ویکیپیدیا:یەکەم وتارت

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بە خێربێی بۆ ویکیپیدیا! ئەمە ڕێنوێنییەکە بۆ ئەو شتانە کە دەبێ بزانیت پێش ئەوەی یەکەم وتارە زانستنامەییەکەت بنووسیت.

  1. بۆ دەست پێ کردنی وتارێکی نوێ دەبێ بەکارھێنەرێکی تۆمار کراو لە ویکیپیدیا بیت. تۆمارنەکراوەکان دەتوانن داوای وتارێکی نوێ بکەن.
  2. بەشی دەستکاری کردن لە وتارەکانی ئێستای ویکیپیدیا تاقی بکەوە تا بە شێواز و زمانی تایبەتی نووسینی ویکیپیدیا ئاشنا ببیت.
  3. سەرەتا لە نێو ویکیپیدیا بگەڕێ، بۆ ئەوەی سەبارەت بە بابەتێک نەنووسی کە پێشتر نووسرابێت (ھەر بەو ناوەوە یان بە ناوێکی ترەوە). ئەگەر ئەو بابەتەت دۆزییەوە، بە ھەر شێوەیەک دەزانی باشتر دەبێ دەستکاریی بکە.
  4. سەرچاوە کۆ بکەوە دەربارەی ئەو بابەتە، ھەم بۆ ئەوەی سەرچاوەی نووسراوەکەت بێت، ھەم بۆ ئەوەی بسەلمێنی کە بابەتەکە ئەوەندە گرینگ ھەیە کە وتارێکی بۆ بنووسرێت.

ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٥٤٬٠٣٩ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.