جیم ھۆپەر (شتە نامۆکان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جیم ھۆپەر
کەسایەتیی شتە نامۆکان
دەیڤد ھاربەر لەڕۆڵی جیم ھۆپەر
یەکەم دەرکەوتن«بەشی یەکەم: دیارنەمانەکەی ویڵ بایەرس» (٢٠١٦)
دروستکراوە لەلایەنبرایانی دەفەر
بەرجەستەکراوە لەلایەندەیڤد ھاربەر
زانیاریی ناو-گەردوونی
ناوە خواستراوەکانگۆڵدن ئیگڵ
ئانتیک چاریۆت
نازناوەکان
  • ھۆپ
  • سەرۆک
  • ڕامبۆی قەڵەو
  • ماگنەم پی ئای
ڕەگەزنێر
پیشەسەرۆکی پۆلیس
خێزان
ھاوسەردایەنی ھۆپەر (جیابوونەتەوە)
خۆشەویستجۆیس بایەرس
نیشتیمانھۆکینس، ئیندیانا، ویلایەتە یەکگرتووەکان

جیم ھۆپەر کەسایەتییەکی خەیاڵی زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی زانستیی ترسناکی شتە نامۆکانە. ئەو سەرۆکی پۆلیسە لە ھۆکینس، ئیندیانا، کە، بەدرێژایی سێ وەرزی یەکەم، لە ڕوداوە نامۆکانی شارەکە دەکۆڵێتەوە. ھۆپەر لەلایەن دەیڤد ھاربەرەوە بەرجەستەکراوە.[١]

ژیاننامەی کەسایەتی خەیاڵی[دەستکاری]

جیم ھۆپەر، کە نازناوی«ھۆپ»ە، سەرۆکی وێستگەی پۆلیسی ھۆکینسە. ھۆپەر زۆریبەی ژیانی لە ھۆکینسدا بەسەر بردووە، و دواناوەندی لەگەڵ جۆیس بایەرس و بۆب نیوبیدا تەواوکردووە. زۆرینەی کاتەکانیش بە «شێریف ھۆپەر» بانگی دەکەن،[٢] بەڵام ئەمە پلەوپایەی ڕاستیی نییە.[٣] ھۆپەر ھاوسەرگیری کردووە و کچێکیشی بووە، سارا. بەڵام جیابوونەتەوە دوای ئەوەی کچە بچووکەکەی بەھۆی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی دەکات، کە وای لێدەکات گیرۆدەی خواردنەوە و خواردنی حەپ ببێت لە خەم و پەژارەدا.[٤] چەند ساڵێک دوای مردنی سارا، دەبێت بە لێکۆڵەری کوشتن کاری لە نیو یۆرک سیتی. دوای مانەوەی لە نیو یۆرک بۆ ماوەیەکی زۆر، دەگەڕێتەوە بۆ ھۆکینس. لەکۆتاییدا، زیاتر بەرپرسیار دەبێت، بە ڕزگارکردنی ویڵ بایەرس و ھەڵگرتنەوەی ئیلێڤن وەک کچی خۆی.[٥] لە وەرزی سێیەمدا، ھەوڵ دەدات کە پەیوەندی نێوان ئیلێڤن و مایک کۆتایی پێبێنێت لەبەرئەوەی، بەڕای ئەو، پەیوەندییەکەیان زۆر بەخێرایی دەجووڵێت، کاتێک ھۆپەر خۆی دەکەوێتە داوی خۆشەویستییەوە لەگەڵ جۆیس.[٦]

وەرزی یەکەم[دەستکاری]

