ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
بەشی سیاسەتی دیوەخان بۆ وتووێژ لەسەر سیاسەت و ڕێسا پێشنیارکراوەکان و گۆڕینی ئەو سیاسەت و ڕێسایانەی وا ھەیە بەکاردەگیرێ. ئەگەر دەتانەوێ شتێکی نوێ پێشنیار بکەن کە سیاسەت یان رێسا نییە، تکایە بەشی پێشنیارەکان بەکاربھێنن.
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣



نوێکردنەوە و بەسەرداچوونەوەی سیاسەتەکان[دەستکاری]

ئەمەوێت بەسەرداچوونەوەیەکی خێرا و نوێکارییەک بەسەر سیاسەتەکان بکەم، لەگەل ئەوەی ویکیپیدیا پێشدەکەوێت پێویستی بە بەدواداچوون و نوێگەریش دەبێت، ئەگەر ئێوە ڕەزامەندی خۆتانم پێ بدەن دەکرێ چەن بەسەرداچوونەوەیەکی خێرا بکەم بەسەر سیاسەتەکان و دواتر ئەنجامەکەی لێرە دادەنێم سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢٨، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: ئەمە شتێکی باشە، بەڵام پێم باشە پێش کارەکە بەوردی باسی بکەیت کە چی دەکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٨، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نوێکردنەوە و بەسەرداچوونەوەی سیاسەتەکان گوونجاندنی لەگەڵ ئێستا و داھاتوویەکی نزیکی ویکیپیدیای سۆرانی کە لەگەڵ مۆدێرن بگونجێت، ھەنێک لە بەشەکانی ویکی کۆنە پێویستە نوێ بکرێتەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:٤٢، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: تەواو بۆم ڕوون نییە کە چۆن کارەکە دەکەیت، بەڵام دڵنیام کە شتی باش دەکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٣، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بۆ متمانەکردن نوێکارییەکان دەھێنمە ئێرە ئەوکات ھەرچیتان بەدڵ نەبوو پووچەڵی دەکەینەوە، ئێستا چاوەڕێی دەنگی ئەوانی ترم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢١، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
سپاس بۆ متمانە کردن —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢٢، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بانگھێشتنامە[دەستکاری]

@Ahrir, @Serchia, @Calak, @Aza, @مامۆستا, @Amine yousefi, @Danial2703kurdistan, @Kurd2021, @Ayoub Majeed, @ArkanEN123, @MFTG, @Kushared, @Pirehelokan, @Aram, @Halbast420, @Paraw, @Muhammed taha, @Épine. @ساکاتا گینتۆکی, @-Haryad, @Abdurhman Ahmad, @فەرهاد, @هیوا@ ،کاردۆ جاف، @Aram —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٠٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پشتگیری[دەستکاری]

دژایەتی[دەستکاری]

لێدوانەکان[دەستکاری]

پشتگیریم تاکەکەسییم پێدایت بۆ ئەوەی دەست پێ بکەیت (دوای وەرگرتنی پشتگیری کۆمەڵگا)، ئەگەر چەند نموونەیەکیش لە کارەکانت دابنێی تاکوو سەیربکرێت ئەوا باشتر دەبێت. لە ئێستادا ڕێکخراوی ویکیمیدیا لەهەوڵی ئەوەدایە کە ڕێسایەکی گشتگیر و بنچینەیی لە ژێرناوی (Universal Code of Conduct) بچەسپێنێت کە لە داهاتوودا لەسەرمانە وەرگێڕان بۆ ئەوانیش بکەین. لەکاتی هاتنە کایەی ئەو باسە ئەوا ئاگادارت دەکەمەوە کە لە وەرگێڕانی ئەم یاسایانەش بەشداربیت ئەوا شتێکی باش دەبێت. لە ئێستادا یاساکان لە قۆناغی پێداچوونەوە و وەرگرتنی بۆچوونە جیاوازەکانە. Kushared (لێدوان) ‏١٠:٤٤، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەوڵی تەواوی خۆم دەدەم بەڕێز @Kushared، وە بەڵێ پێشووتر کارم کردووە لەسەر سیاسەتەکان، سەیری ((ئێرە بکە)) چۆتە ئەرشیڤ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  لێدوان: ئەم کارە بەم شێوەیە ناکرێت، ئاماژەت بە ھیچ نەداوە کە پلانت چییە و چ دەکەیت! سەرەتا دەبێت لە پەڕەیەکی سەر ناوی ھەژمارەکەت پێشنیارەکانت بنووسیت و دواتر ڕای کۆمەڵگە وەربگریت لەسەر ئەوەی کامیان پەسەند بکرێت. بەم شێوەیە ناکرێت ھیچ شتێک کەم و زیاد بکەیت لە سیاسەتەکان. سەرچیا‏١٥:٥٥، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵامەکانم (شیکردنەوە)[دەستکاری]

