شێخ عەبدولقادری کەسنەزان (موھاجیر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەرقەدی پیرانی کرپچنە

شێخ عەبدولقادری کەسنەزان پیاوێکی خواناس و دونیانەویست و ڕێزدار بوو کەسانێکی زۆر خۆشیان دەویست. لە پێناوی خوا زۆری خۆی ماندوو کردوو و زۆری بەخشیوە بە تایبەت زۆری خزمەتی نەخۆش و ھەتیوان کردووە وەک ئەو ئایەتە داوای دەکات فَأَمَّا الْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ (زوحا:٩). لەکاتی جەنگی جیھانی یەکەم بەھۆی ئەوەی شێخ لایەنگیری ئینگلیزی نەکرد و شەڕی لە دژی ئینگلز ڕاگەیاند ناچار شێخ لەگەڵ بنەماڵەکەی و ھەندێک موریدان کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئێران کە گەلانی ئێران خەریک بوو ئایینەکەیان لەبیر دەچووەوە بەرەو نەفامییەت دەگەڕانەوە، شێخ دەستی بە بڵاوکردنەوەی ئاینی ئیسلام کرد لە ئێران و ئاینی ئیسلامی بە گەلی ئێران ناساند جارێکی تر خەڵکی فێری ڕەوشتەکانی پێغەمبەر محەممەد و سونەتەکانی کردەوە تاکو وای لێ ھات تەریقەت لەھەموو لایەکی وڵاتی ئێران بڵاو بوەوە.

سەودایی شاعیر (شێخ ئیسماعیلی دۆڵان) ئامۆزای شێخ عەبدولقادری کەسنەزان بووە بەو بۆنەیەوە ئەم پارچە شیعرەی نوسیووە:

شـێـخی موھاجیر مەخروونی مەلول

نوتفەی تاھیرەی ڕەسولی مەقبول

و سەرگرەدت وام عەمۆزای پاک دین

جە سولالەی ساف خەتمولموڕسەلین

پۆستنشیـنەکەی غەوسی گەیلانی

وەکیـڵـی موتلـَەق شاھی ولیـانی

خۆ من جە دووریت خاتر پڕ ھوونم

دیدە پـڕ ئەسرین خاتر زەبوونم

خۆ من جە دووریت ئەسرین ڕێزامەن

ڕۆح جە یاتاخگەی بەدەن بێزامەن

جە دووری باڵات جەرگم بـڕاوە

پیـری و نەخـۆشی بخـەرە لاوە

پەروانەی پەشـێو پەرداخ بێ پەرداخ

پەڕ و باڵ سوفتە کەفتەی تۆی یاتاخ

پیری تاڵ شوم، سەرگەردانی دەرد

رەِفیق و موئنـیس ھەناسانی سەرد

چەم و ئیـنتـیزار ڕاگەی نورینت

ھەڵـوەدای بۆسەی شەوقی جەبینت

ئیسەش ئەی ئازیز و جوابی نامەم

وەش دەکەی دڵی سووتاوی ماتەم

وتەکانی[دەستکاری]

ئەی مورید کراسی تەوبەکەت بەپاک وخاوێنی لەبەر بکە. ھەرکەس شەریعەت جێ بەجێ نەکات ئەوە موریدی ئێمە نییە. دەبێت موریدی ئێمە پابەند بێت بەشەریعەت و تەریقەت و دینداری و خۆپاراستن و و دووربێت لە تەماحکاری.

ھەر کەسێ ڕقی خۆی بخواتەوە، لەوە خۆش ببێت کە کە ستەمی لێکردووە ئەوە خودا پلەو پایەی بەرز دەکاتەوە بۆ ڕیزی پیاو چاکان. وە دەیگووت ئەگەر غەیبەتتان کرد غەیبەتی دایک و باوکتان بکەن ئەوان لەھەموو کەس لە پێشترن بۆ بەدەست کەوتنی چاکەکانتان و ھەروەھا دەیگووت ئاگادار بن لەبانگەشەی درۆ چونکە ڕوو ڕەش دەکات و چاو کوێر دەکات.

