ویکیپیدیا:لێکدانەوەت باش بێت
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: نیازت باش بێت لە بەڕێوەبردنی ویکیپیدیا، لەوانەیە کەسێک نیازی باشبێت بێ ئەوەی بزانێت یاسای پێشێل کردبێت لەم حالەتە ھێرش مەبە و بەکارھێنەرە تازەکان مەتۆقێنن لەجیاتی ئەوە چارەسەری کێشەکانیان بکە |
لێکدانەوەت باش بێت لە کاتی بەشداریکردن لە ویکیپیدیا. ئەمە یەکێکە لە سەرەکیترین ئەو پایانەی کە ویکیپیدیا بەڕێوە دەبات. لە لێکدانەوەت باش بێت مەبەست ئەمەیە: زۆرینەی ئەو کەسانەی کە بەشداری لە ویکیپیدیا دەکەن بە نیازێکی پاکەوە دەیکەن و دەیانەوێت یارمەتیی پڕۆژەکە بدەن. ئەگەر وانەبووایە، پڕۆژەیەکی وەک ویکیپیدیا کە بۆ ھەموو کەسێک کراوەیە، ھەر لە سەرەتاوە بەھێز دەکەوت و ھیچ سەرکەوتوو نەدەبوو. لەوانەیە یەکێک لەم کەسانە دەستکارییەکی پاک ئەنجام بدات بەڵام بێ ئاگایانە یەکێک لە سیاسەتەکانی پێشێل کردبێت. لەم حاڵەتەدا بە خراپ بیر مەکەرەوە و یەکسەر ھێرش مەھێنە. لێکدانەوەت باش بێت، بە تایبەتی بە ڕووی بەکارھێنەرە نوێکاندا. لە جێی ئەمە ھەوڵ بدە کێشەکان چارەسەر بکەن بە وتووێژکردن و ئامۆژگاری بەکارھێنەرەکە بکە.
کاتێک کە لە پەڕەکانی وتووێژدا کێشەیەک دروست دەبێت، بێلایەن بە و کێشەکە چارەسەر بکە، نەک ئاڵۆزتر. بەردەوام شارستانی بە و دەستی یارمەتی درێژ بکە بۆ ئەوانەی کە لەم پرۆژەیە لە پاڵتدا بەشداری دەکەن. ئەوانیش وەک تۆ ھەمان ئامانجیان ھەیە کە بەرەوپێشبردنی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندییە.