یارمەتی:مێژووی پەڕە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەموو ئەو پەڕانەی لە ویکیپیدیا ڕێگەدراوە بۆ دەستکاریکردنیان، پەڕەی مێژووی تایبەت بە خۆیان ھەیە. کە پێک دێت لەو ویکیدەقە کە لە سەرەتای دروستکردنی پەڕەوە تاکو ئەوکاتەی کە گەڕانەکە کراوە، نوسراون. لەگەڵ ئەوە، کات و ڕێکەوتی ھەموو دەستکاریەکان و ناوی بەکارھێنەری دەستکاریکەر (یان ناونیشانی ئای-پی) بۆ ھەر دەستکارییەکی جودا، تۆمارکراوە. ھەروا دەتوانی کورتەی دەستکاری ھەموو دەستکاریەکان ببینیت (ئەگەر بەکارھێنەر نووسیبێتی). بەم پەڕە میژووی پێدواچوونەوەکان، یا میژووی دەستکارییەکان یش دەڵێن.
بۆ گەیشتن بە مێژووی پەڕە، لە سەرووی ھەموو پەڕەکانەوە دەتوامی "مێژوو" لێبدەی.

بەکارھێنانی پەڕەی مێژوو[دەستکاری]

لە پەڕەیکی مێژوودا:

  • ھەموو ئەو گوڕانکاریانەی کە ڕوو ئەدات لە پەڕەکە دا بە شێوەی نوێ بۆ کۆن نیشان ئەدرێن (گوڕانکاریە نوێکان لە پێشا نیشان ئەدرێن).
  • بۆ پیشاندانی وەشانێکی تایبەت، کرتە بکەسەر مێژووەکەی.
  • بۆ ھەڵسەنگاندنی وەشانی ئێستا لە گەڵ وەشانێکی کۆندا کرتە بکەسەر ئێستا.
  • بۆ ھەڵسەنگاندنی وەشانێک لە گەڵ وەشانی پێش خۆی، کرتە بکەسەر پێشوو.
  • بۆ ھەڵسەنگاندنی دوو وەشان، بۆشایی لای چەپی بەرامبەر بە وەشانی کۆنتر و بۆشایی لای ڕاستی بەرامبەر بە وەشانی نوێتر خاڵدار بکە؛ دواتر کرتە بکەسەر دوگمەی " ھەڵسەنگاندنی وەشانە ھەلبژێردراوەکان بکە ".
  • بە (ب) ئاماژە دەکرێت بە گۆڕانکارییە بچووکەکان.

لێرەدا بە کەڵک وەرگرتن لە نموونەیەکی ڕاستیی، باسەکە ڕوونتر دەکەینەوە:

نموونەیەک لە پەڕەی مێژوو

لەم پەڕەدا دەستکارییەکان لە نوێ بۆ کۆن نیشان دراون. ھەر دەستکارییەک لە ھێڵێکدا ناسێندراوە؛ کات و ڕێکەوتی دەستکاری، بەکارھێنەری بەشداربوو و پۆختەی ئەو دەستکارییە؛ ھێندێ جار بڕێک زانیاری زێدەشی تێدایە. لێرەدا باسەکە وردتر دەکەینەوە:

