پێڕستی خەڵات و پاڵاوتنەکانی شتە نامۆکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خەڵات و پاڵاوتنەکانی شتە نامۆکان
لۆگۆی شتە نامۆکان
تێکڕا[ئ]
بردنەوەکان٦٣
پاڵاوتنەکان٢١٠

شتە نامۆکان زنجیرەیەکی پەخشی تەلەڤیزیۆنییە کە بۆ نێتفلیکس دروستکراوە لەلایەن برایانی دەفەرەوە، کە لە کاستێکی پڕ ئەستێرە پێکدێت. زنجیرەکە لە شاری خەیاڵیی دەشتەکیی ھۆکینس، ئیندیانا دایە، لە ١٩٨٠کاندا. تاقیگەی نێودەوڵەتیی ھۆکینس بە درۆ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی دەکات بۆ وێستگەی وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەڵام بە نھێنی تاقیکردنەوە جێبەجێ دەکات لەسەر دیاردەی پارانۆرماڵ و سەرووسروشتی، و زۆرجار مرۆڤ بەکاردێنن. بێ مەبەستانە، تاقیگەکە دەروازەیەکیان دروستکردووە بۆ گەردوونێکی لێکچوو بە ناوی «سەراوژێر». کاریگەریی سەراوژێر دانیشتووانی ھۆکینس تووش دەکات لەڕێی دڵتەزێنەوە.[١][٢] ھەموو ئەڵقەکانی وەرزی یەکەم لە نێتفلیکس بڵاوکرانەوە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦،[٣] و وەرزی دووەم بڵاوکرایەوە بە تەواوەتی لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.[٤] سێیەم وەرز لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە.[٥]

زنجیرەکە بووەتە خاوەنی ستاشی ڕەخنەیی[٦] و چەندەھا خەڵات بۆ نووسین، نواندن، دەرھێنان، باشی بەرھەمھێنان، ڤیژوەڵ ئێفێکتەکان، و ساوندتراکەکەی. شتە نامۆکان بۆ زۆر خەڵات پاڵێوراوە، کە پێکدێن لە ٣١ خەڵاتی پڕایمتایم ئێمی (شەش بردنەوە), چوار خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، سێ خەڵاتی گرامی، چوار خەڵاتی تەلەڤیزیۆنی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران (یەک بردنەوە)، حەوت خەڵاتی ساتێرن (چوار بردنەوە)، دوو خەڵاتی ڕێکخراوی بەرھەمھێنەرانی ئەمریکا (یەک بردنەوە)، سێ خەڵاتی ڕێکخراوی نووسەرانی ئەمریکا، و دوو خەڵاتی پیبەدی (یەک بردنەوە). ھەروەھا زنجیرەکە لەلایەن دامەزراوەی فیلمی ئەمریکییەوە ھەڵبژێردراوە وەک ١٠ لە باشترین پەخشە تەلەڤیزیۆنییەکانی ساڵ بۆ دوو وەرزی یەکەم.[٧][٨]

کاستی سەرەکی پاڵێوراون بۆ سێ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرانی شاشە بۆ باشترین نواندن لەلایەن کۆمەڵێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی، و لە ٢٠١٧دا بردیانەوە. میڵی بۆبی بڕاون خاوەنی زۆرترین پاڵاوتنە لە کاستەکەدا. میڵی، دەیڤد ھاربەر، و وینۆنا ڕایدەر جیاجیا پاڵێوران بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرانی شاشە بۆ نواندنەکانیان لە زنجیرەکەدا. ھەروەھا میڵی و دەیڤد دوو جار پاڵێوراون بۆ خەڵاتی پڕایمتایم ئێمی، لەکاتێکدا دەیڤد و وینۆنا جیاجیا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب پاڵێوراون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ho, Rodney (August 28, 2015). "New Netflix drama series Stranger Things to shoot in Atlanta". The Atlanta Journal-Constitution. Cox Enterprises. Archived from the original on June 1, 2018. Retrieved January 27, 2016.
  2. ^ "Netflix to premiere original series Montauk in 2016". Reuters. April 2, 2015. Archived from the original on April 2, 2015. Retrieved April 3, 2015.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری S1ReleaseDate نەدراوە
  4. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری S2ReleaseDate نەدراوە
  5. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری S3ReleaseDate نەدراوە
  6. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری CriticalAcclaim نەدراوە
  7. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری AFIAwards2016 نەدراوە
  8. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری AFIAwards2017 نەدراوە

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]