  •  لێدوان بۆ بەڕێز سەرچیا: بەڕێز @Serchia: مەبەستم نوێکردنەوەی گشتیە وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە کە نوێکارییەکی گشتی بکەم پاشان دەیھێنمە ئێرە کە چی شتێکم نوێکردۆتەوە و چیم لابردووە بێگومان ئەو دەنگدانەی ئیستا تەنھا ڕێگەم پێدەدات نوێکاری بکەم نەک سیاسەت و ڕێسا دروست بکەم پەسەندکردنی سیاسەت و ڕێسا دەکەوێتە دەنگدانی دووەم کە نوێکارییەکانم خستە ڕوو.—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  لێدوان بۆ بەڕێز ئازا: بەڕێز @Aza:  زۆر سوپاس! بۆ بەشداریکردن بەڵام ھەست دەکەم ھەڵە تێگەیشتنێک ھەبێت، بۆ وەڵامدانەوەی تاگ لێدانەکان پێشنیارم بۆکرا کە تاگی بێسەرچاوە و یەک سەرچاوە بەکاربێنم ئێمە ماوەیەکی زۆرە ئەم تاگانە بەکاردێنین ھیچ کاریگەرییەکی جدی لەسەر بەکارھێنەر نەبووە و ھەرکەسێک بیەوێت توانییەتی ناوەڕۆکی بێسەرچاوە بێنێتە ناو ویکیپیدیا کە ئەمەش نازانم گەر زیانی نەبێت سوودەکەی چۆنە ئەمە وادەکات ھەرکەسێک ھەرشتێکی بیەوێت زیادی بکاتە سەر ناوەڕۆکەکانمان، ھەرچۆنێک بێت بەکارھێنانی تاگی بێسەرچاوە و یەک سەرچاوە وەک ئاگاداری سپی وایە واتا دروستکەری وتار ئەتوانێت ئیھمالی بکات، یاخوود سەرچاوە زیاد بکات، گەر تێبینی پڕۆژەکەت کردبێت و ببینیت ئەنجامەکانی چۆن جدی بوون و فشاری خستۆتە سەر بەکارھێنەر بۆ زیادکردنی سەرچاوەلە وتارەکان ناوەڕۆکی بێسەرچاوە لە ئامانجی پڕۆژەکە لادەدات کە زانستنامەیە و پشت بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو دەبەستێت[١] ئەگەر وانەکەین خوێنەرانی ویکیپیدیا چیتر باوەر بە ویکیپیدیا ناکەن و پشتی پێ نابەستن ئێمە وتار بۆخوێنەر دەنووسین ئەگەر خوێنەریش متمانەی بە وتارەکانمان نەبێت کەواتە بۆ کێ دەینووسین، شتی وا لە ویکیپیدیا پێشکەوتووەکان پەسەند ناکرێت گەر کەسێک بەبێ سەرچاوە شت زیاد بکات دەسڕدرێتەوە، سیاسەتێکی سەرەکی ترمان لە ویکیپیدیا ناوی بێلایەنی ڕوانگەیە ئەمەش دەبەزێنرێت گەر بێت و سەرچاوە نەبێت ئەوکاتە دەبێتە Conflict of interest لە وتار نووسین ھەرکەسێک بەپێی ویستی خۆی ئەتوانێت زانیاری زیاد و کەم بکات لە ڕوانگەی خۆی چی بگوونجێت،وە لە پەڕەی وتووێژەکەم کاتێک گفتوگۆمان لەگەل بەڕێزت کرد سەبارەت بە تاگ لێدانەکان خستمە ڕوو کە ئەمە پڕۆژەیەکە کە وتارەکان ناسڕیتەوە و بەڵکو ناوەڕۆکە بێسەرچاوەکان کەمدەکاتەوە و کوالێتی دەگەڕێنێتەوە بۆ وتارەکان[٢]بە سەرچاوەدانان بۆ وتارەکان ئێوە دەمێکی زۆرە لێرەن ھەلبەتە شارەزان پێم خۆشە بۆم ڕوون بکەیتەوە ناوەڕۆکی بێسەرچاوە چۆن سوود دەگەیەنێت بە ویکیپیدیا گەر بزانم لەوانەیە منیش ھەڵەکەم چاک بکەمەوە دەکرێت ھەلە بم، لە کۆتایدا داوای لێبوردن ئەکەم گەر ڕەفتارەکانم ئێوەی نیگەران کردبێت ئێمە لە کۆتایدا بۆ پڕۆژەکە لێرەین.—— Sakura Hana (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: نە ویکیپیدیای کوردی و نە زمانی کوردی و نە وێبی کوردیش چاوبڕیی ورد و توند لە یاسا ھەڵناگرێت. ئەمانە تۆ بە شوێنیەوەیت بۆ زمانە خاوەندارەکان و ویکیپیدیا پێشکەوتووەکانە. بۆیە دووبارە ئەیڵێمەوە تۆ و زۆر کەسی تریش لێرە بەداخەوە نازانن چی بۆ ویکیپیدیای کوردی باشە. ئێوە دەرکتان بە واقیعی زمانی کوردی و کۆمەڵگای کوردی نەکردووە و لە خەیاڵاتی خۆتاندا ئەسووڕێنەوە. ڕێزم ھەیە بۆ ھەوڵ و تەقالاتان بەڵام بێن و دەس لەمانە ھەڵگرن و لە جیاتی پەرە بە وتارەکان بدەن. دیسان ئەڵێم ویکیپیدیای کوردی چاوبڕیی ورد و توند لە یاسا و دەستوور ھەڵناگرێت و ئەم کارە زیانی پێ ئەگەیێنێ. