شتە نامۆکان
شتە نامۆکان | |
---|---|
![]() لۆگۆی شتە نامۆکان | |
چەشن | |
دانەر | برایانی دەفەر |
ئەکتەران | |
ئاوازدانەر(ان) |
|
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٣ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٢٥ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
مۆنتاژ |
|
وێنەگر |
|
ماوەی پەخش | ٤٢–٧٧ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | نێتفلیکس |
پەخش | |
فۆرماتی وێنە |
|
فۆرماتی دەنگ | دۆڵبی دیجیتاڵ ٥٫١ |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ | – ئێستا
گرێدان بۆ دەرەوە | |
ماڵپەڕی فەرمی |
شتە نامۆکان زنجیرەیەکی خەیاڵی زانستی ترسناکی تۆڕی ئەمریکییە کە لەلایەن برایانی دەفەرەوە دروست کراوە و لە نێتفلیکس بڵاوکراوەتەوە. دووانەکە بەڕێوبەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری زنجیرەکەن لەگەڵ شۆن لێڤی و دان کۆھن. زنجیرەکە لە نێتفلیکس پریمیەر کرا لە ١٥ی تەممووزی، ٢٠١٦. زنجیرەکە کە باسی ١٩٨٠ اکان دەکات لە شاری خەیاڵی ھۆکینس، ئیندیانا، وەرزی یەکەم سەرنج ئەداتە سەر لێکۆڵینەوەی ونبونی کوڕێکی گەنج کە بەدوایدا ڕووداوی سەرو سروشتی لە دەوری شارەکەدا ڕوودەدەن، وەک دەرکەوتنی کچێک کە توانای مێشکی ھەیە. زنجیرەکە گروپێک ڕۆڵی تێدا ئەگێڕن کە پێکدێت لە وینۆنا ڕایدەر، دەیڤد ھاربەر، فین وۆڵفھاڕد، میڵی بۆبی بڕاون، گەیتن ماتەرازۆ، کەیڵەب مەکڵاکڵین، نۆوا شناپ، سەیدی سینک، ناتالیا دایەر، چارلی ھیتن، جۆو کیری، کارا بوۆنۆ، و دەیکرێ مۆنتگۆمەری.
برایانی دەفەر زنجیرەکەیان بەرھەم ھێنا لە تێکەڵەی لێکۆڵەری درامی، لەگەڵ شتی سەرو سروشتی، کە بە ترسناک، و زانستی خەیاڵی خراوەتە ڕوو، لەگەڵ ھەستی وەک منداڵ. دانانی زنجیرەکە لە ١٩٨٠ اکان، برایانی دەفەر ئەماژەیان بە کلتووری پۆپی ئەو سەدەیە داوە، ھەروەھا چەندین بابەت و ڕووی دەرھێنەری لە کارەکانی ستێڤن سپیلبێرگ، جۆن کارپێنتەر، و ستیفن کینگەوە وەرگیراوە، ھەروەھا ئەنیمێ و یارییە ڤیدیۆیەکان. بیرۆکاشیان لە تاقیکردنەوە سەیرەکان وەرگرتووە کە لە کاتی جەنگی ساردا کراون، و دەنگۆی پلان و تاقیکردنەوەی نھێنی حکوومەت.
شتە نامۆکان سەرنجی خەڵکانێکی زۆری ڕاکێشاوە و ھەوادارێکی ئێجگار زۆری ھەیە لە سەرتاسەری جیھاندا. نجیرەکە ستایشی لێکرا بۆ کارەکتەر، کەش، ڕۆڵ گێڕان، ساوندتراک، دەرھێنان، نووسین، و ڕێزلێگرتنی لە فیلمی ١٩٨٠ اکان. زنجیرەکە زۆر خەڵاتی بردووەتەوە و بۆ زۆر خەڵات پاڵێوراوە، کە پێکدێن لە ٣٩ پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم (و بردنەوەی شەش دانەیان)، چوار پاڵاوتن بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، پاڵاوتنێک بۆ خەڵاتی ئەکادیمی تەلەڤزیۆنی بەڕیتانی، دوو پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی دەرھێنەری ئەمریکا، سێ پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی نووسینی ئەمریکا، و سێ پاڵاوتن بۆ خەڵاتی گرامی. خەڵاتێکی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە بردووەتەوە بۆ باشترین ڕۆڵ لە زنجیرەیەکی درامی، دوو خەڵاتی پەیمانگای فیلمی ئەمریکی، خەڵاتێکی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگرانی تەلەڤیزیۆن، و سێ خەڵاتی ھەڵبژاردەی خەڵکی. لە ئەیلوولی ٢٠١٩ دا، زنجیرەکە نوێکرایەوە بۆ چوارەم وەرز. برایانی دەفەر وتویانە کە شتە نامۆکان زنجیرەکە ئەگەری تەواوبوونی ھەیە دوای وەرزی پێنجەمی.