ئەوەی کەوتووەتە ناو درۆ و غەیبەت و بوختان کردن بە ناموسی خەڵکیدا نابێتە پیاوچاک، چۆن داوا دەکات لەخودا لە ڕیزی ڕاستگۆکان بێت کەخۆی کەوتووەتە ناو شتی ھیچ و پووچ داوای پیاو چاکی نەکەی کە تۆ لەفەرمانی خوداکەت دەرچووی، خودا پێت دەڵێت شەرم ناکەیت دەڵێی من نزیکم لەخودا ھێشتا جلەکانت لە پیسی خاوێن نەکردووەتەوە تاکو لام دابنیشی سکی خۆت پڕکردووە لەحەرام و بە پێیەکانت بەرەو گوناھکردن دەڕۆی، تۆش ئەو داواکارە درۆزنەیت.

وەرع (خۆپاراستن لە شتی گوماناوی)[دەستکاری]

شێخ لە گوندێک دەژیا لە ئێران کە گوندەکە موڵکی خێزانێکی ھەژار بوو یەکێک لەدەرەبەگەکان داگیری کردبوو بۆیە شێخ خواردنەوەی ئاوی ئەو گوندە یان بەکار ھێنانی ئاوەکە بۆ ھەر مەبەستێکی دیکە بێت لە خۆی حەرام کردبوو، بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی ئاوی بەفری بەکاردەھێنا لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی لەو گوندە بوو، لەبەر ئەوەی وای دانابوو ئاوی ئەو گوندە حەرامە چونکە لەخاوەنەکەی خۆی زەوت کراوە.

حەمدی ساحیبقران وشێخ قادری شێخ کەریمی کەسنەزان[دەستکاری]

دوای ئەوەی حەمدی ساحێبقران لە گوندی (نژمار) لە کوردستانی ڕۆژھەلات ماوەیەکی زۆر لە ماڵی شێخ قادری کڕبچنە مابوەوە کە ھەردوکیان ئاوارەبون، دوای شەڕی دەربەندی بازیانی سالی ١٩١٩، دواتر ئینگلیزەکان لێبوردن بۆ حەمدی دەردەکەن و دەگەڕێتەوە بۆ سلیمانی، بەڵام لەبەرئەوەی حەمدی زۆر دۆست و نزیکی شێخ قادری شێخ کەریمی کەسنەزان بووە بۆیە ئەم شیعرەی بۆ شێخ قادر نوسیووە:

وا عەجەب ماوم کە ماوم بـۆ بە بـێ تـۆ نامرم

وام ئەزانی کەڵکی ئانی ھیجری دولبەر ناگرم

شێـخ و دەروێـش و مورید و زاھید و پیر و جوان

گەر بە بـێ عەشقـت موسڵمانن ئەوا من کافرم

ئەم سەری ڕووتە لەبەر بێ قودرەتی عاشق نییە

تاجی خورشیـدم لەسەر دایە کە شێتی قادرم

وەک مەجوسی عالەمێ سوجدە دەباتە عاشقت

چونکە سوتاوی فیراقی تـۆم و پشکـۆی ئاگرم

چونکە مونکیر زۆرە قوربان تۆ وەرە بنوێنە ڕوو

با قەمەر وەک سینە کەم قورسی ڕۆژیش داگرم

مەسکەنم مەیخانەیە مەستی شەڕابی ئولفەتم

حەزرەتی ساقی دەزانـێ سیڕی قەلبی زاکیـرم

تو خوا ڕەحمت ببێ ڕووی دڵ لە (حەمدی) کە

دەمێ با ببـێـتە مەزھەری نوری خوایی زاھیـرم

کەڕاماتەکانی حەزرەتی شێخ عەبدولقادر کەسنەزانی[دەستکاری]

