سووکایەتی بە قورئان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
قورئانێکی سوتێندراو

سووکایەتی بە قورئان زاراوەیەکە ئاماژە بە ھەر جۆرە بێڕێزی کردنێک دەکات بەرامبەر قورئان، بێڕێزیکردن بەرامبەر قورئان کوفرە و بکەرەکەی لە ئاینی ئیسلام دەچێتە دەرەوە، و لەتۆڵەی سووکایەتی کردن بەقورئان دەکوژرێت.[١][٢] زۆربەی مەزھەبە ئیسلامییەکان دەڵێن دەبێت بە دەستنوێژ قورئان ھەڵبگیرێت و موسڵمانان ھەمیشە بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ قورئان بکەن.[٣] ڕزگاربوون لەقورئانە دڕاو و کۆنەکان بەچەند شێوازێک دەبێت، لەوانە سووتاندنی قورئانەکە و ژێرگڵ خستنی خۆڵەمێشەکەی یاخود لەشوێنێکی پاک بخرێتە ژێر خاک.[٤]

حوکمەکەی[دەستکاری]

حوکمی سووکایەتی کردن بەقورئان کوفرە، و بکەرەکەی لە ئاینی ئیسلام دەباتە دەرەوە، ئەگەر کەسێک ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ موسڵمانان ھەبوو بەسووکایەتی کردن بەقورئان ڕێککەوتنەکە ھەڵدەوەشێنێتەوە دەبێت بە دوژمن بەپێی کۆدەنگی موسڵمانان.[٥]

دیارترین حاڵەتەکان[دەستکاری]

٢٠٠٥-ئەمریکا[دەستکاری]

لەزیندانی گوانتانامۆ ساڵی ٢٠٠٥ ئەفسەرە ئەمریکییەکان ھەستان بەسووکایەتی کردن بەقورئان بەرامبەر گیراوە موسڵمانەکان.[٦][٧]

٢٠٠٧-نەیجیریا[دەستکاری]

ساڵی ٢٠٠٧ مامۆستایەکی مەسیحی کوژرا دوای دەنگۆی ئەوەی سووکایەتی بەقورئان کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "هل يستتاب من أهان المصحف ومزقه". aliftaa.jo. Retrieved 2021-07-26.
  2. ^ "تدنيس القران". www.saaid.net. Retrieved 2021-07-26.
  3. ^ "تدنيس القرآن", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2021-06-13, retrieved 2021-07-26
  4. ^ "ما حكم إحراق المصحف؟". binbaz.org.sa (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-26.
  5. ^ "حكم تدنيس المصحف وإهانته - جمهرة العلوم". jamharah.net. Retrieved 2021-07-26.
  6. ^ "تدنيس القرآن في معتقل غوانتنامو". المعرفة (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-26.
  7. ^ "تدنيس المصاحف في معتقل غوانتانامو". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-26.