ئیلێڤن (شتە نامۆکان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیلێڤن
کەسایەتیی شتە نامۆکان
میڵی بۆبی بڕاون لەڕۆڵی ئیلێڤن
یەکەم دەرکەوتن«دیارنەمانەکەی ویڵ بایەرس» (٢٠١٦)
دروستکراوە لەلایەنبرایانی دەفەر
بەرجەستەکراوە لەلایەن
زانیاریی ناو-گەردوونی
ناوی تەواوجەین ھۆپەر
ناوی خواستراوجەین ئایڤس (ناوی لەدایکبوون)
نازناوەکانئێڵ
نامۆکە
ئێڵێنۆر
شێڕڵی تێمپڵ
جادووگەرەکە
ڕەگەزمێ
پیشەبابەتی تاقیکردنەوەی تاقیگەی پێشوو
خێزانجیم ھۆپەر (باوکی ھەڵگرەوە)
جۆیس بایەرس (بەخێوکەری یاسایی)
تێری ئایڤس (دایکی بایۆلۆجیکی)
بێکی ئایڤس (پووری بایۆلۆجیکی)
ئاندرو ڕیچ (باوکی بایۆلۆجیکی)[٢]
خۆشەویستمایک ویڵەر
نیشتیمانھۆکینس، ئیندیانا، ویلایەتە یەکگرتووەکان

ئیلێڤن (لەدایکبوو جەین ئایڤس؛ دواتر جەین ھۆپەر) کەسایەتییەکی خەیاڵی زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی زانستیی ترسناکی شتە نامۆکانە، نووسراو و دەرھێندراو لەلایەن برایانی دەفەر. لەلایەن خانمەئەکتەری بەڕیتانی میڵی بۆبی بڕاونەوە بەرجەستەکراوە. ئیلێڤن خاوەنی توانای دوورە جووڵاندن و دوورە زانییە.[٣]

ژیاننامەی کەسایەتی خەیاڵی[دەستکاری]

ئیلێڤن کچی تێرێسا «تێری» ئایڤسە، بەژداربوویەک لە تاقیکردنەوەکانی پڕۆژەی ئێم کەی ئەڵترا کە لەلایەن دەزگای ھەواڵگریی ناوەندییەوە بەڕێوە دەبرا. ئیلێڤن وا دیارە کە بە ھێزی مێشکییەوە لەدایکبووبێت. ھەرچۆنێک بێت، کە ئەم توانایانە بەکاردەھێنێت، ئەو بۆ ماوەیەکی کاتی لاواز دەبێت و لووتی خوێنی لێدێت. لەکاتی لەدایکبوونیدا، ئیلێڤن لە دایکی دوورخرایەوە لەلایەن دکتۆر ماڕتن برێنەر و لە تاقیگەیەکی نەتەوەیی گەورەکراوە لە شاری خەیاڵی ھۆکینس، ئیندیانا، وەک بابەتێکی تاقیکردنەوە، بۆ گەشەکردنی توانا دوورە جووڵەکانی. کە دەخرێتە ناو تانکی بێ بەری ھەستییەوە، بەھۆیەوە دەتوانێت دوورە زانی بەکاربھێنێت بۆ چوونە ناو گەردوونی دیکەوە، بەزۆری بەکارھێندراو بۆ مەبەستی سیخوڕی. ئیلێڤن دەروازەیەک لە نێوان تاقیگەی ھۆکینس و گەردوونی سەراوژێر دەکاتەوە، و بوونەوەرەکەی کە لەم گەردوونەدا دەژی توانای گەشتکردن پەیدا دەکات لەنێوان جیھانی مرۆڤەکان و سەراوژێر.

وەرزی یەکەم[دەستکاری]

