بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شانۆن پێرسەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شانۆن پێرسەر

پێرسەر لە کۆمیک-کۆنی ساندیاگۆی ٢٠١٧
لەدایکبوون (١٩٩٧-٠٦-٢٧) ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٧ (تەمەن ٢٧ ساڵ)
خوێندنگەزانکۆی ویلایەتی کینسۆ
پیشەخانمەئەکتەر
چالاکبوون٢٠١٦–ئێستا


شانۆن پێرسەر (لەدایکبووی ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٧) خانمەئەکتەرێکی ئەمریکییە. یەکەم کاری نواندنی ڕۆڵی باڕبرا «باڕب» ھۆڵاند بوو لە زنجیرەی درامی نێتفلیکسی شتە نامۆکان (٢٠١٦–٢٠١٧)، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتی پڕایم تایم ئێمی بۆ باشترین خانمەئەکتەری میوان لە زنجیرەیەکی درامی.[٢]

یەکەم نواندنی پێرسەر لە فیلمدا لە فیلمی سەروو سروشتی ترسناکی Wish Upon (٢٠١٧) دا بوو،[٣] و ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە لە فیلمی کۆمیدی ڕۆمانسی Sierra Burgess Is a Loser (٢٠١٨). ڕۆڵی کەمی ئیثێڵ مەگز بەرجەستە دەکات لە زنجیرەی ھەرزەکاری درامی CWی Riverdale (٢٠١٧–ئێستا).[٤]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

پێرسەر لە ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٧ لە ئەتڵانتا، جۆرجیا لەدایکبووە.[١][٥] لە ٢٠١٦ دا، پێرسەر لە زانکۆی ویلایەتی کەینسۆ ئەیخوێند. ئەو پێشتر لە سینەمای فیلمی شارەکەی کاری کردووە، لە ڕۆزوێڵ، جۆرجیا،[٦] بەڵام وازی ھێنا بۆ سەرنج کردنە سەر نواند.[٧]

یەکەم نواندنی پێرسەر لە زنجیرەی خەیاڵی زانستی درامی نێتفلیکسی شتە نامۆکاندا بوو. کارەکتەری باڕبرا ھۆڵاند بەرجەستە دەکات، کچێکی زیرەک و زمان پاراو، کە ھاوڕێی نزیکی نانسی ویڵەر (ناتالیا دایەر)ە. گەرچی کە کارەکتەرەکە ڕۆڵێکی کەمی ھەیە، زۆرینەی خەڵکی باڕبیان بە پەسەندترین کارەکتەرییان داناوە.[٨][٩] ئەم ڕۆڵە پێرسەری لە سەرتاسەری جیھاندا ناساند،[١٠][١١] و پاڵاوتنێکی بۆ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم ئێمی بەدەستھێنا بۆ باشترین خانمەئەکتەری میوان لە زنجیرەیەکی درامی.[١٢]

پێرسەر ئیثڵ مەگز بەرجەستە دەکات لە زنجیرەی درامی ھەرزەکاری The CWی Riverdale.[١٣] لە ٢٠١٨ دا، ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕا لە فیلمی Sierra Burgess Is a Loser.[١٤] ئەو ڕۆڵێکی بچووکی ھەبوو لە فیلمی Life of the Party، کە لە کۆتاییدا دیمەنەکی بڕدرا.[٣][١٥] پێرسەر ڕۆڵی ئانابێڵ بۆومانی گێڕاوە، ئەندامێک لە تیمی نواندنی دوا ناوەندی ستانتن، لە درامای Rise، و کتێبی دەنگی Leah on the Offbeat خوێندووەتەوە.

