ویکیپیدیا:لابردنی ناوەڕۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لابردنی ناوەڕۆک بەشێکە لە لابردنی ناوەڕۆکی وتارێک بەبێ ئەوەی تەواوی ناوەڕۆکەکەی بسڕیتەوە، لەوانەیە بتەوێ بەشێک لە ناوەڕۆکی وتارێک بسڕیتەوە بەھۆی ھۆکارێکی گونجاو، چونکە سڕینەوەی تەواوی ناوەڕۆکەکە دەتوانرێ لە ڕێگەی سڕینەوەوە ئەنجام بدرێت، لابردنی بەشێکی ناوەڕۆکی وتارێک دەتوانرێ لەلایەن ھەرکەسێک بێت ئەنجام بدرێت بە ئازادانە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت.

ھەرچۆنێک بێت کاتێک بەشێک لە ناوەڕۆکی وتارێکت لابرد، پێویست دەکات لەسەرت ڕوونی بکەیتەوە چیت لابرد، و ھۆکاری لابردنەکەی چییە و لە ھەندێک بارودۆخدا لەوانەیە پێویست بکات وتووێژی لەسەر بکرێت. ھەرکاتێک ناوەڕۆکێک لابرا بەبێ ھیچ ڕوونکردنەوەیەک، و لابردنەکەش ناڕوونە، ئەوە کردارەکە پووچەڵ دەکرێتەوە.

ھەرچۆنێک بێت لابردنی وشەیەک یان دوو وشە لە ناوەڕۆکێک کە گۆرانکارییەکی بەرچاو ناخاتە ناو وتارەکە لەوانەیە پێویستی بە ڕوونکردنەوە نەبێت، بەڵام ئەوە شتێکی خراپ نابێت گەر ھیچ نەبێت ڕوونکردنەوەیەکی بچووکیش بدەیت لەسەر گۆڕانکارییەکەت.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]