کەڕاماتی بەناوبانگ و زۆری ھەیە لەوانە: -

  1. یەکێ لەدەرەبەگەکان و ستەمکارەکان دەست درێژی کردبووە سەر پیاوێکی سەید لە بنەماڵەی پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم ئەو سەییدە چوو بۆ لای حەزرەتی شێخ (قدس اللە سرە) سکاڵای خۆی لەو ستەمکارە کرد، ئەویش فەرمووی ئارامت ھەبێت خودا ماوە دەدات بە ستەمکار بەڵام لە بیری ناکات تۆ لای ئێمە بمێنەوە سکاڵاکەت دەگەیەنیینە باپیرمان پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم دوای ماوەیەکی کورت خودا شێوەی جەستەی ستەمکارەکەی گۆڕی بە شێوەی جەستەی ژن، دوو مەمکی لێ پەیدا بوو، دەنگ و سەروو چاوی گۆڕا، ستەمکارەکە ویستی بە ھەموو شێوەیەک چارەسەری خۆی بکات بەڵام بێ سوود بوو. ناچار بوو کە بێت بۆ لای حەزرەتی شێخ (قدس اللە سرە) بەگریانەوە و دەیووت ئەمە لێدانی تۆیە بەمن کەوتووە دەستی کرد بەپاڕانەوە و دەی وت من ستەمم لەو پیاوە سەییدە کرد، ھەر دەپاڕایەوە تاکو حەزرەتی شێخ فەرمووی: بەڕاستی تەوبە بکە و جارێکی دیکە نەگەڕێیتەوە سەر ستەمکردن، خودا بەبەزەیییە و لە گوناە خۆشدەبێت، ئەویش تەوبەیەکی ڕاستی کرد، جەستەی وەکو پێشوو گەڕایەوە شێوەی خۆی.
  2. پیاوێک لە ڕووسیا لەخەودا حەزرەتی شێخ عەبدولقادری کەسنەزان (قدس اللە سرە) بینی، بوو بە کەمەندکێشی حەزرەتی شێخ، ئەو پیاوە ھەستا ڕووی کردە عێراق و لە ڕێگا نیشانەی ڕووناکایەتی دەبینی بۆ پیشاندانی ڕێگاکە تاکو گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن ھێزەکانی شێخ مەحموودەوە گیرا و تۆمەت بارکرا بەوەی کە سیخورە و فەرمانی لە سێدارەدانی درا، پێش کاتی لە سێدارەدانی شێخ مەحموود لەخەودا حەزرەتی شێخی بینی و پێی فەرموو ئەوە موریدی منە بەری بدە. ئیدی شێخ مەحموود دووپیاوی لەگەڵ نارد. کە گەیاندیانە لای حەزرەتی شێخ پیاوە ڕوسییەکە موسڵمان بوو و تەوبەی لەسەر دەستی کرد، حەزرەتی شێخ ناوی نا (سیف اللە) فەرمانی دا بەفێرکردنی لەبارەی ئاین و تەریقەتەوە، ئێستاش نەوەکانی ماون لە سلێمانی، ناوی لە تۆمارگەی نفوسی سلێمانی بەناوی سیف اللە شێخ قادر نوسراوە.
  3. حەزرەتی شێخ عەبدولقادری کەسنەزان بە ڕێیەکدا دەڕۆیی چاوی بەچۆلەکەیەکی مردار بووەوە کەوت موریدانی لەگەڵ دابوو بەیەکێک لەموریدانی فەرمووی ئەو چۆلەکەیەم بۆ بێنن فەرمووی ئەم چۆلەکەیە نەمردووە بەڵام زیکرەکانی لە بیرچووە ھەندێک چرپەی دا بەگوێی چۆلەکەدا فووی لێ کرد چۆلەکەکە فڕی و ڕۆیشت.
  4. لە دێی کڕبچنە پۆلیسێکی تورک ھەبوو زۆر زیارەتی حەزرەتی شێخ عەبدولقادری دەکرد. ڕۆژێک ژنەکەی وەفاتی کرد، پۆلیسەکە زۆر دڵتەنگ بوو ھانای ھێنا بۆ لای شێخ عەبدولقادری کەسنەزان و قورئانێکی بە دەستەوە بوو وتی: بۆ خاتری ئەم قورئانە ئەی سوڵتان عەبدولقادر بگە بەخێزانەکەم وەفاتی کردووە، حەزرەتی شێخ کە لەم بارودۆخە ئەم پیاوەی بینی قورئانی بەدەستەوەیە. بەپێی پەتی ھەستا و بەڕاکردن بەرەو قورئانەکە لەبەر گەورەیی قورئان و فەرمووی مردووەکە لەکوێیە ڕۆیشت بە دوای دا، و گەیشتە ماڵی پیاوەکە تەماشای کرد خەریکن دەی شۆن، فەرمووی دای پۆشن بەس ھەردوو چاوی بەدەرەوە بھێڵن کەچوو بۆ لای ژنەکە عەسایەکەی بەرەو ڕووی ژنەکە کردوو فەرمووی ان شا اللە نەمردووە سێ جار دووبارەی کردەوە ژنەکە چاوی کردەوە و گەڕاوە بۆ ژیان دوای ئەو پرسیاریان لەئافرەتەکە کرد لەبارەی مردنەکەیەوە ئەویش وتی: ڕووحەکەم دەرچوو بەرەو ئاسمان دەنگێک ھات دەی وت بیگەڕێنەوە بۆ جەستەکەی خۆی لەبەر ئەوەی سوڵتان عەبدولقادری کەسنەزان داوای دەکات کە بەئاگا ھاتم تەماشام کرد لە ناو ئێوەدام.