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: 😕 وەڵامی تەواوم بۆ ئەو قسانە وەرنەگرت بۆ نمونە باسی ئەوەم کرد کە بەکارھێنانی تاگەکانی {{یەک سەرچاوە}} و {{بێسەرچاوە}} سوودێکی نەبووە و پڕۆژەکە جدی تر توانیویەتی پەرە بە وتارەکان بدات 🎯، وە باسی ئەوەم کرد کە ناوەڕۆکی بێسەرچاوە لە ویکیپیدیا زیانەکانی چییە و پرسیارم کرد ئاخۆ دەبێت چ سوودێک بەم زانستنامەیە 📖 بگەیەنێت و باسی ویکیپدییای کوردیم کرد ، بەڵام یاسای جدی و توند لەکوێیە کە ئێمە تەنھا داوای ئەوە بکەین ئەو شتەی دەیھێنی پشت بە سەرچاوەکەی ببەستێت نازانم ئایا ئەمە ھیچ قورسیەکی تێدایە؟ کە بەلایەنی کەم سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو پشتگیری وتارێک بکات؟ یاخوود ھیچ ماندوو بوونێک لەوە ھەیە ھەر تەنھا بنووسیت لە فلانە شوێن و لاپەڕە و دەزگا ھێناومە ھیچی تێناچێت بەڕای من، سەبارەت بە وەڵامی دووەم ویکیپدیای کوردی سۆرانی ھیچی کەمتر نییە لە ئینگلیزی و عەرەبی یا فارسی، لەڕاستیدا سەرچاوە دوایین شتە گفتوۆگۆی لێرە لەسەر بکرێت و شتێکی زۆر بنەڕەتییە، داوا دەکەم بۆم ڕوون بکەیتەوە ئەوانەی باسم کرد  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەموومان ئەزانین وتار سەرچاوەی بێت باشە و نەبێت جێی متمانە نییە، ئەمانە شتێ نییە کەس حاشای لێ بکا. بەڵام کام وتار؟ وتاری سیاسی یا دینی کە ئەتوانێ جێی ناکۆکی بێت بەڵێ، بەڵام بۆ وێنە وتاری بەرزی کە ھەمووی پێنج خەتە سەرچاوەیشی نەبوو نەبوو. بیبێ زۆر زۆر باشترە، بەڵام ئێستا کە نییەتی سڕینەوەی چ سوودێکی ھەیە؟ من لەوە تێ ناگەم. ئەوەش کە ئەڵێی ویکیپیدیای کوردی ھیچی لە فارسی و عەرەبی کەمتر نییە دەری ئەخا کە دووری لە واقیع و لە خەیاڵا ئەژیت. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٦، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐───└
بەڕێز @Aza من سپاست ئەکەم وەکوو خۆت ئەڵێیت گەر وتار سەرچاوەی ھەبێت جێگای متمانە دەبێت، دەزانین ئەم وتارە لەکوێوە زانیارییەکانی ناوی ھاتووە بەم شێوەیەش دوو سیاسەت پێشێل ناکات[٣] [٤] سەبارەت بە سڕینەوەی وابزانم ئەوە ئامانجی زانستنامەکەیە کە ھەر شتێک بھێنرێتە ناوی پێویستە پشت بە سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو ببەستێت، ئەمە شتێک نییە من لەخۆمەوە بیلێم بەڕێز جیمی وەیڵز زانستنامەکەی وا دامەزراندووە ئێرەش یان ھەر یەکێک لە پڕۆژەکان سەربە دامەزراوەی ویکیمیدیان و خاوەنی یاسایی پڕۆژەکانە ھەر لە وێبگەی فەرمی دامەزراوە باس لەوە دەکات کە ویکیپدییا پشت بە سەرچاوەی یباوەرپێکراو دەبەستێت بۆ ناوەڕۆکەکانی[٥] جگە لەوەش ئەو پڕۆژەیەی من دامنا کە ھەڵە تێگەیشتنی لێ دروست بوو، ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە سڕینەوەی وتار نەبوو بەڵکو کەمکردنەوەی ناوەڕۆکی بێسەرچاوە بوو[٦] بۆیە وتارەکەی تۆ کە تاگەکەی چووە سەر بۆ ئەوە بوو ناوەڕۆکەکانی کەم بکرێتەوە بۆ ڕێژەیەکی ستاندارد کە ئەتوانرێ سەرچاوەی بۆ دابنرێت و ڕێکبخرێتەوە، بەڵێ دوبارە دەیڵێمەوە ویکیپدیای کوردی سۆرانی ھیچی لە فارسی و عەرەبی کەمتر نییە ھەموو شتێک سەرەتاییەکی ھەیە دواتر پەرە دەسەنێت بۆ باشتر و باشتر، ئامانجی سەرەکی ھەمووان بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی سەلامەت و ئاسوودەبەخشە کە بەخێرھاتنی ھەمووان دەکات لە بەشداریکردنی تۆش دڵنیام ھاوڕای لەگەڵم  زۆر سوپاس!—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٤٤، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
::