چیرۆک[دەستکاری]
شتە نامۆکان لە شاری خەیاڵی ھۆکینس، ئیندیانا دایە، لە سەرەتای ١٩٨٠ اکان. تاقیگەی ھۆکینسی سەرتاسەری کە وادیارە لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ بەشی وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات، تاقیکردنەوەی نھێنی دەکەن بۆ نائاسایی و سەرو سروشتی، کە بۆ تێستەکان مرۆڤ بەکار دەھێنن. بێئاگاییانە، دەروازەیەکیان دروستکردووە بۆ گەردوونێکی تر، بەناوی «سەراوژێرەکە». کارتێکردنی سەراوژێرەکە دەست دەکات بە تووشکردنی ھاوڵاتی ھۆکینس کە دەربارەی نازانن.[١][٢]
وەرزی یەکەم لە تشرینی دووەمی ١٩٨٣وە دەست پێدەکات، کە ویڵ بایەرس لەلایەن بوونەوەرێکی سەراوژێرەکەەوە ئەفڕێندرێت. دایکی، جۆیس، و بەرپرسی پۆلیسی شارەکە، جیم ھۆپەر، دەگەڕێن بەدوای ویڵدا. لە ھەمان کاتدا، کچێکی گەنج کە ھێزی مێشکی ھەیە بەناوی ئیلێڤن لە تاقیگەکە ھەڵدێت و یارمەتی ھاوڕێکانی ویڵ دەدات، مایک، دەستن، و لوکەس، لە ھەوڵی خۆیان بۆ دۆزینەوەی ویڵ.[٣]
وەرزی دووەم دوای ساڵێکە، کە لە تشرینی یەکەمی ١٩٨٤ و دەست پێدەکات. ویڵ ڕزگارکراوە، بەڵام کەم کەس دەربارەی ڕووداوەکە دەزانن. کە دەردەکەوێت کە ویڵ ھێشتا کاریگەری لەسەرە لەلایەن بوونەوەرەکانی سەراوژێرەکەوە، ھاوڕێ و خێزانەکەی دەزانن کە ھەڕەشەیەکی گەورەتر لەسەر گەردوونەکەیانە لەلایەن سەراوژێرەکەوە.[٤]
وەرزی سێیەم دوای چەند مانگێکە، چەند ڕۆژێک پێش ٤ی تەممووزی ١٩٨٥. مۆڵی ستارکۆرتی تازە بووەتە سەرنجی سەرەکی دانیشتووانی ھۆکینس، کە کاری کردووەتە سەر فرۆشگاکانی تر. ھۆپەر زۆر نیگەرانی پەیوەندییەکەی نێوان ئیڵێڤن و مایک دەبێت کە ھێشتا ئەیەوێت بایەخ بە جۆیس بدات. نەزانراو بۆ شارەکە، تاقیگەیەکی سۆڤیەتی نھێنی لەژێر ستارکۆرت دەروازەیەک بۆ سەراوژێرەکە ئەکاتەوە، کە ڕێگە بە بوونەوەرەکانی سەروژێرەکە ئەیات کە کۆنتڕۆڵی دانیشتووانی ھۆکینس بکەن کە کارەساتێکی تر دروست دەکات.[٥][٦]
کاست و کارەکتەرەکان[دەستکاری]
- وینۆنا ڕایدەر بەڕۆڵی جۆیس بایەرس،[٧] دایکی ویڵ و جۆناثان بایەرس. ئەو لە لۆنی بایەرس جیا بووەتەوە. لە وەرزی دووەمدا، ژووان ئەبەستێت لەگەڵ ھاوپۆلی دوا ناوەندی کۆنی، بۆب، تا مردنەکەی لە کۆتایی وەرزەکەدا. ئەو و ھۆپەر پێدەچێت کە ھەستیان بۆ یەکدی ھەبێت.