لە وەرزی یەکەمدا، ئیلێڤن لە تاقیگەی ھۆکینس ھەڵدێت و ھەوڵی دزینی خواردن دەدات لە خواردنگەیەکی نزیک. ئەو و خاوەنەکەی یەکتری دەناسن، بەڵام خاوەنەکە پەیوەندی بە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتییەوە دەکات. کارکەرە کۆمەڵایەتییەکەی کە وەڵام دەداتەوە، دەردەکەوێت کە ئەندامێکی تاقیگەی ھۆکینسە، و خاوەنی خواردنگەکە دەکوژێت. ئیلێڤن ڕادەکات پێش ئەوەی دووبارە بگیرێتەوە. دواتر مایک ویڵەر (فین وۆڵفھاڕددەستن ھێندرسن (گەیتن ماتەرازۆ)، و لوکەس سینکلەیر (کەیڵەب مەکڵاکڵین) دەیدۆزنەوە، لەکاتی گەڕانیان بۆ ھاوڕێ ونبووەکەیان، ویڵ بایەرس (نۆوا شناپ). کوڕەکان بۆیان دەردەکەوێت کە ناوی ئیلێڤنە بەپێی تاتۆیەکی «011» لەسەر مەچەکی قۆڵی چەپی. مایک بڕیار دەدات کە پێی بڵێت «ئێڵ» بە کورتی. مایک ڕێ بە ئیلێڤن دەدات کە لە ژێرزەمینی ماڵیاندا بژیێت لە قەڵایەکی بەتانیدا. لەبەر بوونی ترس لە دووبارە گیرانەوەی، ئیلێڤن مایک ڕازی دەکات کە بە ھیچ کەسێک نەڵێت بۆ ئەوەی کارمەندە کۆمەڵایەتییەکان نەیدۆزنەوە.

ئیلێڤن یارمەتی کوڕەکان دەدات لە دۆزینەوەی شوێنی ویڵ و ڕوونی دەکاتەوە کە لە سەراوژێر گیری خواردووە. کۆمەڵەکە دەست دەکەن بە گەڕان بەدوای ویڵدا لەڕێی قیبلەنماکانیانەوە، بەڵام ئیلێڤن تێکی دەدات کاتێک بۆی دەردەکەوێت کە دەیان بات بۆ تاقیگەی ھۆکینس. لوکەس، کە بە فێڵەکەی دەزانێت، توڕە دەبێت لێی. ئیلێڤن ئەوێ جێدێڵێت، ھەندێک وافڵی بەستوو دەدزێت لە فرۆشگایەک، و لە دارستانێکدا دەیانخوات. مایک و دەستن ھەڕەشەیان لێ دەکرێت لەلایەن دوو ملھوڕەوە؛ مایک زۆری لێدەکرێت کە لە کەندێکی بەرزەوە خۆی فڕێبداتە خوارەوە بۆ ناو دەریاچەیەکەوە و دەستن بە بارمتە گیراوە. ئیلێڤن دەگەڕێتەوە و مایک دەگرێتەوە پێش کەوتنە خوارەوەی، و مایک و دەستن ڕزگار دەکات.

ئیلێڤن، مایک، و دەستن یەک دەگرنەوە لەگەڵ لوکەس ئاشت دەبنەوە. ئەوان دەڕۆن بۆ ناوچەیەکی خۆڵ و خاشاکی شارەکە کاتێک دکتۆر برێنەر و یاریدەدەرەکانی نزیکن لێیانەوە و دەیانەوێت بیانگرن. لەکاتی ڕاونانەکەدا، ئیلێڤن تواناکانی بەکاردەھێنێت بۆئەوەی ئۆتۆمبێلێکی تاقیگەکە ھەڵبگێڕێتەوە لە ئاسماندا. کۆمەڵەکە ڕزگار دەکرێن لەلایەن جۆیس بایەرس (وینۆنا ڕایدەر)، سەرکردەی پۆلیس جیم ھۆپەر (دەیڤد ھاربەرنانسی ویڵەر (ناتالیا دایەر)، و جۆناتان بایەرس (چارلی ھیتن)، و ئەوان تانکێکی بێ بەری ھەستی دروست دەکەن بە بەکارھێنانی مەلەوانگەیەک و چەند کیسە خوێیەک. ئیلێڤن دەچێتە ناو سەراوژێرەکەوە و دڵنیای دەکاتەوە کە ویڵ لە ژیاندایە. پێش گەیشتنی کارمەندانی تاقیگەکە بۆ قوتابخانەکە، مایک بە ئیلێڤن دەڵێت کە دەتوانێت ببێت بە بەشێک لە خێزانەکە و لێی دەپرسێت کە لەگەڵیدا بچێت بۆ سەمای قوتابخانەکە. ئەو ماچی دەکات دوای ئەوەی کە ناتوانێت ھەستەکانی بۆ باس بکات. کارمەندەکان دەگەن، و ئیلێڤن یارمەتی کۆمەڵەکە دەدات لە ھەڵھاتن بە بەکارھێنانی تواناکانی بۆ کوشتنی زۆرینەی کارمەندەکان، بەڵام بەھۆیەوە بێ ھێز دەبێت. بوونەوەرەکەی سەراوژێر دێتە ناو گەردوونەکەیانەوە، و ئیلێڤن بەڕواڵەت خۆی قوربانی دەکات بۆ کوشتنی بوونەوەرەکە و ڕزگارکردنی ھاوڕێکانی.