  •  لێدوان بۆ خاتوو شوشە @Amine yousefi:دەنگەکەت شیکردنەوەی لەگەڵ نییە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  لێدوان بۆ بەڕێز چالاک @Calak: سپاس بۆ دەنگەکانتان من خۆشحاڵ دەبم ئەگەر لێرە بەیەکەوە کاربکەین بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی باشتر بەبێ تێکەڵکردنی بیرورای کەسی و رق بەرامبەرم، داوا دەکەم لێکدانەوەتان باش بێت و ھەر کێشەیەکم ھەیە ڕاستەوخۆ باسی بکەن لێرە بەم شێوەیە من بەپەلە کێشەکە چاک دەکەمەوە و لە کۆتایدا نیازی من بەشداریکردن و باشترکردنی زانستنامەکەیە گەر ھەست دەکەیت ھەڵەیەک ھەیە تکایە وەرە بۆ پەڕەی وتووێژەکەم گفتوگۆم لەگەڵ بکە: بۆ وەڵامدانەوەی بەڕێزتان لەسەر وتارەکان ئەوەنەی من لە قسەکەی بەڕێزتان تێگەیشتم

وتارێکە بە ھەموویەوە ١٠ دێڕ نییە ٢٠ تاگی لێدراوە ھەر بۆ ئەوەی ژمارەی دەستکارییەکانی خۆیان زیاد کەن

┐─────────────────────────────────└
قسەکتان دوو تێگەیشتن دێنێتە کایەوە من ھەردووکی لە ھەردوو ڕوانگە وەڵام دەدەمەوە::