لە وەرزی یەکەمدا، ھۆپەر پۆلیسێکە لە ھۆکینس، ئیندیانا، کە ھۆگری خواردنەوە و جگەرەکێشان بووە. لەلایەن ھاوپۆلی پێشوویەوە، جۆیس بایەرس، سەردانی دەکرێت، کە پێی دەڵێت کە کوڕەکەی، ویڵ، ونبووە. جۆیس بە ھۆپەر دەڵێت کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ ھاتووە و گوێی لە ھەناسەدانی ویڵ بووە. ھۆپەر باوەڕی پێناکات بەڵام دان بەوەدا دەنێت کە سووتانی تەلەفۆنەکە بەھۆی زۆربوونی کارەباوە سەیر دیارە. ھۆپەر بەدرێژایی وەرزەکە بۆی دەردەکەوێت کە پیلانی شاراوە ھەیە لە تاقیگەی ھۆکینسدا و ئەو کاریگەرە لە ئەرکی دۆزینەوە و ڕزگارکردنی ویڵ. دوای مردنە بەرچاوەکەی ئیلێڤن، ھۆپەر لە دارستانەکاندا دەبینرێت کاتێک کەمێک خواردن و ئێگۆ بەجێدێڵێت، خواردنە دڵخوازەکەی ئیلێڤن.[٢]

وەرزی دووەم[دەستکاری]

لە دیمەنێکی ڕابردوودا، ئیلێڤن لە سەراوژێر ھەڵدێت لەڕێی دەروازەیەکی بچووکەوە، بەڵام ناچار دەبێت کە لە خانووچکەکەی ھۆپەردا خۆی حەشار بدات لەبەر ئەندامانی حکوومەت. ھۆپەر چوونەدەرەوەی لێ قەدەغە دەکات و ڕێ بەکەس نادات بە شوێنەکەی بزانێت. لە دەمی ئێستادا، منداڵان خۆیان بۆ ھاڵۆوین ئامادە دەکەن. ئیلێڤن داوا لە ھۆپەر دەکات کە ڕێی پێبدات بچێت بۆ نوقڵ کۆکردنەوە بەڵام ھۆپەر پێداگری دەکات کە نەچێت و بە شاراوەیی بمێنێتەوە. ھۆپەر دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە لە چەند زەوییەکی کولەکە کە بێ ھۆکارانە دەڕزێن. پەیوەندی خۆی و ئیلێڤن تێکدەچێت بەھۆی گۆشەگیرییەکەوە و خراپتریش دەبێت کاتێک ھۆپەر وایەری تەلەڤیزیۆنەکە دەبڕێت. ھۆپەر و جۆیس چاودێری سەردانەکانی ویڵ دەکەن بۆ تاقیگەی ھۆکینس و دەردەکەوێت کە ھێشتا کاریگەرییەکانی سەراوژێری بەسەرەوە ماوە. دواتر ھۆپەر لە چەند تونێلێکی ژێرزەمیندا دەگەڕێت بەتەنیا و ڕەگی بوونەوەرەکانی سەراوژێر دەدۆزێتەوە و ھێرشی دەکرێتە سەر، و دواتر ڕزگاری دەکەن. ھۆپەر دووبارە دەبێتە کەسی سەرەکی بۆ دۆزینەوەی نھێنی دێمەدۆگ و ڕزانی کولەکەکان، و لە ئەنجامدا ئیلێڤن دەبات بۆ ژێرزەمینی تاقیگەی ھۆکینس. دوای کاردکردنێکی نزیک لەگەڵ ئیلێڤن بۆ داخستنی دەروازەکە، ھۆپەر ئیلێڤن ھەڵدەگرێتەوە وەک کچی یاسایی خۆی.[٧]

وەرزی سێیەم[دەستکاری]

لە سەرەتای وەرزی سێیەمدا، ئیلێڤن و مایک حەوت مانگ دەبێت خۆشەویستن، کە ھۆپەر دڵتەنگ دەکات، کە بێزارە کە ئێڵ و مایک ھەمیشە پێکەوەن، و ھەموو کاتەکانیان بە ماچکردن بەسەر دەبەن. کاتێک ھۆپەر دۆخەکە بۆ جۆیس باس دەکات، جۆیس پێشنیاری ئەوە دەکات کە لەگەڵیاندا دابنیشێت و بە ھێمنی دەربارەی ھەستەکانی خۆی بدوێت. ئەمە تێکدەچێت کاتێک مایک شێلگیر نییە دەربارەی دۆخەکە، و ئەمەش وا لە ھۆپەر دەکات کە ھەڕەشەی لێبکات تا لە ئیلێڤن دوور بکەوێتەوە، گەرنا پەیوەندییەکەیان کۆتایی پێ دێنێت.