یەک مانگ دواتر، دوای ئاھەنگێکی کریسمس، ھۆپەر وێستگەی پۆلیسییەکە جێدێڵێت و دەڕوات بۆ دارستانەکان. لەوێ، ئەو چەند وافڵێک جێدەھێڵێت لەناو سندوقێکدا. دۆخ و ناونیشانی ئیلێڤن بە نەزانراوی دەمێنێتەوە.[٤][٥]

وەرزی دووەم[دەستکاری]

دوای بەزاندنی دێمەگۆرگنەکە، ئیلێڤن لە گەردوونی سەراوژێر بەخەبەر دێت. لەڕێی دەروازەیەکەوە ھەڵدێت، کە دەیباتەوە بۆ قوتابخانەکە. چونکە حکوومەت ھێشتا بەدوایەوەن، ناچار لە دارستانەکاندا خۆی حەشار دەدات. ئیلێڤن لەکۆتایییدا ئێگۆکان دەدۆزێتەوە کە ھۆپەر بۆی جێھێشتبوو و دواتر ھۆپەر دەدۆزێتەوە. ھەردووکیان دەچنە خانووچکەیەکەیەکی ناو دارستانەکانەوە و ھۆپەر چوونەدەرەوە لە ئیلێڤن قەدەغە دەکات، لەبەر ترس لە سەلامەتی. ھۆپەر ئیلێڤن لەناو خانووچکەکەدا حەشار دەدات بۆ نزیکەی ساڵێک، بەبێ ئەوەی ڕێوشوێنی بەکەس بڵێت، تەنانەت مایکیش. لەم ماوەیەدا، ئیلێڤن زیاتر ڕاگیرکاری تواناکانی دەبێت؛ کەمتر بێ ھێز دەبێت بە بەکارھێنانی دوورە جووڵاندنەکەی، و ئێستا دەتوانێت کە توانای دوورە زانی بەکاربھێنێت بەبێ پێویستی تانکی بێ بەری ھەستی. تواناکی بەکاردێنێت بۆ گوێگرتن لە ھەوڵەکانی مایک کە دەیدات بۆ پەیوەندی کردن پێوەی، بەڵام زیاتر دەشڵەژێت لەبەر ئەوەی ناتوانێت وەڵامی بداتەوە. ئیلێڤن لەم ماوەیەدا بەشێوەیەکی بەرچاو وشەمەنی فراوان دەکات، کە لە ھۆپەر و تەلەڤیزیۆنەوە فێر دەبێت.

ئیلێڤن بێ تاقەت دەبێت و دەیەوێت کە بگاتەوە بە مایک، بەھۆی ئەمەشەوە گرژی دەکەوێتە نێوان خۆی و ھۆپەرەوە. ڕۆژێک لە ماڵ ڕادەکات و دەڕوات بۆ قوتابخانەی ناوەندی ھۆکینس. کاتێک مایک دەدۆزێتەوە، لەگەڵ ماکسدایە، قوتابییەکی نوێ. ئیلێڤن بەھەڵە لێکی دەداتەوە و وا دەزانێت کە ماکس کەیفبازی لەگەڵ مایکدا دەکات و، لە ڕقدا، تواناکانی بەکاردێنێت بۆ ئەوەی ماکس لە سکەیتبۆردەکەی بخاتە خوارەوە پێش ڕۆیشتنی. لەکاتی گەڕانەوەی بۆ خانووچکەکە، دەکەوێتە دەمەقاڵێیەکی گەرمەوە لەگەڵ ھۆپەر لەبەر ڕۆیشتنی، و زیان بە کابینەکە دەگەیەنێت بە توانانی لە تووڕەیدا. لە ڕۆژی دواییدا، لەکاتی پاککردنەوەی شپرزەیییەکەی کە نابوویەوە، بە گەڕان لە تۆمارەکانی ناو خانووچکەکەدا بۆی دەردەکەوێت کە دایکی لەژیاندا ماوە، کە پێچەوانەی قسەکانی ھۆپەرە. دواتر دەڕوات بۆ بینینی دایکی، تێری، و پووری، بێکی، و بۆی دەردەکەوێت کە چی بەسەر تێریدا ھاتووە لە تاقیگەی ھۆکینس. کاتێک لەوێیە، پێی دەزانێت کە تێری دەیەوێت قسەی لەگەڵدا بکات، بەڵام لەبەر دۆخە لەش ڕەقبووەکەی ناتوانێت. ئیلێڤن، بە بەکارھێنانی تواناکانی، دیمەنێکی ڕابردووی دایکی دەبینێت. تێری، دوای ئەوەی کچەکەی لێبرا، ھەوڵیدا کە بچێتە ناو تاقیگەی ھۆکینسەوە بۆ ڕزگارکردنی. بەھۆیەوە، برێنەر و یاریدەدەرەکانی دەیگرن و کارەبای لێدەدەن، کە بۆتە ھۆی دۆخی ئێستای. ئیلێڤن دواتر تواناکانی بەکاردێنێت بۆ ئەوەی بزانێت کە «خوشک»ێکی ھەیە – کچێکی تری بەتوانا کە لەلایەن دکتۆر برێنەرەوە براوە بۆ تاقیکردنەوە – و دەڕوات بۆ دۆزینەوەی.