  • 🔍یەک:وتارێکی دیاریکراو ھەبووبێت لەچەن ڕستەیەکی کەم پێکھاتبێت من نزیکەی دە بۆ بیست تاگم لێدابێت❔ :: وەڵام من تێناگەم کامە وتار ھەبووە بەم شێوەیە، من بۆ وتار زیاتر لە دوو تاگ بەکارناھێنم زۆرترینی سیان بووە ئەویش لە حاڵەتی لەناکاوی وتارەکە، من تاگ_بارانکردنم خوێندۆتەوە و دەزانم چیدەکەم و چۆن تاگ بەکاردێنم، ئەگەر دەزانیت شتێکی وام کردووە تکایە بەستەری وتارەکە دابنێ بێگومان من داوای لێبوردن لەھەر کارێک دەکەم کە ھەڵە بووبێت بەڵام دڵنیام لەم ڕوانگەیەوە ھەڵە تێگەیشتن ھەیە و من زیان لێرە نادەم.
  • 🔍دوو: تاگم بۆ ئەم وتاری بێسەرچاوانە بەکارھێناوە بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکارییەکانی خۆم: وەڵام ئێ ئەمە خراپکارییە ئەگەر شتی وام کردبێت خۆ تاگی سڕینەوە گاڵتە نییە و بەڕێوەبەران کاری لەسەر دەکەن گەر من بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکاری خۆم تاگی سڕینەوەم بەکارھێناوە و Conflict of interestم لەم ڕوانگەیە ھەیە تکایە مەوەستە پێویستە من ڕابگڕیت! نەک من ھەر بەکارھێنەرێکی تر ئەمە زۆر ترسناکە و شێواندنی بەڕێوەبردنی ویکیپیدیایە چونکە ئەم تاگانە بەڕێوەبەران کاری لەسەر دەکەن و شێواندنی بەڕێوەبردنی ویکیپیدیا شتی باشی لەدوا نایەت، وە پلان دانرابوو لەسەر سەدان وتار دابنرێن گەر وابێ دەبێ من لێکۆلینەوەم لەگەل بکریت لەسەر ئەو خراپکارییە، بەڵام بە پێچەوانەوە من ئامانجم لە گەڕاندنەوەی کوالێتی وتارەکان بووە ھەر لەسەرەتای کارەکەشم دوو بەڕێوەبەرم ئاگادار کردۆتەوە[٧] کە من چیدەکەم و ئامانجم چییە، بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکاری ئەسلەن بەبیرای من پێویست ناکات بۆ ژمارەی دەستکاری پڕۆژەیەکی وا گەروە بکەمەوە؟ بڕۆ دەستکاری پەڕەی خۆڵەپەتانێ بکە ژمارەی دەستکاری زیاد دەبێت شتێکی ئەوەنە گران نییە بۆ ئەوەی من پڕۆژەیەکی ئاوا گەورەی بۆ بکەمەوە، و دڵنیاتان دەکەمەوە ھەڵە تێگەیشتن ھەیە تکایە من و تۆ لەبەر زانستنامەیەک لێرەین و من پێم خۆشە وەک ھاوڕێ بمنینەوە و لێکدانەوەمان بەرامبەر یەکتر باش بێت چونکە لە داھاتوودا بەیەکەوە لەم کۆمەڵگەیەن لەگەڵ یەک کاردەکەین بمبورە ئەگەر قسەکانم زیاد لە پێویست بووە دوبارە  زۆر سوپاس!
  •  لێدوان بۆ بەڕێز دانیاڵ @Danial2703kurdistan: ڕوونکردنەوەت بۆ دەنگەکەت نەداوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵامدانەوە (دەنگەکان)[دەستکاری]

من سوپاسی ھەمووتان دەکەم کە بەشداریتان لەم دەنگانە کردووە ئەوە مانای ئەوەیە ئەتانەوێت ویکیپیدیا پێشبکەوێت، سەبارەت بە دەنگەکان من ھەنێک لە دەنگەکان بە بیروای کەسی دەبینم زیاتر، نەک بە شێوەی ئینسایکڵۆپیدیایی بێت[٨][٩] بۆ نمونە گەر سەیری WP:AAAD بکەین ھەرچەنە لە ئینگلیزیە و مەبەستێکی ترە بەڵام بۆ ئەم دەنگانەی ئێمە سوودی ھەیە کە ڕوونی دەکاتەوە پێویستە دەنگەکانمان خزمەتی ویکیپیدیا بکات و دووربێت لە بیڕورای کەسی، دەنگ دەدەیت بە شتێک یان کەسێک کە ئەزانیت سوودی بۆ زانستنامەکە ھەیە نەک پێچەوانەکەی، بۆ نمونە لەم دەنگدانەی خۆمان من بەداخەوە ھەستم بەمانە کرد (WP:JUSTAVOTE:: تەنھا دەنگدان بەبێ ڕوونکردنەوە)، (WP:PERX:: بە پشت بەستان بە ڕوونکردنەوەی کەسێکی تر بەبێ ئەوەی خۆت ڕوونکردنەوە بدەیت) (WP:IDL و WP:LIKE کە لە ھەنێک لە دەنگەکانی پشتگیری و دژایەتی بینیم، من دەنگی ھەمووتان بەرز دەنرخێنم بە دژایەتی و بە پشتگیریشەوە ھەڵبەتە ھۆکاری خۆتان ھەیە، بەڵام تکایە با دەنگەکان بۆ ویکیپیدیا بن