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

پێرسەر ڤیژواڵ ئارتیست و مۆستیقاژەنێکی نەشارەزایە. ئەو لایەنگری ئاگادارکردنەوەی تەندروستی مێشکی و خەمۆکی دەکات.[٥] لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ دا، پێرسەر خۆی بە دووڕەگەزخواز خۆی ئاشکراکرد لە پۆستێکی تویتەردا.[١٦]

فیلمۆگرافی

[دەستکاری]
ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٧ Wish Upon جون ئاکۆستا
٢٠١٨ Sierra Burgess Is a Loser سیێرا بێرگز

تەلەڤیزیۆن

[دەستکاری]
ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٦–٢٠١٧ شتە نامۆکان باڕبرا "باڕب" ھۆڵاند ٧ ئەڵقە
٢٠١٧–ئێستا Riverdale ئیثڵ مەگز ١٣ ئەڵقە
٢٠١٨ Rise ئانابێڵ باومان ١٠ ئەڵقە
٢٠١٨–٢٠١٩ Final Space شانۆن ثەندەر (دەنگ) ٤ ئەڵقە
٢٠٢٠ Room 104 مێگەن ١ ئەڵقە
Equal دیل ماڕتن زنجیرەیەکی دۆکومێنتاری، ١ ئەڵقە

پۆدکاست

[دەستکاری]
ساڵ ناو ڕۆڵی دەنگی تێبینییەکان
٢٢ Day by Day بێتی ڵانۆن ئەڵقەی: "Winnie, Betty, and..."

خەڵات و پاڵێوراوەکان

[دەستکاری]
ساڵ خەڵات بابەت کاری پاڵێوراو ئەنجام سەرچاوە
٢٠١٧ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم باشترین خانمەئەکتەری میوان لە زنجیرەیەکی درامی شتە نامۆکان پاڵێوراو [١٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Radloff، Jessica (١٧ی ئابی ٢٠١٦). «Why Shannon Purser A.K.A. Barb Had to Quit Her Movie Theater Job Because of Stranger Things». Glamour. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ Chaney، Jen (٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦). «Stranger Things' Shannon Purser on Playing Barb». Vulture.com. لە ٩ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا Gardner، Chris. «Barb Takes Hollywood: 'Stranger Things' Breakout Meets Casting Directors and Lands a Movie». The Hollywood Reporter. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ Osborn، Alex (٣٠ی ئابی ٢٠١٦). «Stranger Things Actress Shannon Purser Joins Riverdale». IGN. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا Radloff، Jessica. «Shannon Purser Biography, Celebrity Facts and Awards». TV Guide. لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ Mulkerin، Tim (٢٩ی تەممووزی ٢٠١٦). «She has worked on the stage for several years, and this was her first TV role. The breakout star from 'Stranger Things' still has a surprisingly normal day job». Techinsider.io. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. ^ Strong، Mary (٢٠ی ئابی ٢٠١٦). «'Stranger Things'; Shannon Purser Quits Her Day Job». Inquisitr.
  8. ^ Coates، Tyler (١ی ئابی ٢٠١٦). «This 19-Year-Old Unknown Actress Just Became an '80s Cult Icon». Esquire. لە ٤ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  9. ^ Moylan، Brian (٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦). «Praise Barb, Stranger Things' Best Character». Vulture.com. لە ٩ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. ^ Radlof، Jessica (١٧ی ئابی ٢٠١٦). «Why Shannon Purser A.K.A. Barb Had to Quit Her Movie Theater Job Because of Stranger Things». Glamour.
  11. ^ Hogan، Michael (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «Shannon Purser: 'People have actually had Barb's face tattooed on their bodies'». The Guardian. لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  12. ^ Mitovich، Matt (١٣ی تەممووزی ٢٠١٧). «Emmy Nominations: SNL, Westworld, FEUD and Stranger Things Lead Pack, Freshman Hit This Is Us Scores 11 Nods». TVLine.
  13. ^ Evry، Max (٣٠ی ئابی ٢٠١٦). «Riverdale Cast Adds Shannon Purser and Robin Givens». ComingSoon.net. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  14. ^ Hipes، Patrick (٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «'Stranger Things' Shannon Purser To Star In 'Sierra Burgess Is A Loser'». Deadline Hollywood. لە ٧ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  15. ^ https://mobile.twitter.com/shannonpurser/status/784073813252313088?lang=en
  16. ^ Moniuszko، Sara (١٩ی نیسانی ٢٠١٧). «'Stranger Things' star Shannon Purser comes out as bi, addresses queerbaiting». USA Today. لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  17. ^ Rubin، Rebecca (١٣ی تەممووزی ٢٠١٧). «Barb From 'Stranger Things' Scores Unexpected Emmy Nomination». Variety.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]