- دەیڤد ھاربەر بەڕۆڵی جیم ھۆپەر،[٧] سەرۆکی بنکەی پۆلیسی ھۆکینس. دوای مردنی کچە بچووکەکەی بەھۆی شێرپەنجەوە، ھۆپەر لە ھاوسەرەکەی جیا دەبێتەوە و ئالوودەی کحول دەبێت. لەئەنجامدا زیاتر پەرسیارێتی دەگرێت خۆی، ڕزگارکردنی کوڕەکەی جۆیس و بردنی ئیڵێڤن وەک کچی ھەڵگیراوەی خۆی. دەرخراوە کە ئەو و جۆیس ھەستیان بۆ یەکدی ھەبێت.
- فین وۆڵفھاڕد بەڕۆڵی مایک ویڵەر،[٨] منداڵی دووەمی کارن و تێد ویڵەر، برای نانسی و ھۆڵی، و یەک لە سێ ھاوڕێکەی ویڵ بایەرس. ئەو قوتابییەکی وریا و زیرەکە و ئەمە بۆ ھاڕێکانیشی ماوەتەوە. ئەو ھەستی ڕۆمانسی پێکدەھێنێت لەگەڵ ئیڵێڤن.
- میڵی بۆبی بڕاون[٨] بەڕۆڵی ئیڵێڤن / جەین ھۆپەر ("ئێڵ")، کچێکی گەنج بە ھێزی مێشکی و وشەکارییەکی دیاریکراوەوە. ناوی ڕاستی جەینە، و کچی بایۆلۆجیکی تێری ئایڤسە. پاش ھەڵھاتن لە تاقیگەی ھۆکینس، کە تاقیکردنەوەی لەسەر ئەکرا، ئەو دەبێت بەھاوڕێی مایک، دەستن، و لوکەس. ئەو ھەستی ڕۆمانسی بۆ مایک پێکدەھێنێت. لە کۆتای وەرزی دووەم، ھۆپەر ئیڵێڤن ھەڵدەگرێتەوە. لە وەرزی سێیەمدا ئەو و ھۆپەر زیاتر لێک نزیک دەبنەوە و ھۆپەر وەک کچی خۆی دایئەنێت.
- گەیتن ماتەرازۆ بەڕۆڵی دەستن ھێندرسن،[٨] یەکێک لە ھاوڕێکانی ویڵ بایەرس. نەخۆشییەکەی، گەورەبوونی نائاسایی چۆڵەمەی کەللەیی، وای لێدەکات کە بە زمانێکی فس بدوێ. لە وەرزی دووەمدا، شانازی بە ددانە تازەکانی پێشەوەی دەکات و سەرنجی بۆ ماکس ڕاکێشراوە. لە وەرزی سێیەمدا، خۆشەویستێک پەیدا دەکات، سوزی (کە گابریێڵا پیزۆلۆ ڕۆڵی ئەگێڕێت)، کە لە کامپی نۆو وێر ئەیناسێت و یەک دیمەنیان ھەیە پێکەوە کە لە کۆتا ئەڵقەی وەرزی سێیەمدایە.
- کەیڵەب مەکڵاکڵین بەڕۆڵی لوکەس سینکڵەیر،[٨] یەکێک لە ھاوڕێکانی ویڵ بایەرس. ئەو ڕقی لە ئیڵێڤن دەبێتەوە بەڵام دواتر دەبێت بە ھاوڕێی. لە وەرزی دووەمدا، یەکێکە لە ئارەزووەکانی ماکس کە لە وەرزی سێیەمدا دەبێت بە خۆشەویستی.
- ناتالیا دایەر بەڕۆڵی نانسی ویڵەر،[٨] کچی کارن و تێد و خوشکی گەورەی مایک و ھۆڵی. کۆششکەر و سەقامگیری یاسا، نانسی ڕوویەکی تری خۆی دەدۆزێتەوە لە کاتی لێکۆڵینەوە تاقیگەی ھۆکینس و مردنی ھاوڕێ نزیکەکەی باڕب. لە وەرزی ١–٢، ئەو خۆشەویستی ستیڤ ھارینگتنە، بەڵام لێی جیا دەبێتەوە و دەبێتە خۆشەویستی جۆناثان بایەرس.