لە کۆتایدا[دەستکاری]

داوای یارمەتی لەھەمووتان ئەکەم بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی باشتر لە ویکیپیدیای سۆرانی و دووربوون دڵشکان و ژینگەی ناخۆش، ئامادەکردنی ژینگەیەک کە بەخێرھاتنی ھەمووان بکات لە دروستکردنی ئینسایکڵۆپیدیادا  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێداچوونەوە بۆ دەنگەکان[دەستکاری]

لێدوانی پێداچوونەوە[دەستکاری]

ئەنجامەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان

  1. ^ :سەلماندنیبوون:ھەر شتێک لە ویکیپیدیا دادەنێی پێویستی بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و سەلمێندراو ھەیە
  2. ^ سەیری پڕۆژە بکە
  3. ^ وپ:سەلماندنیبوون
  4. ^ وپ:بێلایەنی ڕوانگە
  5. ^ وێبگەی فەرمی ، "Readers verify the facts. Articles are collaboratively created and edited by a community of volunteers using reliable sources, so no single person or company owns a Wikipedia article" ھێنراوە لە پەڕەی سەرەکی دامەزراوەی ویکیمیدیا.
  6. ^ بینینی مێژووی پڕۆژە
  7. ^ بڕوانە ئێرە
  8. ^ "Wikipedia:Arguments to avoid in deletion discussions", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-09-07, retrieved 2021-09-07
  9. ^ "Wikipedia:Arguments to avoid in adminship discussions", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-09-04, retrieved 2021-09-07

سڕ کردنی @Tessla[دەستکاری]

ئەنجام:

نەکرا؛ باسەکە نەگەیشتە ئەنجام. Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:٠١، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو لە @Sakura emad: و @Aram: و @Serchia: و @Kushared: و @Kurd2021: و هەر بەکارهێنەرێکی تر کە تەمەنی سەروو ٢ ساڵ بێت سڵاو لە @Sakura emad: و @Aram: و @Serchia: @Kushared: و @Kurd2021:

مەبەست[دەستکاری]

لێرە کۆبووینەتەوە دەربارەی سڕکردنی بەڕێز تێسلا، بەهۆی ئەوەی لەسەرەتای بەکارهێنانی بەڕێوبەرایەتی سودی نەبووە بۆ ویکیپیدیا و ئەم کۆتا جارەی کە لە کێبڕکێکەدا کۆمەڵێک وتاری زۆر خراپی دروستکرد و لایەنی خراپەکاری پێوە دیاربوو و ڕێزی ناو کێبڕکێیەکەی نەهێشت بۆیە لێرە دەمەوێت دەنگ بدەن.

ئەنجام[دەستکاری]

بە سڕکردنی بەڕێز Tessla بۆ ماوەی ١٨ ڕۆژ، یاخود زیادکردنی لە کۆبوونەوەکەدا ئەمەش وەکو هۆشیارکردنەوەی لەسەر ئەو کارەی کە لە مێژە بەسەرماندا تێپەڕبووە لە ویکیپیدیا

تێبینی[دەستکاری]

هیچ نەرمو نیانییەک نابێت بەرامبەر بەکارهێنەر بەکاربهێنرێت، و لێبووردنی نییە و پازشیش نییە

لەگەڵ[دەستکاری]

دژایەتی[دەستکاری]

دژ لە لێدوانی خوارەوە ھۆکارەکەم ڕوون کردووەتەوە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 لێدوان:[دەستکاری]