مردن[دەستکاری]

شێخ لە ئێران مایەوە تاوەکوو لە ساڵی ١٩٢٢زایینی کۆچی دوایی کرد و نازناوی بووە (غەوسی کۆچەر لەبەر ئایینی خودا (الغوث المھاجر فی دین الله) وەکو باپیرەی پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم بوو کە لە شاری مەککە و بۆ شاری مەدینە کۆچی کردووە. دوای خۆی کوڕەکەی خۆی بە شێخی ئەم تەریقەتە کە حەزرەتی غەوس سوڵتان حوسەێنی کەسنەزان دانا. لەبەر داکۆکیکردنی موریدان تەرمەکەیان ھێنایەوە بۆ کوردستان لە دێی کربچنە بەخاکیان سپارد.

وەفاتنامەی حەزرەتی شێخ قادر کەسنەزان لەلایەن سەید بەھائەدین شەمسی قوڕەیشی:

ڕەفێقانی تەریقەت بێن بە جارێ با ببین فانی

لە ھیجرانی وەفاتی شێخ عەبدولقادری سانی

درێغا زاھیدی خەڵوەتنشین و شێخی مومتازم

ڕیفاعی مەشڕەب و مەلەک تەریقی غەوسی گەیلانی

چراغی خانەدانی مستەفا و ئەڕشەدی سادات

موتیعی دەوڵەتی ئیسلام موتیعی دەمری یەزدانی

عوبودییەت مەقام و ئەحمەدی سیڕەت مەلەک

شێوە نوفوسی عیسەوی دەستی یەد مووسا عیمڕانی

سواری چاپوکی مەیدانی عیرفانی فەنا فی اللە

ئەمینی زەھرەی قودسی ڕەفێقی ئەھلی ڕوحانی

سەداقەت حەزرەتی سدیق عەدالەت عومەری فاروق

تەریقەت حەیدەری کەڕاڕ حەیا مانەندی عوسمانی

لە فەیزا مەزھەری فەیزی جونەید و شیبلی و کەرخی

لە وەرعا کاکە ئەحمەد شێخ مەعروفی سولەیمانی

مەقامی زیکری و ناڵەی کەف و دەف تێکەڵی یا حەی

لە تەکیەی شێخدا سەیرە مەلایک دێنە سەیرانی

شەھی مەسنەدنشینی موڵکی فەقرە و جاھی دەروێشی

جبەی پەشمینی خۆی نادا بە تاج و تەختی سوڵتانی

قادر ئیبنولکەریم بوو گەوھەری ئەسڵی کەڕامەت بوو

چ گەوھەر گەوھەری فەخری بەشەر بێ مەعدەن و کانی

تەریقەت ڕوو سەداقەت گۆ حەقیقەت جو قەناعەت خوو

لە مەیدانی ڕەزای حەقدا نەبوو کەس مەردی مەیدانی

دەڵێن تەشریفی بۆ عوقبا لە دنیا کۆچی خێری کرد

باشە با بەسەر دا کەین قوڕی عالەم موریدانی

چ غەوغایە مەگەر فەوتی خەلیفەی غەوسی بەغدایە

سەدای شین و فەغان بەرزە لە عالەم دا لە ھیجرانی

چییە دەروێش بڵێ ئەمڕۆ لە تەکیەی شێخی دەروێشان

سەدای زیکر و نەدای تەھلیل نییە وەک جاری جارانی

سەفای دنیا نەما شێخم کە تەشریفی لە دنیا چوو

بەھەشتی شاد و خوڕەم کرد سەفای دا حوڕ و غیلمانی

نەما سافی سەفای ئایینەکەی ئایین ئیسلامی

تەم و گەرد و غوباری دا بە مێرئاتی موسڵمانی

مورید و موخلیس و مەنسوب دەپرسن گەر

لە حاڵی من لە ھیجرانا (بەھائەدین) دەباری خوێن لە چاوانی

لە شێخی کەسنەزانی گەر نەزانی کەی وەفاتی بوو

لەگەڵ شین و غەما بۆ خۆت خەریک بە تا کە دەیزانی

سەرچاوەکان[دەستکاری]