وینۆنا ڕایدەر
وینۆنا ڕایدەر | |
---|---|
لەدایکبوون | وینۆنا ڵۆرا ھۆرۆویتز ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ وینۆنا، مینیسۆتا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
نەتەوە | ئەمریکی |
پەروەردە | پەیمانگای مۆسیقای شانۆییی ئەمریکی |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨٥–ئێستا |
کارەکان | پێڕستی تەواو |
یار | جۆنی دێپ (١٩٨٩–١٩٩٣) سکۆت ماککینڵەی ھان (٢٠١١–ئێستا) |
خەڵاتەکان | پێڕستی تەواو |
وینۆنا ڵۆرا ھۆرۆویتز[١] (لەدایکبووی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١)،[١] ناسراو بە وینۆنا ڕایدەر، خانمەئەکتەر و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ئەمریکییە. کە وەرگری چەند خەڵاتێکە، کە یەکێکیان خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆبە، و بۆ دوو خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە. بە ڕۆڵە سەیرەکانی لە سەرەتاکانی پیشەکەیدا ناسراوە، کە دواتر دەستیکرد بە ڕۆڵی باشتر لە ١٩٩٠کان.
دوای یەکەم دەرکەوتنی لە فیلمی لوکەس (١٩٨٦)، سەرنجی خەڵکی ڕاکێشا بە نواندنەکەی لە فیلمی بیتڵجووس (١٩٨٨)ی تیم بێرتن. پاشان ناوبانگی پەیداکرد بە ڕۆڵە سەرەکییەکانی لە فیلمەکانی ھێدەرەکان (١٩٨٨)، پەرییە دەریایییەکان (١٩٩٠)، ئێدوارد دەست مەقەست (١٩٩٠)، و دراکیولای برام ستۆکەر (١٩٩٢). دواتر بووە خاوەنی ستایشی ڕەخنەیی و دوو پاڵاوتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ ڕۆڵی مەی وێڵاند لە فیلمی ماڕتن سکۆڕسێزیی تەمەنی بێتاوانی (١٩٩٣) و جۆ ماڕچ لە سێیەم دروستکراوەی فیلمیی ژنە بچووکەکان (١٩٩٤). فیلمەکانی تری لەم ماوەیەدا بریتی بوون لە ڕاستی دەگەزێت (١٩٩٤)، چۆنییەتی دروستکردنی لێفەی ئەمریکی (١٩٩٥)، تاقیکارییە سەختەکە (١٩٩٦)، ناودار (١٩٩٩)، و کچ، دابڕاو (١٩٩٩)، کە بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری فیلمەکەی کۆتایی بووە.
لە ٢٠٠٢دا، وینۆنا لە فیلمی گەورەی بۆکس ئۆفیسی بەڕێز دیدز دەرکەوت، کە بەدوایدا پیشەکەی کەمبووەوە و بۆ ماوەیەک وازی لە فیلم ھێنا. لە ٢٠٠٩دا، گەڕایەوە و لە فیلمی بەناوبانگی گەشتی ئەستێرەدا دەرکەوت. لە ٢٠١٠دا، پاڵێورا بۆ دوو خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە: وەک خانمەئەکتەری سەرەکیی فیلمی تەلەڤیزیۆنیی کاتێک خۆشەویستی بەس نییە: چیرۆکەکەی لویس ویڵسن و وەک بەشێک لە کاستی فیلمی قازی ڕەش.[٢] دواتر کاری لەگەڵ تیم بێرتن کردەوە بۆ فیلمی فڕانکنوینی (٢٠١٢). ڕۆڵی جۆیس بایەرسی گێڕاوە لە زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی زانستیی ترسناکی شتە نامۆکان (٢٠١٦–ئێستا)، کە بەھۆیەوە بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە پاڵێوراوە؛ و لە ٢٠٢٠دا، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە کورتە زنجیرەی ئێچ بی ئۆی درامیی پیلانەکەی دژی ئەمریکا.
ژیانی تایبەتیی وینۆنا سەرنجی میدیایی زۆری لەسەر بووە. پەیوەندییەکەی لەگەڵ جۆنی دێپ لە سەرەتای ١٩٩٠کان و گیرانەکەی لە ٢٠٠١ بەھۆی دزییەوە بابەتی ڕۆژنامەگەری بوون. ئەو کراوە بووە دەربارەی کێشە تایبەتییەکانی لەگەڵ دڵەڕاوکێ و خەمۆکی. لە ٢٠٠٠دا، وینۆنا بووە خاوەنی ئەستێرەی تایبەتی خۆی لە پیادەی ناوبانگی ھۆڵیوود.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا "Winona Ryder Biography (1971–)". Biography.com. Archived from the original on May 4, 2020. Retrieved June 23, 2020.
- ^ "The 17th Annual Screen Actors Guild Awards". Screen Actors Guild. Retrieved April 9, 2011.
- ^ Kim, Ellen A. (October 6, 2000). "Winona Ryder Gets Her Own Star". Hollywood.com.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وتارکان بە وەسف
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٧١
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- خانمەکتەرانی دەنگی ئەمریکی
- باشترین خانمەکتەر لە بردنەوەی خەڵاتی گۆلدن گڵۆب (فیلم)
- جولەکەکانی سەدەی بیست و یەکی ئەمریکی
- خانمەکتەرە مناڵە ئەمریکییەکان
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- خانمەکتەرە جووە ئەمریکییەکان
- گەلی ئەمریکی بە ڕەچەڵەک ڕووسی-جوولەکە
- خانمەکتەرە دەنگییەکانی ئەمریکا