١. بۆ ھەر وتارێک پەڕەیەکی تایبەتی مێژوو ھەیە، کە بە کرتە کردنە سەر "مێژووی پەڕە" دەگەییتە ئەم پەڕە.
٢. سەردێڕی پەڕەی مێژوو، کە ناوی وتارەکەشی (نێوان "") تێدایە.
٣. بە سوودوەرگرتن لەم بەشە دەتوانی بگەیتە دەستکارییەکان لە ساڵ یان مانگی تایبەت، کە لەسەر ئەم پەڕە کراوە.
٤. لێرەدا چەن زانیاری دراوە بۆ تێگەیشتن لە وشە کورتکراوەکان، کە پێویستە سەرەنج بدرێن.
٥. بە کەڵک وەرگرتن لەم بەستەرانە، دەتوانی بە کرتەیەک بگەیتە یەکەمین دەستکاری لەم پەڕەدا. دەتوانی دیاری بکەی لە ھەر پەڕەدا چەن دەستکارییت بەرچاو بکەوێت، و بە لێدانی "دواتر" یا "پێشوو" لە نێو پەڕەکانی مێژوو گەڕان بکەیت.
٦. کرتە کردن لەسەر "ئێستا" ھەریەک لە ھێڵەکان، دەتبا بۆ پەڕەیەک کە جیاوازی ئەو پێداچوونەوە لەگەڵ وەشانی ئێستای پەڕەکەت نیشان دەدات.
٧. کرتە کردن لەسەر "پێشوو" دەتبا بۆ پەڕەیەک کە تێیدا جیاوازی ئەو وەشانە لەگەڵ وەشانی پێش خۆی نیشان دەدات.
٨. لە بەرامبەر ھەر پێداچوونەوەیەکدا دوو بۆشایی ھەیە کە بە سوود وەرگرتن لەوانە دەتوانی جیاوازی نێوان دوو وەشانی تایبەت ببینیت. بۆشایی لای ڕاستی وەشانی کۆنتر و بۆشایی لای چەپی وەشانی نوێتر بە خاڵ نیشان بکە، ئینجا کرتە بکە سەر دوگمە "ھەڵسەنگاندنی وەشانە ھەڵبژێردراوەکان".
٩. لێرەدا کات و ڕێکەوتی دەستکارییەکە بە پێی ڕێکخستنەکانی بەشی ھەڵبژاردەکانی ھەژمارەکەت؛ دەنا بە شێوەی بنچینەیی بە کاتی سیستەمی میدیاویکی نیشان دەدرێت. کرتە کەردن لەسەر ئەم بەستەرە دەتبا بو وەشانی پەڕەی دوای ئەو دەستکارییە.
١٠. ناوی ئەو بەکارھێنەرەی دەستکارییەکەی تۆمارکردووە لێرەدا دێت. ئەگەر بەشداریکەر لە ژوورەر نەبێت یان ھەژماری نەبێت، لە جیاتی ناو، ناونیشانی ئای-پی (IP) دەنووسرێت.
١١. کورتەی دەستکاری، ئەو دەقە کورتەیە کە بەکارھێنەر تێیدا بە کورتی شی کردنەوەی دەستکارییەکەی دەکات. ھێندێ جار لەوانەیە پوختەی دەستکاری بە ڕەنگێکی جیاواز بەرچاو بکەوێت، ئەوە نیشان دەدات کە دەستکارییەکە لە بەشێکی تایبەت لە وتارەکەدا تۆمارکراوە.

ئەو پەڕانەی گواستراون یا سڕاونەتەوە[دەستکاری]

کاتێ گواستنەوەی پەڕەیەک دەکرێ (ناوی دەگۆڕدرێت)، سەرجەم مێژووی دەستکارییەکانی ئەو پەڕە دەسڕێتەوە؛ پەڕەی پێشوو دەبێتە ڕەوانکەر بۆ ناوی نوێ. ئەگەر لە باتی گواستنەوە، سەرجەم ناوەڕۆکی پەڕەکە کۆپی بکرێت و لە ناو پەڕەی نوێدا دایبنەی، مێژووی دەستکارییەکان دەمێنێتەوە، بەڵام، دوور لە وتارەکە دەبێت؛ دەکرێ یەکخستن بکرێت بۆ مێژووەکان. کاتێ دوو پەڕەی سەریەک دەخرێن، یەکێ بۆ ئەوەی دیکە دەبێتە ڕەوانکەر و مێژووکانیش دەمێننەوە. کاتێ پەڕەیەک دەسڕێتەوە، مێژووی پێداچوونەوەکانی لە بنکەدراوی ویکی دەمێنێتەوە و بەڕێوبەر دەتوانێ بیانگەڕێنێتەوە؛ ھەروا بەڕێوبەر دەتوانێ سڕینەوە پووچەڵ کاتەوە. بەڕێوبەران ھەروا دەتوانن پێداچوونەوەیەکی تایبەت لە مێژووی پەڕەیکدا بسڕنەوە؛ زانیاریی زیاتر.

وێنەکان[دەستکاری]

بەستەر بۆ پێداچوونەوەیەکی تایبەت[دەستکاری]