ماتیو مۆدین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماتیو مۆدین

ماتیو لە ٢٠١٧
لەدایکبوون
ماتیو ئاڤێری مۆدین

(١٩٥٩-٠٣-٢٢) ٢٢ی ئازاری ١٩٥٩ (تەمەن ٦٥ ساڵ)
لۆما لیندا، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پەروەردەدوا ناوەندی مار ڤیستا
پیشە
  • ئەکتەر
  • بەرھەمھێنەری فیلم
  • دەرھێنەری فیلم
  • نووسەر
  • چالاکوان
چالاکبوون١٩٨٢–ئێستا
ھاوسەرکاریداد ڕیڤێرا (ھاوسەرگیری ١٩٨٠)
مناڵ(ەکان)٢
وێبگەwww.matthewmodine.com

ماتیو ئاڤێری مۆدین (لەدایکبووی ٢٢ی ئازاری ١٩٥٩)[١] ئەکتەر، چالاکوان، و دروستکەری فیلمی ئەمریکییە، کەناوبانگی بە ڕۆڵی پڕایڤت جۆکەر لە Full Metal Jacket دەرکردووە. ڕۆڵەکانی تری لە فیلمدا بریتین لە کارەکتەری سەرەکی لە فیلمی Birdy، زۆرانبازی دوا ناوەندی لۆودن سوەین لە Vision Quest, Joe سلۆڤاک لە Gross Anatomy، درەیک گوودمان لە Pacific Heights و دکتۆر ڕاڵف ویمان لە Short Cuts. لە تەلەڤیزیۆن، مۆدین دکتۆر ماڕتن برێنەری بەرجەستەکردووە لە شتە نامۆکان، سولیڤال گڕۆف لە Weeds، دکتۆر دۆن فڕانسس لە And the Band Played On و ئیڤان تێرنین لە Proof.

مۆدین دووجار بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب پاڵێوراوە بۆ باشترین ئەکتەر لە کورتە زنجیرە یان مۆشن پیکچەری تەلەڤیزیۆن بەھۆی کاری لە And the Band Played On و What the Deaf Man Heard و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆبی تایبەتی بردووەتەوە بۆ خۆی و گروپەکەی لە Short Cuts.[٢] ئەو بۆ خەڵاتێکی پڕایم تایم ئێمی پاڵێوراوە بۆ باشترین نواندنی ئەکتەری سەرەکی لە کورتە زنجیرە یان تایبەت بۆ And the Band Played On.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Matthew Modine - Actor - Biography.com". Retrieved October 31, 2017. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Golden Globes 1994 "Shortcuts" Special Award". Retrieved October 31, 2017. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]