.Aro Salar (لێدوان) Aro Salar (لێدوان) ‏٢٠:٢٥، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر چەند من ساڵێکە لە ویکیپیدیام بەڵام ڕای خۆم دەڵێم. من خۆم سەرەتا ساڵی پێشوو بوو کە لە ویکیپیدیای فارسییەوە ھاتمە ویکیپیدیای کوردی و کاتێک چاوم لە دەستکارییەکان دەکرد ھەر ناوی بەڕێز تێسلام دەبینی. ئێمە بەپێی ئامارەکان ١٤٧ بەکارھێنەری چالاکمان ھەیە لە کاتێکدا ویکیپیدیای ئینگلیزی ١٢٢ ھەزار بەکارھێنەری چالاکی ھەیە، شایەد ئەگەر لەوێ بەکارھێنەرێک بڕوات جێگای زۆر دیار نەبێت بەڵام لێرە ئەگەر ھەر بەکارھێنەرێکی چالاک بڕوات (بەتایبەت بەکارھێنەرێکی ئاوا کە دەیان ھەزار دەستکاری تەنیا لەماوەی ساڵێکدا ھەبووە)، چیتر ویکیپیدیای کوردی جێی خۆی ناگرێتەوە. من کێشەی تێسلام لەگەڵ چەند بەکارھێنەرێک دیوە، ھەر چەند خۆشم دژی سیاسەتەکانی ئەو بەڕێزە لە بابەتی وتارە ھەڵبژێردراوەکانم، بەڵام ھیچ کات لەگەڵ لێستاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی یان بەربەستکردنیدا نیم و پێموایە بەو کارە کۆلکەیەکی ویکیپیدیای کوردی تێک دەشکێت. ئێمە لێرە لە بابەتی کەمبوونی ئەندام دەناڵێنین، چۆن لەبیری لادانی بەکارھێنەرێکی چالاک دان؟ ئەی بۆ کارەکانی نەبینین و چاو لێنەکەین کە چەندی دەستکاری ھەبووە و چەندی وتار ساز کردوو؟ ئێرە ویکیپیدیایە و ھەموو دەتوانن بەشدارییان ھەبێت، ئێوە لە من چاکتر ئەوانە دەزانن و ھەتا ئەو جێگایەش بزانم و لە یاساکان تێبگەم، تێسلا ھیچ یەک لە یاساکانی پێشێل نەکردوون. باشتر وایە لەجیاتی ڕقداگرتن لە یەکتری لە بیری بەرەوپێشبردنی ویکیپیدیاکەماندا بین؛ بۆ لەجیاتی سکاڵای بەربەستکردن، دوو پڕۆژەی نوێ دەست پێ نەکەین؟ بۆ بە یارمەتی یەکتری بیرێکی نوێ بۆ کێشانی بەکارھێنەری نوێ بۆ ئێرە نەکەین؟ بۆ شتێک بۆ چوونەسەرەوەی ویکیپیدیای کوردی لە بابەتی جیاوازەکان لە ئامارەکاندا نەکەین؟ بۆ دەبێ ئێمە ھەتا ئێستا لە دەیان پڕۆژەی ویکیمیدیادا ھەر ویکیپیدیا و ویکیفەرھەنگمان بە کوردیی ناوەندی ھەبێت؟ تکایە ئەگەر شتێکمان لەدەست دێت با بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکە بیکەین. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj ببمورە بەڕێز وتەکانت وەرناگیرێن، چونکە تەمەنت یەک ساڵە، ببورە Aro Salar (لێدوان) ‏٢١:٥٥، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aro Salar: نەمدەوسیت قسە بکەم چونکە زۆر ماندووم، بەس لەبەر ئەم لێدوانەی سەرەوەت خۆم نەگرت. @Nskoalj: بەکارھێنەرێکی لێزانە و مادام دەسەڵاتی دەستکاریکردنی ھەیە، دەتوانێت ڕای خۆی بڵێت. تکام وایە ئەم جۆرە لێدوانە دووبارە نەبێتەوە. لەگەڵ ڕێزدا. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:٠٦، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram زۆرباشە، بەڕێز ئارام، هیوادارین تۆش لەکاتی خۆیدا وەڵامێک بدەیت، زۆر سوپاس و بەڕێز @Nskoalj بەڕێز تێسلا خۆمان دەزانین کە ئەمە یەکەم جاری نییە دژی یاساکانە و من لە زووەوە و چەند بەڕێوبەرێکی دیکە دەزانین، بەڵام بەربەستی ناکەین، بەڵکو سڕی دەکەین لە کێبڕکێیەکە، واتا ڕێگەی نادرێت دەستکاری بکات، لە بەرواری کێبڕکێیەکەدا، و بەڕاستی بەڕێز تێسلا زۆر خۆ نەگونجێنەرە.~~~ Aro Salar (لێدوان) ‏٠٦:١٨، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad @Serchia @Kurd2021 @Kushared تکایە وەرنە ڕا و بۆچوونتان بڵێن Aro Salar (لێدوان) ‏٠٨:٠٤، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aro Salar من پێشتر بۆچوونی خۆم لەسەر کارەکانی نوسیوە و پێم وانییە دووبارە پێویست بێت .