بە بەکارھێنانی تواناکانی بۆ جارێکی دیکە، ئیلێڤن ناونیشانی خوشکەکەی دەدۆزێتەوە و بۆی دەردەکەوێت کە کچێکی گەورەترە لەخۆی و ناوی کالی («ئەیت»)ە، و توانای ئەوەی ھەیە کە وا لە خەڵکی بکات کە خەیاڵی بینراو بکەن. ئیلێڤن لەگەڵ کالی و ھاوڕێکانی دەمێنێتەوە – چەند ھەڵھاتوویەک کە سوورن لەسەر تۆڵەسەندنەوە لەو کەسانی کە ئازاریان داون. کالی بە ئیلێڤن دەڵێت لەکاتی بەکارھێنانی تواناکانیدا، کە دەبێت بیر لەو شتانە بکاتەوە کە زۆر تووڕەی دەکەن. کاتێک دەڕۆن بۆ تۆڵەسەندنەوە لە یاریدەدەری برێنەر کە دەستی ھەبووە لە ئازاردانی دایکی ئیلێڤندا، ئیلێڤن دەست دەکات بە خنکاندنی بەڵام دەوەستێت کاتێک دەبینێت کە دوو کچی بچووکی ھەیە. دواتر ڕێگری لە کالی دەکات کاتێک دەیەوێت تەقەی لێبکات. لە حەشارگەکە، ئیلێڤن دەبینێت کە ھۆپەر و مایک لە مەترسیدان لەڕێی بەتاڵاییەکەوە. کاتێک کۆمەڵەکە خەریکە دەڕۆن، ئیلێڤن دەزانێت کە پێویستە بگەڕێتەوە بۆلای ھاوڕێکانی چونکە پێویستیان بە یارمەتی ئەوە.

ئیلێڤن دەگەڕێتەوە بۆ ھۆکینس و لەکۆتاییدا دەگاتەوە بە مایک و ھاوڕێکانی بە باوەشێکی پڕبەدڵەوە دوای ڕزگارکردنیان لە دێمەدۆگێک. کۆمەڵەکە بۆیان دەردەکەوێت کە پێویستە دەروازەی سەراوژێر دابخات، و خۆی و ھۆپەر دەڕۆن بۆ تاقیگەی ھۆکینس. لەوێ، ئیلێڤن ئامۆژگارییەکەی کالی بەکاردێنێت و سەرنجی تووڕەیییەکەی دەخاتە سەر تواناکانی، کە دەروازەکە دادەخات و تەواو بێ ھێزی دەکات. دواتر، دەردەکەوێت کە دکتۆر ئۆوێنز پێناسێکی بۆ ئیلێڤن دروستکردووە کە ڕێ بە ھۆپەر دەدات ببێت بە باوکی ھەڵگرەوەی یاساییی ئیلێڤن وەک ڕێگایەک بۆ پاراستنی. ناوە یاساییە نوێیەکەی ئیلێڤن «جەین ھۆپەر»ە. ھۆپەر ڕێی پێدەدات کە لە سەمای قوتابخانەی ناوەندی ھۆکینس ئامادەبێت. لەوێ مایک دەبیبێت، سەما دەکەن، و یەکەم ماچیان دەکەن وەک خۆشەویست.

