ویکیپیدیا:ویکیپرۆژە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ویکیپڕۆژە بریتییە لە گردبوونەوەی کۆمەڵێک بەکارھێنەر، کە پێکەوە وەکو دەستەیەک کاردەکەن بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا، ئەم دەستانە زۆرجار سەرنجی کارکردنیان لەسەر بابەتێکی دیاریکراو یان بەشێکی دیاریکراوی زانیارینامەکە یان جۆرێکی ئەرکی دیاریکراوە.

ئەرکی ویکیپڕۆژە[دەستکاری]

پەڕەکانی ویکیپڕۆژە جێگایەکی ناوەندییە بۆ ھەماھەنگی بەشداربووانی بوارێک. دەستکاریکەران گەشە بەپێوەرەکانیان دەدەن، پارێزگاری لە کارە ھاوبەشەکانیان دەکەن و بەردەوام دەبن لەو کارانەی کە پێویستە تەواو بکرێن. ھەروەھا جێگایەکی تایبەت بۆ وتووێژکردنی کێشەکانیان دابین دەکات. ویکیپڕۆژەکان زۆرجار ئامۆژگاری بەکارھێنەرانیان دەکەن، بۆتەکان بۆ چاودێریکردنی پەڕە پەیوەستکراوەکانیان بەکاردەھێن و پێڕستێک بۆ ئەو ئامراز و داڕێژانەی بەکاریان دەھێنن دروست دەکەن.

پەڕەکانی وتووێژی ویکیپڕۆژە بۆ وتووێژکردنی ئەو کارانەی پێویستە بکرێن، پرسیارکردن یان وەرگرتنی ئامۆژگاری لە کەسانی تر کە گرنگی بە بوارەکەیان دەدەن بەکار دەھێنرێن. بەشداربووانی ویکیپڕۆژە ھەڵسەنگاندن بۆ وتارەکانیان دەکەن.

ھەروەھا بەشداربووان گرنگیپێدانیان یان شارەزایییان بەکاردەھێنن بۆ یارمەتی، ھەماھەنگی، کێبڕکێ، ھۆشیارکردنەوە و بڕیاردان.

ویکیپرۆژە دامەزراوەیەکی یاسادانان نییە، مافی خاوەندارێتی وتارەکانی بوارەکەیان نییە، ھیچ مافێکی تایبەتیان نییە کە بەکارھێنەرانی تر نەیانبێت و بۆیان نییە لە وتارەکانیان خۆیان بسەپێنن. مەبەستی ویکیپڕۆژە مەبەستێکی کۆمەڵایەتییە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]