کارا بوۆنۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کارا بوۆنۆ

کارا لە سینەمای Chiller Expo، ٢٠١٧
لەدایکبوون
نیویۆرک ستی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
نیشتەجێیگرینویچ ڤیڵەج، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خوێندنگەزانکۆی کۆڵومبیا
پیشەخانمەئەکتەر
چالاکبوون١٩٨٩–ئێستا
ھاوسەرپیتەر ثەم
مناڵ(ەکان)١


کارا بوۆنۆ (بە ئینگلیزی: Cara Buono) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە. بە ڕۆڵەکانی وەک دکتۆر فایە میڵەر لە چوارەم وەرزی زنجیرەی درامی AMC بەناوی Mad Men، کێڵی مۆڵتیسانیی لە شەشەم وەرزی The Sopranos، لیندا ساڵڤۆ لە فیلمی کۆمیدی ٢٠٠٦ی Artie Lange's Beer League؛ و کارن ویڵەر لە زنجیرەی ترسناکی زانستی خەیاڵی نێتفلیکسی شتە نامۆکان (٢٠١٦–ئێستا) ناسراوە. لە فیلمەکانی وەک Hulk (٢٠٠٣) و Let Me In (٢٠١٠) دەرکەوتووە.

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە[دەستکاری]

کارا لە بڕۆنکس گەورەبووە لە خێزانێکی کرێکاری بە ڕەگەز ئیتاڵی. ئەو دوو برا و خوشکێکی ھەیە.[١][٢][٣]

کارا دوا ناوەندی فیۆریلۆ ئێچ. لا گاردیای خوێندووە[٤] وە زانکۆی کۆڵومبیای تەواوکردووە کە نمرەیەکی باشی لە ئینگلیزی و زانستی سیاسی ھەبووە. ئەو بڕوانامەکەی بە سێ ساڵ وەرگرتووە.[٥] یەکەم ڕۆڵگێڕانی لە شانۆی ھاڕڤی فێنستاین دابوو بەناوی Spookhouse لە تەمەنی ١٢ ساڵی.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Watkins, Gwynne (September 20, 2010). "Mad Men's Cara Buono on Her Character Faye's Affair With Don Draper". New York. Archived from the original on April 8, 2012. Retrieved April 8, 2012.
  2. ^ Freydkin, Donna (August 30, 2010). "Cara Buono shares cooking tips but no 'Mad Men' secrets". USA Today. Archived from the original on April 8, 2012.
  3. ^ "Cara Buono". Vogue Italy. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "LaGuardia Arts Alumni". Fiorello H. LaGuardia High School of Music & Arts and Performing Arts. Archived from the original on 2014-04-08. ٨ی نیسانی ٢٠١٤ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  5. ^ ئ ا "A NIGHT OUT WITH -- Cara Buono; Mrs. Wisguy". The New York Times. April 8, 2007.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]