- چارلی ھیتن بەڕۆڵی جۆناثان بایەرس،[٨] برا گەورەی ویڵ بایەرس و کوڕی جۆیس بایەرس. ئەو ھەرزەکارێکی بێدەنگە، قوتابییەکی دەرەکی لە قوتابخانە، و خواستی بوون بە وێنەگرە. ئەو نزیکە لە برا و دایکییەوە، و دەبێتە خۆشەویست لەگەڵ نانسی ویڵەر.
- کارا بوۆنۆ بەڕۆڵی کارن ویڵەر،[٩] دایکی نانسی، مایک، و ھۆڵی.
- ماثیو مۆدین بەڕۆڵی باڕتن برێنەر (وەرزی ١؛ ڕۆڵێکی کەم لە وەرزی ٢)،[١٠] زاناکەی بەڕێوبەری تاقیگەی ھۆکینس. ئەو و تیمەکەی بەدوای ئیڵێڤندا دەگەڕێن.[١١]
- نۆوا شناپ بەڕۆڵی ویڵ بایەرس (وەرزی ٢–ئێستا؛ ڕۆڵێکی کەم لە وەرزی ١)،[٨] کوڕی جۆیس بایەرس و برا بچووکی جۆناثان بایەرس. ئەو لەلایەن بوونەوەرێکەوە ئەگیرێت لە «سەراوژێرەکە» ەوە، گەردوونێکی تر کە لەلایەن تاقیگەی ھۆکینسەوە دۆزراوەتەوە.[١٢][١٣]
- سەیدی سینک بەڕۆڵی ماکس مەیفیڵد (وەرزی ٢–ئێستا)، زڕ خوشکی بچووکی بیڵی، و کچێکی کوڕانی کە سەرنجی ھەردوو لوکەس و دەستن ڕادەکێشێت، کە لەئەنجامدا لوکەس ھەڵئەبژێرێت.[١٣]
- جۆو کیری بەڕۆڵی ستیڤ ھارینگتن (وەرزی ٢–ئێستا؛ ڕۆڵێکی کەم لە وەرزی ١)، قوتابییەکی بەناوبانگی دوا ناوەندی و خۆشەویستی نانسی ویڵەر. کە جۆناثان بایەرس لەخۆی دوورئەخاتەوە، بەڵام دواتر ئەیالکات بە ھاوڕێی خۆی. ئەو و نانسی دواتر جیا دەبنەوە لە وەرزی دووەم.[١٤][١٣]
- دەیکرێ مۆنتگۆمەری بەڕۆڵی بیڵی ھاڕگرۆڤ (وەرزی ٢–٣)، زڕ برا گەورەکەی ماکس کە، توندوتیژ، و ئابڕووبەرە. ئەو بەرەنگاری ناوبانگی ستیڤ ئەکاتەوە.[١٣]
- شۆن ئاستن بەڕۆڵی بۆب نیوبی (وەرزی ٢؛ میوان لە وەرزی ٣)، ھاوپۆلی پێشووی جۆیس و ھۆپەر کە ڕەیدۆشاکی ھۆکینس بەڕێوە دەبات[١٥] و خۆشەویستی جۆیسە، کە ئەیخاتە پەسەندییەوە لەگەڵ ھۆپەر.[١٦]
- پۆڵ ڕەیزەر بەڕۆڵی سام ئۆوێنز (وەرزی ٢؛ میوان لە وەرزی ٣)، جێبەجێکارێکی بەشی وزە کە جێی برێنەر دەگرێتەوە وەک بەڕێوبەر. ئەو کەللەڕەقە و بەستراوەتەوە بە لێکۆڵینەوەی زانستی، کە ھێستا ھاوتای دانیشتووانی ھۆکینسە.[١٥]
- مایا ھاوک بەڕۆڵی ڕۆبن بەکڵی (وەرزی ٣–ئێستا)، کچێکی «یاریدەدەر» کە لەگەڵ ستیڤ کارئەکات لە فرۆشگای ساردەمەنییەکە لە مۆڵەکە.[١٧]
- پریا فێرگیوسن بەڕۆڵی ئێریکا سینکڵەیر (وەرزی ٣–ئێستا؛ ڕۆڵێکی کەم لە وەرزی ٢)، خوشکە تەمەن دە ساڵانەکەی لوکەس.[١٧]
- برێت گێڵمان بەڕۆڵی مورەی باومان (وەرزی ٤؛ ڕۆڵێکی کەم لە وەرزی ٢–٣)، دروستکەری تیۆری پیڵان بۆ گێڕدراو، لێکۆڵەری تایبەت و ھاوڕێی کۆنی ھۆپەر.
