لینەیا بێرتڵسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لینەیا بێرتڵسن

لەدایکبوون (١٩٩٣-٠٧-١٣) ١٣ی تەممووزی ١٩٩٣ (تەمەن ٣٠ ساڵ)
پیشەخانمەئەکتەر
چالاکبوون٢٠١٤–ئێستا


لینەیا بێرتڵسن (لەدایکبووی ١٣ی تەممووزی ١٩٩٣) خانمەئەکتەرێکی دانیمارکییە کە بە ڕۆڵی کەمی کاڵی «ئەیت» پارساد ناسراوە، «خوشک»ی جەین «ئیلێڤن» ئایڤس لە وەرزی دووەمی زنجیرەی خەیاڵی زانستیی ترسناکی ڕەسەنی نێتفلیکسی شتە نامۆکان.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

بێرتڵسن لە کۆپنھاگن گەورەکراوە و بە ڕەچەڵەک ھیندییە.[١][٢] لە ٢٠١٤ ڕۆیشت بۆ ئینگلتەرا بۆ خوێندن لە قوتابخانەی نواندنی ئیست ١٥ لە ئێسێکس، و ئێستا لە لەندەن ئەژیت.[٣]

پیشە[دەستکاری]

بێرتڵسن یەکەم کاری نواندنی کرد لە کورتە فیلمی Mirrors لە ٢٠١٤. دواتر بەردەوام بوو لە دەرکەوتن لە کورتە فیلمەکانی وەک Natskygge,[٤] Dyspno و Cape Fear.[٤] لە ٢٠١٥ دا، دەرکەوت لە فیلمی دانیمارکی Hybrid. لە ٢٠١٧ دا، ھەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵی کاڵی / ئەیت، کچێک بە ھێزی دروستکردنی خەیاڵ، لە زنجیرەی ڕەسەنی نێتفلیکسی خەیاڵی زانستیی ترسناکی شتە نامۆکان.[٥][٦][٢]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

فیلم[دەستکاری]

سال ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٤ Mirrors سیگنێ کورتە فیلم
Teenland[٤] نەخۆش کورتە فیلم
Alma ئاڵما کورتە فیلم
٢٠١٥ Hybrid کڵارا
Natskygge[٤] ڕۆڵی سەرەکی کورتە فیلم
Aisha ئایشا کورتە فیلم
Dyspno فی کورتە فیلم
Cape Fear گابڕیێڵ کورتە فیلم

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٦ Exitium[٢] ئێزرا ئەڵقەی یەکەم
٢٠١٧ شتە نامۆکان کاڵی پارساد / ئەیت ٣ ئەڵقە - وەرزی دووەم
٢٠١٩ The Desert نورا ١ ئەڵقە
٢٠٢٠ Devs[٧] جێن ٤ ئەڵقە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Linnea Berthelsen Explains Her Character Kali's Controversial Episode 7 In the Second Season". wmagazine.com. 2017. Retrieved 7 November 2017.
  2. ^ ئ ا ب "Danish star Linnea Berthelsen also will join the Netflix sensation". hollywoodreporter.com. 2017. Retrieved 9 November 2017.
  3. ^ "Interview Linnea Berthelsen". schonmagazine.com. 30 October 2017.
  4. ^ ئ ا ب پ "Who plays Roman in Stranger Things 2?". Radio Times. 2017. Retrieved 9 November 2017.
  5. ^ Roschke, Ryan. "The Awesome Thing You Don't Know About Eleven's "Sister" on Stranger Things". POPSUGAR Entertainment (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-01-02.
  6. ^ "Stranger Things Actress Linnea Berthelsen on the Advice That Millie Bobby Brown Gave Her Before She Shaved Her Head". www.vogue.com. 2017. Archived from the original on 1 January 2018. Retrieved 7 November 2017. ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Devs (2020) Hulu trailer, release date". startattle.com. 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]