وەرزی سێیەم[دەستکاری]

لە سەرەتای وەرزی سێیەمدا، ئیلێڤن و مایک حەوت مانگ دەبێت خۆشەویستن، کە ھۆپەر دڵتەنگ دەکات، کە بێزارە کە ئێڵ و مایک ھەمیشە پێکەوەن، و ھەموو کاتەکانیان بە ماچکردن بەسەر دەبەن. کاتێک ھۆپەر دۆخەکە بۆ جۆیس باس دەکات، جۆیس پێشنیاری ئەوە دەکات کە لەگەڵیاندا دابنیشێت و بە ھێمنی دەربارەی ھەستەکانی خۆی بدوێت. ئەمە تێکدەچێت کاتێک مایک شێلگیر نییە دەربارەی دۆخەکە، و ئەمەش وا لە ھۆپەر دەکات کە ھەڕەشەی لێبکات تا لە ئیلێڤن دوور بکەوێتەوە، گەرنا پەیوەندییەکەیان کۆتایی دێنێت. کاتێک مایک درۆ لەگەڵ ئیلێڤن دەکات دەربارەی یەکتر نەبینیان، ئیلێڤن گوماناوی دەبێت و داوای ئامۆژگاری لە ماکس دەکات، کە دەڵێت مایک ئیلێڤن دوور دەخاتەوە بۆ ئەوەی کات لەگەڵ کوڕەکاندا بەسەر ببات، و پێشنیاری ئەوە دەکات کە خۆیان کاتێکی خۆش بەسەر ببەن و بچن بۆ بازاڕیکردن لە مۆڵی ستارکۆرت.

کچەکان کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن پێکەوە لە مۆڵەکە و تووشی لوکەس، ویڵ، و مایک دەبن، کە ھەوڵی کڕینی دیارییەک دەدەن بۆ ئیلێڤن. کاتێک مایک درۆ دەکات دەڵێت دیارییەکە بۆ نەنکە نەخۆشەکەیەتی، ئیلێڤن لێی جیادەبێتەوە و لەگەڵ ماکسدا سوواری پاسێک دەبن و ئەوێ جێدێڵن، و کچەکان شەوەکە لە ماڵی ھۆپەر بەسەر دەبەن و توانای دوورە زانییەکەی ئیلێڤن بەکاردێنن بۆ سیخوڕیکردن بەسەر کوڕەکانەوە. ئەمەش دەبێتە ھۆی دروستبوونی یارییەک کە تیایدا بوتڵێکی شووشە دەخولێننەوە و سیخوڕی بەسەر ئەو کەسەوە دەکەن کە بوتڵەکە لەسەری دەنیشێتەوە. ئیلێڤن سیخوڕی بەسەر بیڵییەوە دەکات و دەردەکەوێت کە کەسێکی ڕفاندووە، و کچەکان دەست دەکەن بە گەڕان و بۆیان دەردەکەوێت کە ژینپارێزێکیش ونبووە. دواتر پێی دەزانن کە بیڵی و ھێدەری ژینپارێز لەلایەن مایند فلەیەرەکەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

لەگەڵ مایک، لوکەس، و ویڵدا یەکتری دەگرنەوە. مایک پێی ناخۆشە کە ئێڵ سیخوڕی بەسەرەوە کردووە و دەمەقاڵێیەک لەگەڵ ماکسدا دەکات دەربارەی ھەستەکانی بۆ ئیلێڤن کاتێک ئێلێڤن سیخوڕی بەسەر دەست بەسەردا گرتووەکاندا دەکات. ئێڵ مایند فلەیەرەکە دوور دەخاتەوە کاتێک ھێرش دەکرێتە سەر خانووچکەکە، بەڵام مایند فلەیەرەکە برینداری دەکات و بەشێکی خۆی لە جێ برینەکەدا جێدەھێڵێت. ئێڵ و مایک ئاشت دەبنەوە، بەڵام مایند فلەیەرەکە و بیڵی شوێنەکەیان دەدۆزنەوە بەھۆی برینەکەی ئێڵەوە. ئیلێڤن تواناکانی لەدەست دەدات دوای دەرھێنانی پارچە دڕندەکە لە قاچی، بەڵام کۆمەڵەکە مایند فلەیەرەکە دەبەزێنن بە داخستنی دەروازەی سەراوژێر. ھۆپەر بەڕواڵەت دەمرێت لەکاتی تەقینەوەی داخستی دەروازەکەدا و ئیلێڤن لەگەڵ بایەرسەکاندا دەژیت. کاتێک بایەرسەکان خۆیان کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی ھۆکینس جێبھێڵن، ئێڵ بە مایک دەڵێت کە ئەویش خۆشیدەوێت و ماچی یەکدی دەکەن. جۆیس نامەیەک دەدات بە ئیلێڤن کە لەلایەن ھۆپەرەوە نووسراوە کە ویستبووی لەکاتی قسەکردن دەربارەی ھەستەکانی بۆ مایک و ئیلێڤن بیخوێنێتەوە. ئیلێڤن و بایەرسەکان ھۆکینس جێدێڵن کاتێک ئیلێڤن دەگری لەکاتی ڕۆیشتنیان.