- جەیمی کامپبێڵ باوەر بەڕۆڵی پیتەر باڵارد (وەرزی چوارەم)[١٨]
- ئێدواردۆ فڕانکۆ بەڕۆڵی ئارگایڵ (وەرزی چوارەم)[١٨]
- جۆسێف کوین بەڕۆڵی ئێدی مونسۆن (وەرزی چوارەم)[١٨]
ئەڵقەکان[دەستکاری]
وەرز | ئەڵقەکان | پەخشی ڕەسەن | |||
---|---|---|---|---|---|
1 | ٨ | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ | |||
2 | ٩ | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ | |||
3 | ٨ | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||
4 | ٨[١٩] | TBA |
وەرزی یەکەم (٢٠١٦)[دەستکاری]

ژ. overall | ژ. in season | ناونیشان | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن |
---|---|---|---|---|---|
١ | ١ | "بەشی یەکەم: دیارنەمانەکەی ویڵ بایەرس Chapter One: The Vanishing of Will Byers" | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
٢ | ٢ | "بەشی دووەم: نامۆکەی مەیپڵ ستریت Chapter Two: The Weirdo on Maple Street" | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
٣ | ٣ | "بەشی سێیەم: ھۆڵی، جۆڵی Chapter Three: Holly, Jolly" | شۆن لێڤی | جێسیکا ماڕکڵیبێرگ | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
٤ | ٤ | "بەشی چوارەم: لاشەکە Chapter Four: The Body" | شۆن لێڤی | جەستن دۆبڵ | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
٥ | ٥ | "بەشی پێنجەم: قالۆنچە و تەنافبازەکە Chapter Five: The Flea and the Acrobat" | برایانی دەفەر | ئالیسن تاتلۆک | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
٦ | ٦ | "بەشی شەشەم: دڕندەکە Chapter Six: The Monster" | برایانی دەفەر | جێسی نیکسن-لۆپێز | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
٧ | ٧ | "بەشی حەوتەم: بانیۆکە Chapter Seven: The Bathtub" | برایانی دەفەر | جەستن دۆبل | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
٨ | ٨ | "بەشی ھەشتەم: سەراوژێرەکە Chapter Eight: The Upside Down" | برایانی دەفەر | داڕێژە:StoryTeleplay | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
وەرزی دووەم (٢٠١٧)[دەستکاری]

ژ. overall | ژ. in season | ناونیشان | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن |
---|---|---|---|---|---|
٩ | ١ | "بەشی یەکەم: مادماکس Chapter One: MADMAX" | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١٠ | ٢ | "شیرینی یان فێڵ، نامۆ Chapter Two: Trick or Treat, Freak" | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١١ | ٣ | "بەشی سێیەم: سەرەمێکوتەکە Chapter Three: The Pollywog" | شۆن لێڤی | جەستن دۆبڵ | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١٢ | ٤ | "بەشی چوارەم: ویڵی دانا Chapter Four: Will the Wise" | شۆن لێڤی | پۆڵ دیچەر | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١٣ | ٥ | "بەشی پێنجەم: ھەڵکەندراو ھەڵبکۆڵە Chapter Five: Dig Dug" | ئاندرو ستانتن | جێسی نیکسن-لۆپێز | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١٤ | ٦ | "بەشی شەشەم: سیخوڕەکە Chapter Six: The Spy" | ئاندرو ستانتن | کەیت ترێفری | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١٥ | ٧ | "بەشی حەوتەم: خوشکە ونبووەکە Chapter Seven: The Lost Sister" | ڕەبێکا تۆماس | جەستن دۆبڵ | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١٦ | ٨ | "بەشی ھەشتەم: مێشک داگیرکەرەکە Chapter Eight: The Mind Flayer" | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١٧ | ٩ | "بەشی نۆیەم: دەروازەکە Chapter Nine: The Gate" | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