قسەکردنەکانی ھۆپەر لەگەڵ جۆیس پەیوەندییەکەیان نزیکتر دەکاتەوە، و وا لە ھۆپەر دەکات کە جۆیس بانگێشت بکات بۆ ژوانێک. جۆیس ژوانەکە لەدەست دەدات و ھۆپەر دواتر دەزانێت کە کاتی لەگەڵ بەڕێز کڵاڕکدا بەسەر بردووە، مامۆستای زانستی قوتابخانەکە، کە پرسیاری کردووە بۆچی موگناتیسی ساردکەرەوەکەی موگناتیسمیان لەدەستداوە، و بەھۆیەوە ھۆپەر ھەست بە بەخیلی دەکات. جۆیس لە ھۆپەر دەپاڕێتەوە کە بیباتەوە بۆ تاقیگەی ھۆکینس کە چۆڵکراوە بۆ ئەوەی بزانێت کە ھیچ کام لە ئامێرەکان لەکاردایە؛ کاتێک لەوێن، ھۆپەر ھێرشی دەکرێتە سەر لەلایەن جێبەجێکارێکی ڕووسییەوە بەناوی گریگۆری. چونکە ھۆپەر پێشتر گریگۆری لە نوسینگەی شارەوانیدا بینیوە، یەخەی شارەوان کڵاین دەگرێت دەربارەی گریگۆری، بۆی دەردەکەوێت کە بەرھەمھێنەرانی مۆڵی ستارکۆرت، کە گریگۆری کاریان بۆ دەکات، چەند موڵکێکی دیکەیان کڕیوە لە ھۆکینس. ھۆپەر و جۆیس سەردانی چەند دانەیەکیان دەکەن، یەکێکیان وەک پێشی تاقیگە ڕووسییەکە وایە. پێش ئەوەی گریگۆری ھێرشیان بکاتە سەر، ھۆپەر و جۆیس دکتۆر ئەلێکسی دەگرن، کە یەکێکە لە زانا ڕووسییەکان و لەوێ کاردەکات، وەک بارمتە و لەدەست گریگۆری ھەڵدێن. ھۆپەر و جۆیس ئەلێکسی دەبەن بۆلای مورەیی بیردۆز دانەر بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە وەرگێڕانی قسەکانی ئەلێکسی، و دواتر ئەلێکسی پێیان دەڵێت کە حەشارگەیەکی نھێنی ڕووسی ھەیە لەژێر مۆڵەکەدا کە تێیدا زانا ڕووسییەکان ھەوڵی کردنەوەی دەروازەیەک دەدەن بۆ سەراوژێر. ئەلێکسی بە مورەیش دەڵێت کە چۆن دەتوانن دەروازەکە ڕابگرن.

