فین وۆڵفھارد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
فین وۆڵفھارد
فین لە کۆمیک-کۆنی سان دیاگۆ، ٢٠١٧
لەدایکبوون (٢٠٠٢-١٢-٢٣) ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ (تەمەن ١٧)[١]
ڤانکوڤەر، بریتش کۆڵۆمبیا، کەنەدا
پیشە
  • ئەکتەر
  • مۆسیقاژەن
ساڵانی چالاکی٢٠١٣–ئێستا
پیشەی مۆسیقی
چەشن
  • ئەلتەرنەتیڤ ڕۆک
  • ئیندی ڕۆک
ئامێرەکان
  • ڤۆکاڵ
  • گیتار
  • پیانۆ
  • بەیس
کۆمپانیای تۆمارکردن
  • ڕۆیاڵ ماونتن
  • paradYse
  • ترانسگرێسیڤ

فین وۆڵفھاڕد (بە ئینگلیزی: Finn Wolfhard؛ لەدایکبووی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢)[١] ئەکتەر، مۆسیقاژەن، نووسەر و دەرھێنەرێکی کەنەدییە.

ڕۆڵەکانی بریتین لە مایک ویڵەر لە زنجیرەی نێتفلیکس بەناوی شتە نامۆکان (٢٠١٦–ئێستا)، کە بەھۆیەوە خەڵاتی سکرین ئاکتەرس گیڵدی وەرگرتووە بۆ باشترین نواندن لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی لە سێ پاڵێوراو. ڕۆڵەکانی لە فیلمدا بریتین لە ڕیچی تۆزیەر لە فیلمی It (٢٠١٧) کە لە ڕۆمانی ترسناکی ستیفن کینگەوە وەرگیراوە وە ھەروەھا بەشی دووەمیشی It: Chapter Two (٢٠١٩)، بۆڕیس پاڤلیڤۆسکی لە فیلمی درامی The Goldfinch (٢٠١٩)، دەنگی پەگسڵی ئادەمس لە The Adams Family (٢٠١٩)، وە ترێڤەر لە فیلمی خەیاڵی Ghostbusters: Afterlife (٢٠٢١) کە ھێشتا بڵاو نەبووەتەوە. فین یەکەم کاری دەرھێنانی ئەکات لە کورتە فیلمی کۆمیدی کەنەدی Night Shifts (٢٠٢٠).

وەک مۆسیقاژەنێک، ڤۆکاڵیست و گیتار ژەنی سەرەکی بوو بۆ بادی ڕۆکی Calpurnia، وە ئێستاش ئەندامی گروپی The Aubreys.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

فین لە ڤانکوڤەر، ھەرێمی بریتش کۆلۆمبیا، کەنەدا لەدایکبووە، بۆ خێزانێکی بە ڕەگەز فەڕەنسی، ئەڵمانی، وە جولەکە. ئەو لە قوتابخانەی کاثۆلیکی ئەخوێنێت.[٢] باوکی، ئێریک وۆڵفھاڕد، توێژەرەوەیەکە لە مافی زەوی ھاوڵاتیانی بنەڕەتی.[٣] ئەو برایەکی گەورەی ھەیە، ئەکتەر نیک وۆڵفھاڕد.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا "Crash Tag Team Racing with Special Guest Finn Wolfhard". Guest Grumps. January 14, 2017. خولەک لە10:47 . Game Grumps. 
  2. ^ Chaney، Jen (July 25, 2016). "Stranger Things' Finn Wolfhard on Kissing Scenes and How He Became an Actor". Vulture.com. لە ڕێکەوتی February 1, 2017 ھێنراوە. 
  3. ^ "Finn Wolfhard, the Young Star of 'Stranger Things,' Shops for Vinyl". The New York Times. لە ڕێکەوتی June 16, 2018 ھێنراوە. 
  4. ^ "Geek.com interview". Geek.com. September 13, 2018. لە ڕێکەوتی September 28, 2018 ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]