وەرزی چوارەم[دەستکاری]

لە کۆتاییی دووەم تیزەری وەرزی چوارەمدا، ئیلێڤن لە تاقیگەی ھۆکینسدا دەبینرێت دوای ئەوەی دکتۆر برێنەر بانگی دەکات، و دەڵێت: «ئیلێڤن، گوێت لێمە؟».[٦]

پەرەسەندن[دەستکاری]

بیرۆکە و نووسین[دەستکاری]

برایانی دەفەر کەسایەتی ئیلێڤنیان لە ڕزگاربووانی تاقیکردنەوەی پڕۆژەی ئێم کەی ئەڵتراوە وەرگرتووە، لەگەڵ کاریگەری ئی تی بوونەوەرە ئاسمانییەکە و بیرۆکەی بوون بە ھەڵھاتوویەک. ئیلھامیشیان لە ھەردوو ئەنیمێی ئێلفن درۆی کرد و ئەکیراوە وەرگرتووە،[٧] کە وتوویانە «ئەمانەوێت کە نھێنییەک ھەبێت لە ڕابردوویدا، و کەمێک ترسناک دەربکەوێت.»[٨] شتە نامۆکان لەسەرەتادا بە کورتە زنجیرەیەک دانرابوو، و وا دانرابوو کە لە کۆتا ئەڵقەی وەرزی یەکەمدا ئیلێڤن خۆی بکات بە قوربانی و زنجیرەکە کۆتایی پێبێت. بەڵام، نێتفلیکس تامەزرۆ بوون کە زنجیرەکە بەردەوام بێت بۆ وەرزی دووەم، بۆیە براکان بڕیاریاندا کە کەسایەتییەکە بەزیندوویی بھێڵنەوە.[٩]

ھەڵبژاردن[دەستکاری]

براکان دەڵێن کە ئیلێڤن قورسترین کەسایەتی بووە کە ئەکتەرێکی بۆ ھەڵبژێردرێت، چونکە کەسایەتییەکە تەنیا چەند دەقێکی کەمی ھەبووە. ئەکتەرێکی منداڵیان ویستووە کە بتوانێت ھەستی زۆر دەرببڕێت. براکان نیگەرانی ئەوە بوون کە کەسێک نەدۆزنەوە کە لە کەسایەتییەکەدا بمێنێتەوە لەبەر قسە نەکردنی. براکان حەسانەوە دوای بینینی میڵی بۆبی بڕاون، کە وتوویانە «شتێکی تایبەتی ھەیە، باشە، بەھرەیەکی ترسێنەری سروشتی.» میڵی پێویستبوو کە سەری بتاشێت بۆ ڕۆڵەکە. لەسەرەتادا خۆی و خێزانەکەی نیگەران بوون دەربارەی ئەمە، ھەرچۆنێک بێت دوای بینینی وێنەی چارلیز تیرۆن لەڕۆڵی ئیمێرەیتەر فیریۆسا، ڕازی بوو کە سەری بتاشێت.[٧]

پێشوازی[دەستکاری]

نواندنەکەی میڵی بۆبی بڕاون لە تەواوی جیھاندا پەسەندکرا و میڵی ١٣ ساڵ دوو پاڵاوتنی وەرگرت بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە بۆ باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەرێکی مێینەوە لە زنجیرەیەکی درامی و دوو پاڵاوتن بۆ خەڵاتی پڕایمتایم ئێمی بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامی، کە کردیە یەکێک لە گەنجترین پاڵێوراوەکانی ئەم خەڵاتانە.

