھۆڵەندی

قۆناخی پێش کۆتایی (یارییەکانی چوون)[دەستکاری]

(یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ)بەئامادەبوونی ١٢٩٦٩٠ھاندەر

یارییەکانی گەڕانەوە[دەستکاری]

  • (ستادی ریمس (١ ـ ٠) ھایبەرنیان) یاریگای (یەستار رۆد) بەئامادەبوونی ٤٤٩٤١ھاندەر
  • (ڕیال مەدرید (١ ـ ٢) ئەی سی میلان) یاریگای (سان سیرۆ)بەئامادەبوونی ٣٠٠٠٠ھاندەر

یاری کۆتایی[دەستکاری]

(ستادی ریمس (٣ ـ ٤)ڕیال مەدرید) ١٩٥٦/٦/١٣ سەعات ٦

یاریگای (پارک دێس پرێنس) بەئامادەبوونی ٣٨٢٢٩ھاندەر ناوبژیوانی یاری (ئارسەر ئێدوارد ئالیس) ئینگلیزی

ریزبەندی گۆڵکاران[دەستکاری]

  1. میلۆس میلۆتینۆڤیچ: ٨ گۆڵ
  2. پیتەر پالۆتاس: ٦ گۆڵ
  3. لیۆن گلۆڤاکی: ٦ گۆڵ
  4. بلیارد: ٥ گۆڵ
  5. ھیکتۆر ریەل: ٥ گۆڵ
  6. ئەلفرێدۆ دیستیڤانۆ: ٥ گۆڵ
  7. لانتۆس: ٤گۆڵ
  8. نۆردال: ٤گۆڵ
  9. لیبلۆند: ٤گۆڵ