کۆمپیوتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمپیوتەر ئامێرێکە[١] بۆ زۆر مەبەست بەکاردێت. دەکرێت پرۆگرام[٢] بکرێت تا ڕیزە کردارێکی ژمێرەیی یان لۆژیک ئەنجام بدات. بەکارھێنەر دەتوانێت لە ڕێگای ماوس و تەختەکلیلەوە داواکارییەکانی خۆی ئاراستەی کۆمپیوتەر بکات و کارەکان لەڕێی شاشەی کۆمپیوتەرەکە پێشان دەدرێن.

بەگشتی کۆمپیوتەر دەکرێتە دوو بەش: ڕەقامێر (ھاردوێر) و نەرمامێر (سۆفتوێر)

ڕەقامێر[دەستکاری]

ڕەقامێر بریتییە لەو پارچانەی کە کۆمپیوتەر پێک دێنن وەک مۆنیتەر، تەختەکلیل، ماوس، کەیس)[٣]

ماوس (مشک)[دەستکاری]

ماوس' ئامرازی نیشانکردنە. بە شێوەیەکی فیزیکی، ماوس پێک دێت لە ئامرازێک کەوا دەگیرێت لەژێر یەکێک لە دەستەکانی بەکارھێنەر.[٤]

بۆردی سەرەکی (Mainboard)[دەستکاری]

گرنگترین بەشی ھەر کۆمپیوتەرێک ئەم بۆردەیە کە زۆربەی بەشەکانی دیکەی کۆمپیوتەر لەسەر ئەم بۆردە دادەمەزرێن لەوانە دەتوانین ئاماژە بە ڕام، کارتی گرافیکی، کارتی ڕایەڵە، یەکەی چارەسەری ناوەندی(CPU)، کارتی دەنگ، کارتی تیڤی، کارتی سەتەلایت، مۆدێمی ناوەکی… ھەروەھا ھەندێکیش لە بەشەکانی کۆمپیوتەر بە کێبل بەو بۆردە پەیوەند دەدرێن لەوانە ھارد دیسک، فلاپی درایڤ، سی دی درایڤ، دی ڤی دی درایڤ، سەرچاوەی وزە، پانکە و دەرچەی ماوس و تەختەی کلیل و دەرچەی ڕام (Ram)

نەرمامێر[دەستکاری]

نەرمامێر بریتییە لەو بەرنامانەی کە یارمەتی بەکارھێنەر دەدەن کە کار بە کۆمپیوتەر بکەن و کارەکانیان ئاساتر بێت[٥]

مایکرۆپرۆسێسۆر[دەستکاری]

تا ئێستە لەنێوان شارەزایاندا لە مشت و مڕدایە. خاڵی سەرەکی دەرکەوتنی کۆمپیوتەری کەسی (PC) مایکرۆپرۆسێسۆرە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن ئەندازیارێکەوە کە لە Texas Instroments کاری دەکرد دۆزرایەوە، بەڵام لەبەرئەوەی نەیتوانی متمانەی لێپرسراوەکانی بەدەست بھێنێت لە سوودەکانی ھەروا مایەوە و دوای ٣ ساڵ بۆ جارێکی تر دۆزرایەوە. مایکرۆپرۆسیسۆر بۆ یەکەم جار لەلایەن Intel –ەوە کەوتە بواری بازرگانییەوە و شانازی دەکەن بەوەی کە دۆزەرەوەین.[٦]

جۆرەکان[دەستکاری]

بەگشتی کۆمپیوتەرەکان پۆڵێنکراون بەپێی بەکارھێنانەکانیان:

بەپێی بەکارھێنان[دەستکاری]

بەپێی قەبارە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.webopedia.com/TERM/C/computer.html
  2. ^ سەرچاوەی زاراوە فەرهەنگی زکورد ١١ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 21ی Julyی 2013. Retrieved 29ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 5ی Septemberی 2017. Retrieved 29ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ http://searchsoa.techtarget.com/definition/software ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ http://www.wisegeek.org/what-is-a-microprocessor.htm