کەسایەتییەکە و نواندنەکەی میڵی پەسەندکردنی ڕەخنەیی وەرگرتووە؛ ئاڵیس ڤینسێنتی دە دەیڵی تەلەگراف نووسیویەتی:

«میڵی بۆبی بڕاون بەردەوامە لە بوون بە ئەستێرەی زنجیرەکە: ئەو بووە بە ئیلھام بۆ ھونەر و تاتۆ، بەخشینی ناوبانگێکی جیھانی بۆ ئێگۆ، وافڵەکەی کە کەسایەتییەکە حەزی لێیەتی و مانایەکی تەواو جیاوازی بەخشیوە بە دەستەواژەی 'mouth breather'».[١٠]

ئاشڵی ھۆفمانی گۆڤاری تایم پێشنیاری ئەوەی کردووە کە ئیلێڤن بکرێتە ھێمای ڕۆژی جیھانی وافڵ.[١١]

ھەرچۆنێک بێت، لێنیکا کروزی دە ئەتلانتیک وتیوویەتی «سەرەڕای ئەو ڕابردووە دەوڵەمەندەی، ئیلێڤن خراپترین پاڵەوانی زنجیرەکەیە».[١٢]

لە ٦٩یەم و ٧٠یەم خەڵاتەکانی پڕایمتایم ئێمی لە ٢٠١٧ و ٢٠١٨دا، میڵی پاڵێورا بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامی. لە خەڵاتەکانی ئێم تی ڤیی فیلم و تەلەڤیزیۆنی ٢٠١٧دا، بۆ باشترین پاڵەوان و باشترین نواندنکاری زنجیرەیەک پاڵێورا، کە خەڵاتی دووەمیانی بردەوە. خەڵاتی باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەرێکی گەنجەوە لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی بردەوە لە ٤٣یەم خەڵاتەکانی ساتێرن. ئەو دوو جار پاڵێورا بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە بۆ باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەرێکی مێینەوە لە زنجیرەیەکی درامی لە ٢٠١٧ و ٢٠١٨دا. خەڵاتێکی ھەڵبژاردەی منداڵانی بردەوە بۆ باشترین ئەکتەری مێینە لە ٢٠١٨ و ٢٠٢٠دا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "My baby girl in Stranger Things 2!". Charlotte and Clara Ward – Judith TWD Season 5/Eleven ST2. Facebook. Retrieved April 29, 2020.
  2. ^ Bond, Gwenda (February 2019). Stranger Things: Suspicious Minds. New York: Del Rey. ISBN 978-1-984817-43-3.
  3. ^ Chaney, Jen (July 18, 2016). "Stranger Things' Millie Bobby Brown on Playing Eleven, Her Love-Hate Relationship With Scary Movies, and Acting Without Speaking". Vulture. Retrieved October 16, 2016.
  4. ^ Berkshire, Geoff (July 18, 2016). "'Stranger Things' Finale: Duffer Brothers Talk Cliffhangers, Death and Season 2". Variety. Retrieved October 16, 2016.
  5. ^ Stephens, Emily (July 29, 2016). "On Stranger Things' season finale, promises are made to be broken". The A.V. Club. Retrieved October 16, 2016.
  6. ^ "Stranger Things 4 Second Teaser". یووتیووب. نێتفلیکس. 6 May 2021. Retrieved 22 July 2021.[بەستەری مردوو]
  7. ^ ئ ا "'Stranger Things': The Duffer Brothers explain how they found Eleven". EW.com (بە ئینگلیزی). Retrieved November 4, 2018. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "'Stranger Things' creators explain it all about season 1". UPROXX (بە ئینگلیزی). July 27, 2016. Retrieved November 4, 2018.
  9. ^ McLevy, Alex (November 8, 2017). "Stranger Things almost killed off Eleven in season 1, but not for a stupid reason". The A.V. Club (بە ئینگلیزی). Retrieved November 4, 2018.
  10. ^ Vincent, Alice (September 24, 2016). "Eleven out of 10: how Stranger Things star Millie Bobby Brown charmed the world". The Daily Telegraph. Retrieved October 16, 2016.
  11. ^ Hoffman, Ashley (August 24, 2016). "Why Eleven From Stranger Things Is the Perfect National Waffle Day Mascot". Time. Retrieved October 16, 2016.
  12. ^ Cruz, Lenika (July 26, 2016). "Where Stranger Things Loses Its Magic". The Atlantic. Retrieved October 16, 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]