مەتنی فەتحول قەریب
ڕواڵەت
مەتنی ئەلغایە وەتتەقریب ( متن الغایة والتقریب)یان مەتنی دەبی شوجاع (متن أبی شجاع)یان غایەتولئیختیساڕ (غایە الإختصار)، مەتنێکە لە بەناوبانگترین مەتنەکانی فیقھی شافعی دانراوی ئیمام ئەحمەد کوڕی حوسێن ئەسفەھانی، دانەر گرنگی پێداوە و بەش بەشی کردووە، لەگەڵ کەمیی قەبارەکەی ماناکانی زۆرن، بۆیە زانایان گرنگیان پێداوە، شەرحیان کردووە و کردوویانە بە شیعر، وەک ئیمام عەمریتی کە مەتنەکەی کردووە بە شیعر بەناوی (نھایة التدریب فی نظم غایة التقریب).
دانەر (ئەبو شوجاع) لە پێشەکیی مەتنەکەی وتویەتی:
« | چەند ھاوڕێیەک خوا بیانپێرێزێت داوایان لێ کردم کە پوختەیەک ڕێک بخەم لە فیقھ لەسەر ڕاڕەوەی (مەزھەبی) ئیمامی شافیعی ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت، تاکو قوتابی ئایینی خوێندنی بۆ ئاسان بێت و لەبەرکردنی ئاسان بێت بۆ ئەو کەسەی تازە دەست پێ دەکات، و زۆر بەش بەشی بکەم و ھەموو شتە باشەکان بگرێتەوە، ئینجا منیش داوایەکانم جێبەجێ کرد، بە داوای پاداشتەوە (لەخوا) و ھاوار دەکەمە خوای گەورە کە توانام بدات بۆ ڕاستی، بەڕاستی ئەو بە توانایە لەسەر ھەر شتێک کە بییەوێت، و لەگەڵ بەندەکانیشی لەسەرخو و شارەزایە (بە کردەوەکانییان). | » |