وەرزی سێیەم (٢٠١٩)[دەستکاری]

ژ. overall | ژ. in season | ناونیشان | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن |
---|---|---|---|---|---|
١٨ | ١ | " بەشی یەکەم: سوزی، گوێت لێمە؟ Chapter One: Suzie, Do You Copy?" | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
١٩ | ٢ | "بەشی دووەم: جرجەکانی مۆڵەکە Chapter Two: The Mall Rats" | ڕایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
٢٠ | ٣ | "بەشی سێیەم: کەیسی ژیان ڕزگارکەرە ونبووەکە Chapter Three: The Case of the Missing Lifeguard" | شۆن لێڤی | ویلیام بریجس | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
٢١ | ٤ | "بەشی چوارەم: تاقیکردنەوەی ساوناکە Chapter Four: The Sauna Test" | شۆن لێڤی | کەیت ترێفری | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
٢٢ | ٥ | "بەشی پێنجەم: دەست بەسەردا گیراوەکە Chapter Five: The Flayed" | یوتا بریسویتز | پۆڵ دیچەر | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
٢٣ | ٦ | "بەشی شەشەم: جیا لە زۆرێک، یەک Chapter Six: E Pluribus Unum" | یوتا بریسویتز | کەرتس گوین | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
٢٤ | ٧ | "بەشی حەوتەم: گازەکە Chapter Seven: The Bite" | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
٢٥ | ٨ | "بەشی ھەشتەم: جەنگەکەی ستارکۆرت Chapter Eight: The Battle of Starcourt" | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
وەرزی چوارەم[دەستکاری]

ژ. overall | ژ. in season | ناونیشان | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن |
---|---|---|---|---|---|
٢٦ | ١ | "بەشی یەکەم: یانەی ھێڵفایەر Chapter One: The Hellfire Club"[٢٠][٢١][٢٢] | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | TBA |
٢٧ | ٢ | "TBA" | TBA | TBA | TBA |
٢٨ | ٣ | "TBA" | TBA | TBA | TBA |
٢٩ | ٤ | "TBA" | TBA | TBA | TBA |
٣٠ | ٥ | "TBA" | TBA | TBA | TBA |
٣١ | ٦ | "TBA" | TBA | TBA | TBA |
٣٢ | ٧ | "TBA" | TBA | TBA | TBA |
٣٣ | ٨ | "TBA" | TBA | TBA | TBA |
٣٤ | ٩ | "TBA" | TBA | TBA | TBA |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Ho، Rodney (July 19, 2016). "New Netflix drama series Stranger Things to shoot in Atlanta". The Atlanta Journal-Constitution. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی January 27, 2016 ھێنراوە.
- ^ "Netflix to premiere original series Montauk in 2016". Reuters. April 2, 2015. لە ڕێکەوتی April 3, 2015 ھێنراوە.
- ^ Gallagher، Caitlin (July 15, 2016). "Is Hawkins A Real Town? 'Stranger Things' Will Make You Nostalgic For These Other '80s Classics". Bustle. لە ڕێکەوتی August 5, 2016 ھێنراوە.
- ^ Stack، Tim (February 9, 2017). "Stranger Things season 2: Who's in danger? Who's new? The plot revealed!". Entertainment Weekly. لە ڕێکەوتی February 9, 2017 ھێنراوە.
- ^ Kilkenny، Katie (March 25, 2018). "'Stranger Things': First Season 3 Details Revealed". The Hollywood Reporter. لە ڕێکەوتی March 26, 2018 ھێنراوە.
- ^ McVey، Clara (June 5, 2018). "Noah Schnapp Teases 'Stranger Things' Season 3: "It's Very Different"". The Hollywood Reporter. لە ڕێکەوتی June 5, 2018 ھێنراوە.
