بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێرستی قۆناغەکانی ژیانی پێغەمبەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم پێرستە بریتییە لە ڕیزکردنێکی کاتی بۆ تەواوی قۆناغەکانی ژیانی پێغەمبەری ئیسلام، لە کۆنترین نووسەرانەوە بۆ سەردەم.

کۆنترین ژیاننامەنوسەکان

[دەستکاری]

ئەمانە کۆنترین پێرستی کۆکەرەوەکانی فەرموودە و ژیاننامەن کە پسپۆڕ بوون لە بوارەکەدا:

سەدەی یەکەمی کۆچی (٦٢٢–٧١٩ز)

[دەستکاری]
  • سەھل کوڕی حەسمە (سەردەمی موعاوییە - ٤١–٦٠ی کۆچی)، خۆی گەنجێکی ھاوەڵی پێغەمبەر بووە. ھەندێ لە نووسینەکانی لە ئەنسابی بەلازەڕی، تەبەقاتی ئیبن سەعد، و ئیشەکانی ئیمامی تەبەری و واقیدیدا ماونەتەوە
  • عەبدوڵا کوڕی عەباس (مردن ٧٨ی کۆچی)، خۆی ھاوەڵی پێغەمبەر بووە و گوتەکانی لە جۆرەھا فەرموودە و سیرەدا ھاتوون.
  • سەعید کوڕی سەعد کوڕی عوبادەی خەزرەجی، گەنجێکی تری ھاوەڵی پێغەمبەر بووە، نووسینەکانی لە موسنەدەکانی ئین حەنبەل، ئەبوو عەوانە و تەبەریدا ماونەتەوە.
  • عوڕوە کوڕی زوبەیر (مردن ١٧٣). ئەو نامەی نوسیوە دەربارەی خولەفای ئەمەوی، عەبدولمەلیک کوڕی مەروان و وەلیدی یەکەم. کتێبی نەنوسیوە، و نەوەی دووەمی ئەبووبەکر و برا بچووکی عەبدوڵای کوڕی زوبەیر بووە.
  • سەعید کوڕی موسەیەبی مەخزومی (مردن ٩٤ی کۆچی)، لە بەناوبانگەکانی تابیعون (شوێنکەوتوان) بووە و یەکێک لە مامۆستاکانی ئیب شیھابی زوھری بووە. وتەکانی لە شەش کتێبەکەدا (سەحیحی بوخاری و موسلیم، سونەنی نەسائی، سونەنی ئەبوو داوود، سونەنی ترمزی و سونەنی ئیبن ماجە) ھاتوون ھەروا لە سیرەی ئیبن ئیسحاق، ئەلناس و دیکەشدا.
  • ئەبو فەزالە؛ عەبدوڵڵا کوڕی کەعب کوڕی مالیکی ئەنساری (مردن ٩٧ی کۆچی)، وتەکانی لەلایەن ئیبن ئیسحاق و تەبەرییەوە گێڕدراونەتەوە.
  • ئەبان کوڕی عوسمان کوڕی عەفان (مردن ١٠١–١٠٥ی کۆچی)، کوڕی عوسمانی کوڕی عەفان بووە و نامیلکەیەکی بچووکی نوسیووە.
  • ئەمیر کوڕی شەراحیل ئەلشەعبی (مردن ١٠٣ی کۆچی).
  • حەممام کوڕی مونەببیھ (مردن ١٠١ی کۆچی)، نووسەری سەحیفەیە کە خۆشی قوتابی ئەبوو ھورەیرە بووە.[١]

سەدەی دووەمی کۆچی (٧٢٠–٨١٦ز)

[دەستکاری]
  • قاسم کوڕی محەممەد کوڕی ئەبووبەکر (مردن ١٠٧ی کۆچی)، یەکێکی تر لە کوڕەزاکانی ئەبووبەکر. وتەکانی لە نوسراوەکانی تەبەری، بەلازەری و واقیدیدا ھاتووە.
  • وەھب کوڕی مونەبیە (مردن ١٤٤ی کۆچی). چەند کتێبێک ھەن کە دەگوترێ ئەو نوسویەتی و ھیچ یەکیشیان ئێستا نەماون. وتەکانی لەلای ئیبن ئیسحاق، ئیبن ھیشام، تەبەری و ئەسفەھانیدا ھاتووە.
  • ئیبن شیھابی زوھری (مردن ١٤٤ی کۆچی)، کەسێکە وەک چەقی سیرە وەک کۆکەرەوەی فەرموودە و ھەواڵ دەنسارێت، لەلایەن ئەمەوییەکانەوە پشتگیری کراوە بۆ کارەکانی و داوای لێکراوە دوو کتێب بنوسێت، یەکەمیان پوچەڵکرایەوە و دوەمیش نەنوسرا یان نەماوە.
  • موسا کوڕی عوقبە، قوتابی زوھری بووە، کیتاب المغازی (پەرتووکی غەزوەکان)ی نوسیووە کە بریتی بووە لە دەفتەرێکی تێبینی بۆ قوتابییەکانی، ئێستا ون بووە.
  • محەممەد کوڕی ئیسحاق - ئیبن ئیسحاق (مردن ١٤٤ی کۆچی) قوتابی زوھری بووە، کە بۆخۆی وتەو گێڕانەوەکانی کۆکردووەتەوە بۆ نموونە سیرة ڕسول اللە ھەروا سەرچاوەی نووسینەکانی ئیبن ھیشام و تەبەری بووە.[٢]
  • ئیبن جورەیج (مردن ١٥٠ی کۆچی) ھاوسەردەمی ئیبن ئیسحاق بووە و دەگوترێ ئەمیش سەرچاوەیەکی دیاری ڕکابەر بووە لە مەککە.[٣][٤]

سەدەی سێیەمی کۆچی (٨١٧ - ٩١٣ز)

[دەستکاری]
  • ئیبن سەعد (موحەممەد ئیبن سەعدی بەغدادی) نوسەری ٨ موجەلەد بەناوی تەبەقات (الطبقات الكبير)
  • ئەبوو عیسا موحەممەدی ترمزی نوسەری گشتەی موحەممەدی (الشمائل المحمدية)

سەدەی چوارەمی کۆچی (٩١٤-١٠١٠ز)

[دەستکاری]
  • موحەممەد ئیبن جەریری تەبەری نوسەری سیرەی بەناوبانگ "مێژووی پێغەمبەران و پاشایان" (تاريخ الرسل والملوك)

سەدەی پێنجەمەی کۆچی (١٠١١-١١٠٨ز)

[دەستکاری]
  • ئەبوو نوعەیمی ئەسفەهانی
  • ئەبوبەکری بەیهەقی یان ئیمامی بەیهەقی کە نوسەری "دلائل النبوة ومعرفة أحوال صاحب الشريعة"یە
  • بەغاوی نوسەری ڕووناکیەکانی پێغەمبەری هەڵبژێردراو (الأنوار في شمائل النبي المختار)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «أهم كتب السيرة النبوية - إسلام ويب - مركز الفتوى». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «أفضل كتاب عن السيرة النبوية». موضوع (بە عەرەبی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «أفضل كتب السيرة النبوية». مقال (بە عەرەبی). ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. «أفضل كتب في السيرة النبوية المؤلفة دراسه بالشرح والتحليل | قراءة وتحميل». dal4you (بە عەرەبی). ١ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.