ھۆپەر و جۆیس مورەی و ئەلێکسی دەبەن لەگەڵ خۆیاندا کاتێک بەخێرایی دەگەڕێنەوە بۆ ھۆکینس بۆ دڵنیابوونەوەیان لە سەلامەتی منداڵەکان. مورەی و ئەلێکسی دەبینن کە ھۆپەر و جۆیس ھەستیان بۆ یەکتری ھەیە بەڵام دانی پێدا نانێن. لە ڤیستیڤاڵی ڕۆژی ئازادیدا، و ھۆپەر و جۆیس دەست دەکەن بە گەڕان، مورەیش شوێنەکە بە ئەلێکسی نیشان دەدات. کاتێک مورەی و ئەلێکسی خۆشی لە ڤیستیڤاڵەکە دەبینن، جۆیس دەستی ھۆپەر دەگرێت. گریگۆری دەگاتە ئەوێ و ئەلێکسی دەکوژێت، و دواتر ئەندامە ڕووسییەکانی دیکە دوای ھۆپەر دەکەون. ھۆپەر و جۆیس ڕادەکەن. ھۆپەر لەدەستیان ھەڵدێت، و خۆی، جۆیس، و مورەی بەخێرایی بەرەو مۆڵەکە بەڕێدەکەون، و لەوێ لەگەڵ منداڵەکاندا یەک دەگرنەوە، و بۆیان دەردەکەوێت کە مایند فلەیەرە گەورەکە دەیەوێت ھێرش بکات، بەڵام دەتوانن ڕێگری لێبکەن بە داخستنی دەروازەی سەراوژێر. ھۆپەر، جۆیس، و مورەی دەڕۆن بۆ حەشارگەکە و ئەو کلیلانە دەدۆزنەوە کە ئەلێکسی باسیکرد کە دەروازەکە دادەخات و ھەموو کەرەستەکانی دەروازەکەش لەناودەبات، کە ھەموو ئەو کەسانە وردوخاش دەکات کە لە ژوورەکەدا مابێتنەوە. کاتێک لە ژوورێکدا چاوەڕێ دەکەن، جۆیس داوا لە ھۆپەر دەکات کە بچن بۆ ژوانێک. لە حەشارگەکەدا، ھۆپەر، جۆیس، و مورەی بە سەرکەوتووانە پیلانەکەیان جێبەجێ دەکەن. بەڵام پێش ئەوەی بتوانن دەروازەکە دابخەن، گریگۆری دەگات و شەڕ لەگەڵ ھۆپەردا دەکات. ھۆپەر بەسەریدا زاڵ دەبێت و ھەڵیدەداتە ناو کەرەستەی دەروازەکەوە، کە دەیکوژێت، بەڵام ھۆپەر ھیچ ڕێگەیەکی نامێنێت بۆ دەرچوون لە ژوورەکە. ھۆپەر سەری بۆ جۆیس دەلەقێنێت، و جۆیس بە گریانەوە دەروازەکە دادەخات. دەروازەکە دادەخرێت و تەقینەوەیەکی گەورە ڕوودەدات، کە ھەموو کەسەکانی ناو ژووری دەروازەکە وردوخاش دەکات، بەڕواڵەت ھۆپەریش. تا ئەو کاتەی جۆیس و مورەی دەگەنە سەرەوە و لەگەڵ منداڵەکاندا یەکدەگرنەوە، ئیلێڤن بە ھەستەکانی جۆیسدا دەزانێت کە ھۆپەر بە زیندووی دەربازی نەبووە.

دوای سێ مانگ، جۆیس و خێزانەکەی، لەگەڵ ئیلێڤن خۆیان ئامادە دەکەن بۆ گواستنەوە بۆ دەرەوەی ھۆکینس، و جۆیس لێدوانە دڵ بۆ دڵەکەی ھۆپەر دەدات بە ئیلێڤن. لێدوانەکە ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە ھۆپەر ترساوە بە بینینی گەورەبوونی ئیلێڤن بەڵام دانی بەوەدا ناوە کە کاتییەتی، و داوای لێدەکات کە ئاگاداری خۆی بێت کاتێک گەشە دەکات و گەورە دەبێت.[٨]

وەرزی چوارەم[دەستکاری]

لە تیزەرێکدا کە لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، بەناوی لە ڕووسیاوە بە خۆشەویستییەوە، ھۆپەر دەردەکەوێت کە ھێشتا زیندوو بێت و لە ھێڵێکی شەمەندەفەریدا کاردەکات لەگەڵ زیندانیکراوەکانی دیکەدا لە بەندیخانەیەک لە کاماچاتکا.

پێشوازی[دەستکاری]

کەسایەتییەکە و نواندنی ھاربەر بوونەتە خاوەنی ستایشی ڕەخنەیی. لە پێداچوونەوەیەکی وەرزی دووەم بۆ وێبگەی ڕۆجەر ئیبێرت، ڕەخنەگر برایەن تالێریکۆ نواندنەکەی ستایشکرد، و وتی کە «دەیڤد ھاربەر ئەمساڵ لە ساڵی پێشوو زۆر باشترە، بەتایبەتی لە ئەڵقەی کۆتاییدا.»[٩] ھەوادارانیش شێوازە نوێیەکەی ھۆپەریان زۆر بەدڵ بوو.[١٠]