- ^ ی ا Ausiello، Michael (June 15, 2015). "Scoop: Winona Ryder to Headline Untitled Netflix Supernatural Thriller". TVLine. لە ڕێکەوتی August 24, 2015 ھێنراوە.
- ^ ی ا ب پ ت ج چ Andreeva، Nellie (August 20, 2015). "Duffer Bros. Netflix Supernatural Drama Series Sets Young Cast, Gets Title". Deadline Hollywood. لە ڕێکەوتی August 24, 2015 ھێنراوە.
- ^ Petski، Denise (September 1, 2015). "Cara Buono Joins Netflix's 'Stranger Things'; Dean Cain In 'Lady Dynamite'". Deadline Hollywood. لە ڕێکەوتی July 17, 2016 ھێنراوە.
- ^ "Netflix's 'Stranger Things' Adds Matthew Modine to Cast (Exclusive)". TheWrap. October 27, 2015. لە ڕێکەوتی July 17, 2016 ھێنراوە.
- ^ "'Stranger Things' executive producer confirms a major character's fate". Business Insider. لە ڕێکەوتی December 16, 2017 ھێنراوە.
- ^ Pedersen، Erik (June 9, 2016). "'Stranger Things' Trailer: First Look At Netflix's Supernatural Drama Starring Winona Ryder & Matthew Modine". Deadline Hollywood. لە ڕێکەوتی August 4, 2016 ھێنراوە.
- ^ ی ا ب پ Petski، Denise (October 14, 2016). "'Stranger Things' Netflix Series Adds Two New Regulars, Promotes Two For Season 2". Deadline Hollywood. لە ڕێکەوتی October 14, 2016 ھێنراوە.
- ^ Crossan، Ashley (August 31, 2016). "EXCLUSIVE: 'Stranger Things' Actor Joe Keery on Season 2, Steve's Hair and Justice for Barb". Entertainment Tonight. لە ڕێکەوتی January 2, 2017 ھێنراوە.
- ^ ی ا Schwindt، Oriana (November 7, 2016). "'Stranger Things' Season 2 Casts Sean Astin, Paul Reiser, Linnea Berthelsen". Variety. لە ڕێکەوتی November 8, 2016 ھێنراوە.
- ^ Longeretta، Emily (January 21, 2017). "'Stranger Things' Season 2 Scoop: Sean Astin Playing Winona Ryder's 'Boyfriend' & More". Hollywood Life. لە ڕێکەوتی January 25, 2017 ھێنراوە.
- ^ ی ا Andreeva، Nellie (March 2, 2018). "'Stranger Things': Priah Ferguson Promoted, Maya Hawke Added As New Regular In Season 3 Of Netflix Series". Deadline Hollywood. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە March 3, 2018. لە ڕێکەوتی March 3, 2018 ھێنراوە.
- ^ ی ا ب Andreeva، Nellie (November 20, 2020). "'Stranger Things' Season 4 Cast Additions: Jamie Campbell Bower, Eduardo Franco & Joseph Quinn Join As Series Regulars; Tom Wlaschiha Among 5 Recurring". Deadline Hollywood. لە ڕێکەوتی November 20, 2020 ھێنراوە.
- ^ Ausiello، Michael (October 24, 2019). "Stranger Things Season 4: Here's How Many Episodes We're Getting". TVLine. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە October 31, 2019. لە ڕێکەوتی October 31, 2019 ھێنراوە.
- ^ "We're starting a club. Wanna join? #StrangerThings4 #StrangerThingsDay". Instagram. November 6, 2019. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە November 13, 2019. لە ڕێکەوتی November 6, 2019 ھێنراوە.
- ^ Piester، Lauren (November 6, 2019). "Stranger Things Reveals the First Title of Season 4". E! Online. لە ڕێکەوتی November 6, 2019 ھێنراوە.
- ^ Bankhurst، Adam (November 6, 2019). "Stranger Things: Title Revealed for Fourth Season's First Episode". IGN. لە ڕێکەوتی November 6, 2019 ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
- شتە نامۆکان لە نێتفلیکس
- شتە نامۆکان لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- سەروو شتە نامۆکان لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- شتە نامۆکان لەسەر TV.com
- شیکاری «ئینجیل نیشانبدە»ی برایانی دەفەر لە Screencraft.org