سوپاس Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٣١، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ ڕێزم بەڵام ئەوە جۆرێک ڕکابەرلادانە. ئەگەر ھەڵەیەک و شتێک بکات لە پێشبڕکێدا ئەوە بەڕێوەبەرانی تر دەیزانن و دواتر لە کۆتاییدا ڕەچاوی دەکەن. ھیوای سەرکەوتوویی بۆ ھەمووان. Nskoalj (لێدوان) ‏١١:٢٩، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj دەمزانی قسەی وادەکەیت بەڵام گەر کارەکانی بەڕیز تێسلا بە ڕکابەری بزانیت، ئەوا زۆر هەڵەیت، چونکە ئەوە کێبڕکێ نییە کە ڕێز نەمێنێت، جەنابتان هیوادارم ڕابووەستن لەم کۆبوونەوەیەدا چونکە ئەمە پێنج ڕۆژی پێدەچیت بەلایەنی کەمەوە Aro Salar (لێدوان) ‏١٢:٠٧، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نە دژبەری ئێوەم و نە ھاندەری تێسلا و ئەگەر ئەو شتە پێچەوانەش بایە من ھەر لەو لایە ڕادەوەستام. من تەنیا ڕا و بۆچوونی خۆم گوت و چیتر درێژە بە باسەکە نادەم و ھۆکارێکی تری دژایەتیشیم ئەوەیە تێسلا تۆمەتبار دەکەن بەبێ ئەوەی بەڵگەیەک بخەنە ڕوو و دەڵێن بێڕیزی دەکات یان یاساکانی پێشبڕکێ پێشێل دەکات! ئەوە زۆرینەی کۆمەڵگا و بەڕێوەبەرانن کە قسەی کۆتاییدا لەبارەیدا دەکەن. Nskoalj (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەگشتی من خۆم دەستکارییەکانی ھەموو لایەکتانم بینیوە و گەر من لە بەرامبەر تێسلادا بام ڕاستییەکەی دڵم نەدەھێشا لێی بەڵام... من ڕای خۆم گوت و ھۆکاریشم ھێنایەوە، بەڵام باشتر وایە بەڵگە بخەنە ڕوو و بەستەر بۆ وتەکانتان دابنێن ھەتا ئەوانەی دیکە چاکتر لە باسەکە تێبگەین. ھیوادارام ھەمووتان سەرکەوتوو بن. چیتر با باسەکە لە نێوان خۆماندا درێژتر نەکەینەوە، سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٣:١٠، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj بۆیە دامنەنا لەبەر ئەوەی ، ڕێکە ئەوەی دیوەخانی پێش ئەمە مەسەلەکە لەسەر ئەو بوو، ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)#گوێنەدان بە داوای بەکارهێنەر ئەوەتانێ، ئەکواتەش شکاتی لەسەری هەبوو، بەڵام تا توانیم تۆزێکم بۆ پۆشی بەڵام هی ئەمجارەی زۆر بوو، لە وتووێژەکەی سەرەوەیدا هەموو کێشەکانی نوسراوە، تەنها ئەم دیوەخانەی خوارەوەڤهی کۆنەکەی کۆکردەوە و هەروەها هی کێبڕکێیەکەشی هێنایە سەر، بۆ زانیاریشت ئەمە ڕکابەر لادان نییە، بەڵکو گەڕانەوەی ڕێزە بۆ پێشبڕکێیەکە، و پاراستنی هاوسەنگی تا ڕەدەیەکی کەم Aro Salar (لێدوان) ‏١٣:٢٤، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر ئەمە لەسەر پێشبڕکێی وتارنووسینەکەی مێتاویکییە و بەس، ئەوا دەتوانن بەردەوام بن، بەڵام Tessla دوو وتاری بۆ ھەژمار ناکرێ و بۆ ئێستا ھەر ئەوەندە بەسە کە باسی بکەم. دەتوانن بەردەوام بن. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:٥٨، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارۆ ھەر ئەو جۆرەی کە گوتم بەڕێوەبەران بەتایبەتی کاک ئارام و کاک محەممەد ھۆشیاری ڕکابەرییەکن و تەواوی خاڵەکان لەبەر چاو دەگرن بۆیە پێویست نییە نیگەرانی ھاوسەنگیی کێبڕکێیەکە بی. ھیوای سەرکەوتن بۆ ھەمووتان لەو کێبڕکێیەدا. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٠٣، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.