ھەڵوێست و ڕەفتاری ھۆپەر لە وەرزی سێیەمدا سەرنجی ڕەخنەگرانی ڕاکێشا، و زۆرینەی ڕەخنەگران و ھەوادارن ھەستیان دەکرد کە بووەتە کاریکاتێرێکی خۆی کاتێک بەراورد دەکرا بە دوو وەرزی یەکەم. ڤەڵچەر دەربارەیەوە وتی «جیم ھۆپەری ئاسایی بووەتە ھۆپەرێکی گەمژە، بەتایبەتی لە ئەڵقە سەرەتاکانی شتە نامۆکان ٣، کە دووبارە دەرخستنێکی یەک نەکەوتووی کەسایەتییەکەیەتی. بێجگه لە ناڕەزایییە زۆرەکەی بەرامبەر بە پەیوەندییە جەستەیییە پاکەکەی مایک و ئێڵ، بەشێوەیەکی زۆر بێزار دەبێت کاتێک جۆیس ئامادە نابێت بۆ ژوانەکە، زۆر مشت و مڕ لەگەڵ جۆیسدا دەکات لەسەر کێشەی بچووک؛ جەستەیییانە ھێرش دەکایە سەر شارەوانی ھۆکینس، لاری کڵەین، بۆ ئەوەی قسەی لێ دەربێنێت؛ و بەزەیییەکی کەم نیشان دەدات بەرامبەر بە ئەلێکسی، زانا ڕووسییەکە کە خۆی و جۆیس دەیفڕێنن بۆ ئەوەی بزانن کە کۆمونیستەکان چی دەکەن لە شارەکەدا.»[١١]

بڕیارە کە ڕۆمانێک دەربچێت کە ھۆپەری تێدایە، بەناوی تاریکییەکەی لێواری شار.[١٢] ھۆپەر لە ئەڵقەیەکی تایبەتی سیمپسۆنەکاندا دەرکەوتووە و لەلایەن چیف ویگەمەوە بەرجەستەکراوە.[١٣]

بۆ بەرجەستەکردنی ھۆپەر، ھاربەر پاڵێورا بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامی لە ٦٩یەم و ٧٠یەم خەڵاتەکانی پڕایمتایم ئێمی.[١٤] لە ٧٥ەم خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب، پاڵێورا بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەک، کورتە زنجیرەیەک، یان فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی.[١٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ""Stranger Things 3" gives us a meaner Hopper, and we're not loving it". Salon (بە ئینگلیزی). 2019-07-14. Retrieved 2019-07-16.
  2. ^ ئ ا "Stranger Things: The Ultimate Viewing Guide & Reading Order To The Expanded Universe". ScreenRant. July 1, 2019.
  3. ^ Andreeva, Nellie (June 15, 2015). "Winona Ryder & David Harbour To Star In Duffer Bros. Netflix Series". Deadline Hollywood. Archived from the original on June 22, 2018. Retrieved June 22, 2018.
  4. ^ Sampson, Issy (July 5, 2019). "Stranger Things: everything you need to know before hitting Secret Cinema" – via www.theguardian.com.
  5. ^ "Stranger Things Characters Sorted Into Their Hogwarts Houses". ScreenRant. April 11, 2019.
  6. ^ "Stranger Things: 6 Best (& 4 Worst) Friendships". ScreenRant. July 10, 2019.
  7. ^ "Exclusive: Stranger Things 'spin-off could look into Hopper's backstory'". June 16, 2019.
  8. ^ "Stranger Things Hopper detail will have you in tears". July 18, 2019.
  9. ^ Tallerico, Brian. ""Stranger Things 2" Operates From the James Cameron Sequel Playbook | Demanders | Roger Ebert". www.rogerebert.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-07-16.
  10. ^ "'Stranger Things' fans are loving this 1 detail about Hopper in Season 3". Mashable SEA. July 5, 2019.
  11. ^ "Why Is Hopper Such a Jerk-Ass in Stranger Things 3?". www.vulture.com. Retrieved 2019-07-16.
  12. ^ Liptak, Andrew (February 8, 2019). "A new Stranger Things tie-in novel will explore the origins of Chief Hopper". The Verge. ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ "The Simpsons to spoof Stranger Things in Treehouse Of Horror XXX this Halloween". July 15, 2019.
  14. ^ "David Harbour". Emmys. Retrieved 2019-08-13.
  15. ^ "David Harbour". Golden Globe Awards. Retrieved 2019-08-13.